شموئێل یووسف عەگنۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شموئێل یووسف عەگنۆن
Fotografie din 1966
שמואל יוסף עגנון لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونשמואל יוסף הלוי טשאטשקיס لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٨ی ئابی ١٨٨٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Buchach لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٧ی شوباتی ١٩٧٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٨٢ ساڵ ژیاوە)
ئورشەلیم لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕMount of Olives Jewish Cemetery لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس، شاعیر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانDays of Awe، Invité pour la Nuit، Samuch ve-Nir'eh، Tel ou tel، The Bridal Canopy، Those Were the Days، Une histoire simple لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازکورتەچیرۆک، ڕۆمان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرEsther Marx لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵEmuna Yaron لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • خەڵاتی نۆبێل لە وێژە (١٥٠٬٠٠٠ کرۆنی سوێدی، نیلی زاکس، for his profoundly characteristic narrative art with motifs from the life of the Jewish people، ١٩٦٦)
  • Bialik Prize (١٩٣٤)
  • Israel Prize (١٩٥٤)
  • Bialik Prize (١٩٥٠)
  • Israel Prize (١٩٥٨)
  • honorary doctorate of the Weizmann Institute of Science
  • honorary citizen of Jerusalem (١٩٦٢)
  • Newman Prize (١٩٦٣) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شمۆئێل یوسف

شمۆئێل یوسف عجنون ناسراوە بە شای عجنون، (ماوەی ژیان:١٧ی تەممووزی ١٨٨٨ لە ئوکراینا تاکوو ١٧ی شووباتی ١٩٧٠ لە ئورشەلیم لە ئیسرائیل) نوسەرێکی جولەکەبووە و بەڕەچەڵەک پۆڵەندی بووە و خەڵاتی نۆبێلی لەئەدەبدا وەرگرتووە ، لەمنداڵیەوە لەلای خێزانەکەی وانەی خوێندووە و نەچۆتە قوتابخانە کە تەمەنی گەیشتۆتە ٨ ساڵان توانیوێتی بەھەردوو زمانی یدیشییە و عیبری بنوسێتەوە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا یەکەم قەسیدەی خۆی بەزمانی یدیشیە بڵاوکردۆتەوە لەساڵی دواتر یەکەم قەسیدەی خۆی بەزمانی عیبری بڵاوکردۆتەوە. شای عجنون لەنێوان ساڵی ١٩٠٦ بۆ ساڵی ١٩٠٧ وەکو یاریدەدەری سەرنوسەری ڕۆژنامەی جولەکەی پۆڵەندی کاری کردووە و ھەر لەڕێگای ئەم ڕۆژنامەیەشوە ھەندێ کاری ئەدەبی خۆی بڵاوکردۆتەوە، ساڵی ١٩٠٧ ڕۆشتووە بۆ فەڵەستین و لەیافا و قودس ژیانی بەسەر بردووە، لەساڵی ١٩٠٨ چیرۆکی عەجنوتی بڵاوکردۆتەوە و لە ساڵی ١٩١٠ ئەم چیرۆکە کراوە بە زمانی ئاڵمانی. شای عجنون لەساڵی ١٩١٣ ڕۆشتووە بۆ ئەڵمانیا و لە ساڵی ١٩٢٠ لەئەڵمانیا ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیستیر مارکسدا کردووە، لەساڵی ١٩٣٩ نوسین و چیرۆکەکانی لەڕۆژنامەی ھائارتس بڵاوکردۆتەوە، ساڵی ١٩٢٤ ماڵەکەی لەئەڵمانیا ئاگری تێبەربووە و ھەموو نووسینەکانیشی لەناوچووە وسوتاوە ھەر بۆیە بڕیاریداوە بگەڕێتەوە بۆ قودس و ھەموو ژیانی لەوێ بەسەر بردووە، ساڵی ١٩٢٩ شەڕوپێکدادانێکی توندوتیژ لەنێوان جولەکە وعەرەبەکان ڕویداوە و لەو نێوەندەدا کتێبخانەکەی عجنون وێرانکراوە و بۆ جاری دووەم ھەموو دەستنوسەکانی تیاچووە. شای عجنون لەساڵی ١٩٣٤ بۆ ساڵی ١٩٥٠ دووجار خەڵاتی بیالێکی ئادابی لەلایەن شارەوانی تەل ئەبیبەوە وەرگرتووە، لەساڵی ١٩٥٤ بۆ ساڵی ١٩٥٨ دووجار خەڵاتی ئیسرائیلی بۆ ئاداب وەرگرتووە کە گەورەترین دیاری وڵاتی ئیسرائیل، ساڵی ١٩٦٦ ئەکادیمیای سووید خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاداب پێبەخشیوە. شمۆئێل یوسف عجنون ناسراو بە شای عجنون لە ١٧ فبرایەری ساڵی ١٩٧٠ لەشاری ئورشەلیم ماڵئاوایی لەژیان کردووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]