عەلی وەردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەلی وەردی
بە عەرەبی: علي الوردي
لەدایکبوون٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩١٣
کازمیە، عێراق
مردن١٣ی تەممووزی ١٩٩٥(١٩٩٥-٠٧-١٣) (٨١ ساڵ ژیاوە)
ئەعزەمییە، عێراق
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەمرۆڤناس، مێژووناس، نووسەر، کۆمەڵناس
پەروەردەUniversity of Texas System، زانستگەی ئامریکایی بەیرووت
پلەی ئەکادیمیدکتۆرا
دانیشتوویئەعزەمییە
شاکارەکانQ29513839، Q12251101، Q12237414، Q85875608


عەلی وەردی

عەلی حوسێن موحسین ئەلوەردی (بە عەرەبی: علي حسين محسن الوردي‎‎) (١٩١٣–١٣ تەممووزی ١٩٩٥) زانای کۆمەڵناسیی عێراقی بوو. مامۆستا و مێژوونووس بوو، ناسراو بوو بە ھاوسەنگی و بابەتی بوون لە کارەکانید وە یەکێکیش بوو لە پێشەنگەکانی (عەلمانیەت) لە عێراقدا. پاشگری ناوی وەردی لە خێزانەکەیەوە بۆی ماوەتەوە لەبەرئەوەی باپیرە گەورەی کاری کردوە لە دروستکردنی دڵۆپاندنی ئاوی گوڵدا.

ژیاننامە[دەستکاری]

لە بەغدا لە ناوچەی کازمییە ساڵی ١٩١٣ی زائینی لە دایک بووە، لەساڵی ١٩٢٤ کورسی خوێندنی بەجێ ھێشتووە، بۆ ئەوەی لە لای عەتر دروستکەرێک کار بکات، دواتر لەکارەکەی دوور خراوەتەوە لەبەر ئەوەی ھەمیشە خۆی بە خوێندنەوەی کتێب و ڕۆژنامەوە خەریک کردوە و کڕیارەکانی فەرامۆش کردووە. دوای ئەوە، دووکانێکی کردوەتەوە کە خۆی سەرپەرشتی کردوە. لە ساڵی ١٩٣١ پەیوەندی بە خوێندنی ئێوارانەوە کردوە لە پۆلی شەشی سەرەتایی دەستی بە خوێندن کردووە، ئەمەش سەرەتای ژیانێکی نوێ بووە بۆ ئەو، پاشان خوێندنەکەی تەواو ئەکات ئەبێت بە مامۆستا. لەساڵی ١٩٣٢ جلو بەرگی باوی ئەوکاتەی خۆی گۆڕیی، جلو بەرگی ئەفەندی پۆشی، پاش تەواو کردنی خوێندنی ئامادەیی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەست ھێنا و لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری دیکەدا بۆ خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی بەیروت نێردرا. پاشان لەوێش بکالۆریۆسی بەدەست ھێنا و دواتر نێردرا بۆ زانکۆی تەکساس و لەوێ لە ساڵی ١٩٤٨ ماستەری بەدەست ھێنا و ساڵی ١٩٥٠ ش دکتۆرای بەدەست ھێنا.

ئەو بەرپرسیارێتیانەی کە وەریگرتوون[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٤٣ لە وەزارەتی مەعاریف وەک مامۆستای ئامادەیی ناوەندی بەغداد دامەزرا. لە ساڵی ١٩٥٠ دا وەک مامۆستای زانستی کۆمەڵناسی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغداد دامەزراوە. پاشان لەساڵی ١٩٧٠ دا لەسەر داوای خۆی خانەنشین کراوە، پاشان زانکۆی بەغداد نازناوی مامۆستای موتەمەڕیسی پێداوە. چەندین کتێب و دانراوی گرنگی ھەبووە ھەموو ژیانی ناخۆشی و ئازار بووە لەگەڵ زۆرێک لە دەستەڵاتدارانی سەردەمەکانی خۆیدا جیاوازی ھەبووە ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش بووە کە باوەڕی وابووە داھاتوو لە نێوان دەستەکانی خۆیدا دروست دەکرێت. دەربارەی عەلی وەردی، سلامە موسی، عبدالرزاق محی الدین نوسراویان ھەیە و چەندین ڕۆژنامە و فەرھەنگی گەورە لەسەری نووسیویانە و چەندین نامەی ماستەر و دکتۆرای لەسەر ھاتووە، لەکۆتایی حەفتاکاندا دەستی کرد بە نوسینەوەی یادەوەریەکانی خۆی لە دووتوێی کتێبێکدا.

کارتێکردنی دانراوەکانی ئیبن خەلدون لە زانستی کۆمەڵناسیدا[دەستکاری]

عەلی وەردی لە ژێر کاریگەری ئیبن خەلدون، لە زانستی کۆمەڵناسیدا بووە. بابەتی بوونی لەم بوارەدا بووە بەھۆی زۆر کێشەی گەورە بۆی، لەبەر ئەوەی بیرۆکەی مارکسی وەرنەگرتووە و شوێنی بیرۆکە ئایدۆلۆژی و نەتەوەییەکان نەکەوتووە. نەتەوەپەرستەکان بە مرۆڤێکی قوتری ناویان بردەوە لەبەر ئەوەی ناونیشانی کتێبەکەی بە «کەسایەتی تاکی عێراقی» دانا، کە بەپێی بیر و باوەڕی ئەوان، کەسایەتی مرۆڤی عەرەبی لە ھەموو وڵاتە عەرەبیەکاندا، وەک یەک وایە. وە شیوعیەکانیش ڕەخنەیان لێ ئەگرت کە پشتی نەبەستووە بە ڕێڕەوی ماددی مێژوویی لە خوێندنەوەکانیدا.

شیکاریەکانی لە ژینگەی عێراقی نوێدا[دەستکاری]

لێکۆڵینەوەکانی ئەلوەردی سەبارەت بە کەسایەتی تاکی عێراقی، لە گرینگترین توێژینەوەکان لەم جۆرە دێتە ھەژمار کردن و دەتوانێ وەکوو نموونەیێک بۆ خوێندنەوەی ناوچەکانی تری ڕۆژھەڵاتی ناوین بێت. وەردی کەسایەتی تاکی عیراقی وەک کەسایەتیێکی دو لایێنە ھێنایە بەر چاو، کە ھاوکات پیڕۆزیەکان و باوەڕی بیابان و شارستانێتی تێدا بەدی دەکرێت، لەو ڕووەوە کە ھەڵکەوتەی جوگرافی عێراق بووەتە ھۆی ئەوەی لە لایێکەوە بە ھۆی بوونی ڕووبار و سەرچاوە کانی تری ئاو، شارەکان دەتوانن دروست بن و لە لایێکی ترەوە بە ھۆی نزیکی لە بیابانی عەرەبەوە، عێراق بووەتەو نشینگەیەکی باش بۆ کۆچەرانی بیابانگەرد، کە دووایین نموونەی ئەم کۆچانە، بۆ ٢٥٠ساڵ لەمەوپێش دەگەرێتەوە. وەردی عێراق بەوێنەی کوورەی تاواندنەوە دەبینێ کە بۆ ئاوێتە کردنی کۆچەرانی بیابان بە دانیشتوانی عێراق کە شارستانیەتیێکی پێشکەوتووتریان ھەبووە، بە کار دەبرێت. ئەم بابەتە بووەتە ھۆی ئەوە دوو نەوە بە دوو پیرۆزی و باوەری بیابانگەڕی و شارستێنی دروست بێت، کە لە لایێکەوە شانازی بە میوانداری و حەشیمەتی زۆر دەکات و لەم لاشەوە ژیانی نێو شار ناچاری دەکات ڕێسای شارستانیەتی ڕەچاو کات. وەردی بێجگە لە کورستان، زۆرێنەی ناوچەکانی عێراق دەخاتە بەر توێژینەوە، بەڵام بە پێی دانپێدانانی لە کتێبی «خوێندنەوەی شیرازەی کۆمەڵگای عیراق» بە ھۆی نەزانینی زمانی کوردیەوە بووە. وەردی بێجگە لە ئیبن خەلدون، لە ژێر کاریگەری تێبینی بابەتیانە و ڕێڕەوی ژیرانەی «جاحیز» لە خوێندنەوە کۆمەڵایەتی و دەرونناسی ھەڵسووکەوتی مڕوڤ بووە.

تایبەتمەندی و لێکۆڵینەوەکان[دەستکاری]

نەخشی ئەنسرۆپۆلۆژیا لەسەر دانراو و لێکۆڵینەوەکانی[دەستکاری]

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  1. ھێزە کاراکانی نەست
  2. واعیزەکانی سوڵتان
  3. گاڵتەجاڕی عەقڵی مرۆڤ
  4. کەسایەتی تاکی عێراقی
  5. وانەکانی ژیانم
  6. ئەخلاق