لویس دی برۆی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لویس دی برۆی
Louis de Broglie
لێدوان=
لەدایکبوون (١٨٩٢-0٨-١٥) ١٥ی ئابی ١٨٩٢
فەڕەنسا
مردن١٩ی ئازاری ١٩٨٧(١٩٨٧-٠٣-١٩) (٩٤ ساڵ ژیاوە)
فەڕەنسا
نەتەوەفەڕەنسی
بواری زانستیفیزیا
شوێنی بڕوانامەسۆربۆن

لویس دی برۆی (بە ئینگلیزی: Louis de Broglie؛ لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٨٩٢ - ١٩ی ئازاری ١٩٨٧) فیزیکزانێکی فەڕەنسی بوو کە جێ دەستێکی دیاری ھەیە لە بەرەو پێشچوونی بیردۆزی بڕی کۆن. لە پەڕەی تێزی دکتۆراکەی لە ساڵی ١٩٢٤دا گریمانەی ئەوەی دانا کە ئێلێکترۆنەکان شەپۆلی سروشتییان ھەیە و بەو ھۆیەشەوە پێشنیاری ئەوەی کرد کە ھەموو ماددەکان خاوەنی تایبەتمەندی شەپۆلین. ئەم چەمکە ناسراوە بە گریمانەی دی برۆی، کە نموونەیەکە لە دوولایەنەبوونی شەپۆل و تەنۆلکە و ھەروەھا بەشێکی گرنگی بیردۆزی مێکانیک کوانتۆم پێکدەھێنێت. دی برۆی لە ساڵی ١٩٢٩ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت دوای ئەوەی کە ڕەفتاری شێوە شەپۆلی ماددە بۆ یەکەم جار بە تاقیکردنەوە سەلمێنرا لە ساڵی ١٩٢٧.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکی ئینگلیزی