شێروود ئەندەرسۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شیروود ئەندرسۆن

شیروود ئەندرسۆن (ماوەی ژیان: ١٣ی ئەیلوولی ١٨٧٦ لە گوندی کامدن ئۆھایۆ - ئەمریکا تاکوو ٨ی ئازاری ١٩٤١) نوسەر و کورتە چیرۆک نووسێکی ئەمریکی بووە و جێی پەنجەی بەسەر ئەدەبی ئەمریکیدا دیارە، بەھۆی نەھامەتی ژیانەوە لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا وازی لە قوتابخانە ھێناوە و خووی داوەتە ئیشکردن، دواتر بۆتە سەرباز لە سوپای ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، پاشان پەیوەندی بەزانکۆوە کردووە دوای ئەوەی زانکۆی تەواوکردووە لەشیکاگۆ لەیەکێک دەزگاکانی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاند دامەزراوە. ئەندرسۆن لە ساڵی ١٩٠٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ کارۆلینا کردووە، وەکو بەڕێوەبەری کۆمپانیا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩١٢ تووشی دەمارگیری بووە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ دیارنەماوە، لەساڵی ١٩١٦ لەژنەکەی جیابۆتەوە و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی تردا کردووە، ھەر لەھەمان ساڵ یەکەم چیرۆکی خۆی بڵاوکردۆتەوە، ھەرچەندە لەنووسینی کورتە چیرۆکدا سەرکەتنێکی بەرچاوی بەدەستھێناوە بەڵام بەدەوام بووە لە بڵاوکردنەوەی چیرۆکی درێژ، لە ساڵی ١٩٢٠ لە ژنی دووەمیشی جیابۆتەوە و لەدوای دوو ساڵ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی تردا کردووە. ئەندرسۆن بەردەوام بووە لە بەرھەمەکانی و ساڵ بەساڵ سەرکەوتنی لەبوارەکەیدا بەدەستھێناوە، نزیکەی ٣٣ بەرھەمی ھەبووە لە کورتە چیرۆک و چیرۆکی درێژ، بەڵام لەڕووی سۆزداریەوە لە ژنی سێھەمیشی جیابۆتەوە و لە کۆتایی بیستەکاندا ھاوسەرگیری چوارەمی لەژیانیدا کردووە، لە ٨ مارسی ساڵی ١٩٤١ کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەی لە ویلایەتی ڤێرجینیا نێژراوە و لەسەر گۆڕەکەی نووسراوە ((سەرکێشی گەورە لەژیاندایە نەوەک لەمردن)).

سەرچاوە[دەستکاری]