لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مانی (بە فارسی ناوەندی و سوریانی: Mānī، بە یۆنانی: Μάνης، بە لاتینی: Manes و ھەروەھا Μανιχαίος)(٢١٦ز - ٢٧٦ز)، پێغەمبەری ئێرانی سەدەی سێھەم و بناخەدانەری ئایینی مانیچیزم بوو. ئەو لە پەرتووکەکەی خۆیدا بۆ نواندنی مەبەستەکانی لە وێنەکێشان کەڵکی دەگرت و لە ماوەیەکی کەمدا پەیڕەوی زۆری لە دەوری خۆی کۆکردەوە. بەڵام دواتر پێش ئەوەی کاری خۆی بە تەواوی ئەنجام بدات لەلایەن بەھرامی دووەم پادشای ساسانیەوە کوژرا.
مانی لە ھۆنراوەی کوردی دا[دەستکاری]
لە وێژەی کلاسیکی کوردیدا مانی وەکو نیگارکێشێکی گەورە ناوبراوە.
لە یەکێک لە ھۆنراوەکانی نالیدا ئاماژە بە ناوی مانی کراوە وەکوو وێنەکێشێکی گەورە و بەناوبانگ.
مانی نیەتی قووەتی تەسویری برۆی تۆ | | ئەم قەوسە بە دەستی موتەنەففیس نەکشاوە |
سالم دەڵێت:
بۆ خەیاڵی نەقشی تۆ مانی لە من کەودەن ترە | | رەنگی خامەی کردگارە سنعەتی تەسویری تۆ |
یان دەڵێت:
بە جوز مانی موسەویر قەوسی ئەبرۆی وی نەکێشاوە | | کە مانی نەقشی کێشابێ دەبێ هەروا کەمانی بی |
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مانی تێدایە. |