شێرزاد حەسەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێرزاد حەسەن
لەدایکبوونشێرزاد حەسەن
١٩٥١ یان ١٩٥٢
گەڕەکی خانەقا، ھەولێر
پیشەنووسەر، وەرگێڕ
زمانکوردی
نەتەوەکورد
خوێندنوێژەی ئینگلیزی، زانکۆی بەغدا
ماڵپەڕی فەرمی
https://www.sherzadhassan.com

شێرزاد حەسەن (لەدایکبووی ١٩٥١ یان ١٩٥٢ لە ھەولێر) نووسەر، ھۆنەر و وەرگێڕی کوردە. ھەروەھا لە بواری بەرگریکردن لە مافی منداڵان و ژنان و پەروەردە و پاراستنی ژینگە چالاک بووە.

ژیان[دەستکاری]

شێرزاد حەسەن لە ساڵی ١٩٥١ یان ١٩٥٢ لە گەڕەکی «خانەقا»ی شاری ھەولێر لەدایکبووە.[تێبینیی ١] چوار ساڵی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی «پاشای گەورە» لە ڕەواندز تەواوکردووە، و پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی لە قوتابخانەی «ئیبن خەلەکان» —کە گەڕاونەتەوە بۆ ھەولێر— تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٧٥ پلەی زانستیی بەکالۆریۆسی لە زمان و وێژەی ئینگلیزی لە زانکۆی بەغدا بەدەستھێناوە.

لە ئابی ١٩٧٧ لە ئامادەیی پیشەسازی کارەبا و ئەلکترۆنی سلێمانی دامەزراوە. پاشان لە کۆتاییی ساڵی ١٩٧٨ گواستراوەتەوە بۆ ئامادەیی بازرگانی سلێمانی. لە ساڵی ١٩٩٤ەوە تا حوزەیرانی ١٩٩٧ لە بەشی پەروەردە و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی MGA سەر بە بەریتانیا کاری کردووە. بۆ ماوەی ٢ ساڵیش سەرنووسەری گۆڤاری «ئاوات» و «ھێڤی» بووە کە ڕێکخراوەکە بە ئامانجی ئاگادارکردنەوە منداڵان و قوتابیان لە بەرامبەر ترس و ھەڕەشەکانی مین دەری کردووە.

لە ھاوینی ساڵی ١٩٩٧ەوە بۆ ماوەی ١٠ مانگ لە شاری تامپێری لە فینلەندا پەنابەر بووە. لە بەھاری ١٩٩٨دا، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. ھەر ئەوکات لەلایەن «یانەی قەڵەم» (PEN Club)ی جیھانی بانگێشتی دیداری وێژەیی کراوە و تێیدا بە باسێکی وێژەیی بەشداری کردووە، کە تەوەری سەرەکی ئەو ساڵە بووە بەناوی «زمان و کەسایەتیی نووسەر».

لە حوزەیرانی ١٩٩٨ەوە تا ساڵی ٢٠٠٣، لە ڕێکخراوی یونیسکۆ کاری کردووە، کە ئەندامی کارای پڕۆگرامەکان بوو و کاری سەرەکی پەیوەندی بە ھاوکاریی نێوان ڕێکخراوەکە لەگەڵ دەزگای پەروەردەی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوە ھەبوو.

لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٣ تا ھاوینی ٢٠٠٧، وەک سەرپەرشتیاری پسپۆڕی کاری دەکرد. لە. مانگی ئەیلوولی ٢٠٠٧ەوە ڕاسپێردراوە بە ڕاپەڕاندنی کارووباری ڕاگەیاندن و بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکانی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

وەرگێڕان[دەستکاری]

پتر لە بیست پەرتووکی وەرگێڕان لە بواری ھۆنراوە، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگەری، دەروونناسی، ھونەر، ڕاگەیاندن، کۆمەڵناسی و ڕامیاری ھەیە کە لە ئینگلیزییەوە کراوون بە کوردی:

ھۆنراوە[دەستکاری]

  • «قەلەڕەش و زەنگەکان» گوڵبژێرێک لە ھۆنراوەی بیانی
  • «باڵەکانی فریشتە» کۆمەڵەھۆنراوە
  • «دوو ژن و دوو پیاو» کۆمەڵەھۆنراوە

وتار[دەستکاری]

  • "لە ستایشی وێژەدا" کۆمەڵەوتار
  • «جەنگاوەری ڕۆشنایی» لە نووسینی پاولۆ کۆئیلیۆ
  • "حەقتە بزانی؟" کۆمەڵەوتار لە نووسینی ژان پۆل مارتۆز

دەروونناسی[دەستکاری]

چیرۆک[دەستکاری]

  • «گەنجە ئازاکەی سەر جۆلانەکە» ھەڵبژاردەیەک لە چیرۆکی بیانی
  • «یادگارەکانی قەڵەڕەشێک» کۆمەڵەچیرۆک
  • «فرمێسکەکانی کوکوختی» کۆمەڵەچیرۆک

شانۆنامە[دەستکاری]

  • شانۆنامەی «پەڕ بە سەر» لە نووسینی ناسلین هوسورن
  • شانۆنامەی «مارا سات» لە نووسینی پیتەر ڤایس
  • شانۆنامەی «فریشتەیەک لە بابل دادەبەزێت» لە نووسینی فریدریش دێرنمات
  • شانۆنامەی «مەرگەساتی شا لیر» لە نووسینی ویلیام شێکسپیر
  • شانۆنامەی یەک پەردەیی «کسلینی ھولیان، یان پیرەژنە ھەژارەکە» لە نووسینی ولیەم بەتلەر بیتس
  • شانۆنامەی یەک پەردەیی «ڕمان» لە نووسینی سۆل بێلۆ
  • شانۆنامەی «فریشتەیەک لە بابل دادەبەزێت» لە نووسینی فریدریش دێرنمات
  • شانۆنامەی گوندەکانی بەرەو مانگ ھەڵدەکشن (لە عەرەبییەوە) فرحان بلبل
  • شانۆنامەی بە تووڕەیی ئاوڕێک لە ڕابردوو بدەرەوە لە نووسینی جۆن ئۆزبۆرن

ڕۆمان[دەستکاری]

  • «ژیان وا لە شوێنێکی دیکە» لە نووسینی میلان کوندێرا

پەرتووکەکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد[دەستکاری]

  • «ڕامیاری» لە نووسینی کێنت مێنوک

ھۆنراوە[دەستکاری]

  • دیوانی «دارشەقەکانی نیشتمان و دوا ورتەورتی من» کۆی شیعرەکانی شێرزاد حەسەن لە ١٩٧٩ەوە ھەتا ٢٠١١، چاپی یەکەم: سلێمانی: چاپخانەی ڕەنج، ٢٠١٢

ڕۆمان[دەستکاری]

کورتەڕۆمان (نۆڤلێت)[دەستکاری]

کۆمەڵەچیرۆک[دەستکاری]

چیرۆک[دەستکاری]

  • گوناحی سپی
  • میم
  • من و قالە و سەگەکەی باڤلۆڤ
  • ڕەنگاڵە
  • زەلکاو
  • گەمەی گۆڕینەوەی قەڕەوێڵەکان
  • کوودەتای کەروێشکەکان
  • ماڵێک لە ئاو
  • مارلین
  • تابلۆیەکی ناتەواو

کۆمەڵەوتار[دەستکاری]

  • بێ کتێب ھەڵناکەم
  • دوژمنی گەل و مێگلیزم
  • دەرۆزەکەرەکانی سەربەستی
  • کارگەکانی تابووت

نامیلکە[دەستکاری]

  • «منداڵێکی نوێ» لە نووسینی ئۆشۆ و شێرزاد حەسەن.

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ساڵی لەدایکبوون نادیارە چونکە دایک و باوکی ناکۆک بوون لەسەر ساڵی لەدایکبوونی. ھەموو جارێک شەڕیان دەبوو لەسەر ڕێکەوتی لەدایکبوون. یەکێکیان دەیوت کە « «شێرۆ» ئەوکات لەدایکبوو جوولەکە لە ھەولێر ڕۆشتبوو. ئەوی دیکەیان بەرپەرچی دەدایەوە کە «نەخێر، جوولەکەکان نەڕۆیشتبوون». ھەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایکبوون دەکرێت ١٩٥١ یان ١٩٥٢بێت. ژێدەر:[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ بورھان, ڕەوا (٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢). ""یەکێتی و پارتی حیزب نین، دو خێڵ و دو عەشرەتن"، دیمانە لەگەڵ شێرزاد حەسەن". ئاوێنە (بە کوردی). No. ژمارە ٣٥٢. کۆمپانیای ئاوێنە. p. ١٨. Retrieved 16ی Decemberی 2020. {{cite magazine}}: Check date values in: |access-date= و |date= (help)CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]