شانۆی کوردی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دیمەنێک لە شانۆی کوردی (دوا ڕۆژەکانی بابلۆ).

شانۆی کوردی بیر و ڕا لەمەڕ چۆنیەتی ھاتنی وشەی شانۆ بۆ ناو زمانی کوردی زۆرن. دەستەیەک لە ڕووناکبیران پێیان وایە،شانۆ لە وشەی شیننی(scene)ی ئیتالیایییەوە ھاتبیتە ناو زمانی کوردی کە لە زمانی ئیتالیاییدا بە شیننی یا شیننۆ دەوترێتەوە و لە فەڕەنسی و ئینگلیزیدا بۆتە سین، تەنانەت لە زمانی فارسیدا زۆر جار وشەی سین بە کار دێنن کە ھەر لە فەڕەنسی و ئینگلیزییەوە وەرگیراوە شانۆکارانی ئیتالیایی یەکەم گرووپی ھونەری بوون کە شانۆی ڕۆژئاوایان لە ئەستەمبوول و شارەکانی تری تورکیادا پێشکەش کردووە.

ئەو شانۆیانە لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا پێشکەش کراون،واتە لەوسەردەمەی دا کە دەیان ڕووناکبیر و نووسەر و سیاسەتمەداری کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستانەوە ڕژابوونە ئەستەمبوول و لەوی شانۆی ئیتالیایان دیوە و گوێیان لە ناوی ئەو ھونەرە بووە و لە گەڕانەوەیان دا ھیناویانە بوو کوردستان. دەستەیەکی دیکە لە ڕووناکبیران پێیان وایە شاعیری نوێخواز، عەبدوڵڵا گۆران لەوانەیەیەکەم نووسەری کورد بێت کە زاراوەی شانۆی لە ساڵی (١٩٥٠) لەجیاتی (تمسیل)ی عەرەبی و تیاتری ئینگلیزی بەکار ھیناوە .کە لە دیوانی (فرمێسک و ھونەر) لەشیعری (جیلوەی شانۆ) لەساڵی ١٩٥٠ لە چاپخانەی مەعاریفی بەغدا چاپ کراوە. لە ھەر حاڵدا بە پێی ئەو بەڵگانە دەردەکەوێ ھونەرەکە، ھونەرێکی کوردی نییە و لە سەرەتای سەدەی بیستەم بەم لاوە لە ڕێگای ئەدەبیاتی ڕوژئاواوە کەوتۆتە ناو ئەدەبیاتی کوردییەوە و خۆی لە خۆیدا ژانرێکی نوێیە لە ئەدەبیاتی کوردیدا.

ئەگەر چاوخشاندنێکمان بە ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردیدا ھەبی، دەبینین نموونەی لاسایی کردنەوە و گێڕانەوە و حەقایەت و چیرۆکمان زۆر لە مێژە ھەیە. وەک نموونە:

١)لاوک،بەیت،حەیران: لە لاوک و بەیت و حیراندا کەبە شیوەی سینە بە سینە ھاتوونە پێش کەسێ کە دەیڵێتەوە،ھەوڵ دەدا تەرتیبی ڕەوایەت،نیشانەکانی پرسیاری، ئیخباری، خۆشەویستی و...لە دەقەکەدا بپارێزێ و وەکوو کەسایەتی ناو داستانەکە بیانڵێتەوە. بەیتی کوردی خاوەنی ڕووداوی دراماتیکە و خاڵەکانی گشتی درامای جیھانی پێوە دیارە، تەنانەت نەوعی کاراکتێرسازی لە ھەندێک بەیتدا بێ وێنەیە وەک نموونە،کەسایەتی سیامەند لە بەیتی خەج و سیامەنددا دوو کاراکتەری خێر و شەڕ، چاک و خراپ، پۆزەتیڤ ونێگاتیڤی وێکڕا ھەیە و وردە وردە بەتێپەڕ بوونی پڕۆسەیەک خێر بە سەر شەڕ، چاک بە سەر خراپدا زاڵ دەبێ لەکاتێکدا لە دارامای زۆر میللەتاندا کاراکتەر یا چاکە یا خراپ و زۆربەی قارەمانەکان ھەر لە سەرەتادا خێرن، لە لایەنی تراژیکەوە تراژێدی سەیدەوان وێنەیەکی ئەدەبیاتی جیھانییە.

٢)چیرۆک لە زۆربەی شەوان دا بەتایبەتی شەوی جەژن دا خەپکی لادی لە دیوەخان خڕدەبوونەوە بۆ گوی گرتن لە چیروک و پەندی پیشینیان و مەتەپ و...پاشان حیکایەتخوان کە لەتەک ئاغادا دادەنیشت،دەستی دەکرد بە گیڕانەوەی چیرۆک یا داستانی میللی و بە ھەمان شیوەە شانۆیی دەجووپاوە،لە کاتی گیرانەوەدا تووڕە دەبوو،پیدەکەنی،دەگریا،دەینەڕاند،بیدەنگ دەبوو، ،گۆرانی دەگووت،گۆچانەکەی دەکردە شمشیر و تەزبیحەکەی دەکردە تیر و کەوان. بە ڕادەیەک بواریکی کپ و تەلیسماوی دروست دەکرد گویگر ھەستی دەکرد لە ناو واقیع دایە،ویژەر ڕۆپی سەر جەم پاپەوانەکانی دەبینی،بەدەست و دەم و چاو،بەتیڕامان،ھەستان،دانیشتن،ڕۆپی کاراکتەرەکانی دەبینی.جاری وابوو لە یەک کاتدا ڕۆپی دوو کاراکتەری دەبینی و ھونەرمەندانە کاریگەری سیحراوی خۆی بەرجەستە دەکرد.شیوەی نواندنی ئەم حیکایەتخوانانە زۆر وەک شیوازە سەرەتایی یەکانی شانۆی گریک دەچوو بەر لە ھاتنی ئەکتەری یەکەم و شانۆی تەکنیکی.

٣)نواندنی ڕەوان:لە دیوەخان یا لە دەشت و دەر کابرایەکیان دەست نیشان دەکرد و دەورەیان دەگرت ئەو جار ڕادەبەدەر ڕیزیان لی دەگرت و پییان دا ھەپدەگووت کابرا گوومانی لە خۆی دەکرد،سەری لیدەشیوا،گرووپەکە خۆیان شیت دەکرد و قسەی ھەلەق و مەلەقیان دەکرد و ڕفتاری نەگونجایان نیشان دەدا،کابرا دەترسا و دەیھەویست ڕابکا،گرووپەکە دەیان دا لە تریقەی پیکەنین و کابرایان تیدەگەیاند کە ئەمە یارییە.

٤)لە ناو فەقییان: کاتی فەقییەک تەواو دەبوو و کۆتایی خویندنی بوو ئاھەنگیان بۆ ساز دەکرد،فەقییەکانی تر ویڕای گوتنی گۆرانی و مەقامی ئایینی و شایی و ھەپپەڕکی بابەتیکی ڕەخنە ئامیز یا کۆمەپایەتیان ھەپدەبژارد و دوو سی ڕۆژ پرۆڤەیان دەکرد.ھەروەھا جل و بەرگی تایبەتی کاراکتەر و نوور و تەنانەت جۆرە دیکۆریکی سادەشیان ساز دەکرد و لە ڕۆژی ئاھەنگەکەدا پیشکەشیان دەکرد. لە نموونەی بەرچاویان کە لەناو فەقییان دا باوە چیرۆکی بازرگانە،کە لەودا فەقییەک دەبیتەبیوەژن و ئەوی تر بازرگانیکی چاو برسی،بیوەژنە ھەوڵ دەدا بازرگانە فریو بدا و شووی پی بکا و دەست بە سەر پووڵ و پارەکەی دابگرێ.لەکۆتایی دا بازرگان وە ھۆش دیتەوە و بڕیاڕ دەدا لە مەودوا سەرفترە و زەکات بدا و ڕینماییەکانی ئایینی وەبەر چاو بگریت. بە ھەر حاڵ دا گرینگ نیە شانۆ چ وەخت ھاتۆتە ناو کوردستانەوە یا بمانھەوی میژووی بۆ دروست کەین و سەدەی بۆ بگەڕیینەوە،گرینگ ئەوەیە ئیستا لە چ ئاستیک دایە و بەرەو کوی دەڕوا و چەند پیش کەوتووە؟وەک دیارە پەنجایەکانی سەدەی ڕابردوو بە بووژانەوەی یەکەمی شانۆی کوردی دا دەندرێ،بەپام بە شیوەی تەکنیکی و ئەوڕۆیی ڕابردوویەکی ئەوتۆی نیە و ئەگەریش ھەیبی پیوەندی بە شانۆی ھاوچەرخەوە نەماوە چونکوو زنجیرەکە پچڕاوە و بنەمالەکانی نادیارن بە ھیوای ئەو ڕۆژە ھونەری کوردی لە ھەموو بوارەکان دا بگاتە لووتکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • کاوە حەسەن پوور. پیناسەیەکی کورتی شانۆی کوردی. لھ: www.٤rojhelat.org[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]. ٢٠٠٧ ٠٧ ٠٥
  • ١)مجلەشھرزاد،شمارە٢ بمناسبت یکسدمین سالمرگ چخوف
  • ٢)گۆڤاری ڕامان،ژمارە٦١ قەیرانی شانۆی کوردی-محەممەدنزار
  • ٣)گۆڤاری ڕامان ،ژمارە٤٩ زاراوەی شانۆلە زمانی کوردی دا -فەرھادپیرباپ