شارام قەوامی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شارام قەوامی نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبیی کورد لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤ لە شاری سنەیە. لە ساڵی ١٩٨٥ دەستی بە خوێندنی باڵا لە لقی گشت و کاڵ کرد و لە ساڵی ١٩٩٩ لە بەر کێشەی سیاسی لە زانکۆ دەرکرا.

شارام قەوامی ساڵانێکی دوور و درێژ و بە بێ پسانەوە بە نووسینی کورتە چیرۆک، ھۆنراوە، ڕۆمان و ڕخنەی ئەدەبیی چالاک بووە و دەرەنجامی ئەم ماوەیە کۆمەڵێک بەرھەمی بەپێزە. زۆربەی نووسراوەکانی لەلایەن ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕێگەی لە چاپدانیان پێ نەدراوە. کۆمەڵە چیرۆکی "مێژووییترین زامی دایکم" یەکەمین پەرتووکی ئەو بوو کە لە ساڵی ٢٠٠١ لە ئێراندا لە چاپ درا. یەکەم ڕۆمانی ئەو لە ساڵی ٢٠٠٣ لە ئێراندا گەنبڕ کرا و لە باشووری کوردستاندا لە چاپ درا. ڕۆمانی دووھەمی شارام بەرھەمێکی ئێجگار سنووربەزێنانەیە. ئەو لەم ڕۆمانەدا بە شێوەیێکی پێشڕەو و بوێرانە ھێرش دەکاتە سەر ڕچە سیاسیی و فەرھەنگییەکان، و ھەر ئەمەش دەبێتە ھۆی دەسبەسەر کرانی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ بەرھەمی ڕخنەیی "شاری دەستەو تاقمەکانی" بڵاوکردەوە. تەوەرەی ئەم کتێبە شیکردنەوەی یەکێک لە بەرھەمە پوپولیستییەکانی بەختیار عەلی یە؛ بەڵام لەبەر خوێندنەوەی زۆر وردبینانە و زەنگین بوونی لە ڕووی ھزریی و ھونەرییەوە وەکوو، سەرچاوەیەکی فێرکاریی لە نێو چینی خوێندەواری کوردستاندا جێگای خۆی کردووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ دا سێھەمین ڕۆمانی ڕێگەپێنەدراوی خۆی "پاڵتاوشۆڕ" ی لە سلێمانی لە چاپ دا. ھێزەکانی ئێتلاعاتی ئێران بەریان بە لە چاپدرانی وەرگێڕاوی فارسی ئەم کتێبە گرت. لە ساڵی ٢٠١٠ دا کۆمەڵە شێعرەکانی خۆی لە ژیر ناوی "تەنیا خەریکی پیربوونین" بەبێ ڕێگەپێدان چاپ و بڵاو کردەوە.

شارام قەوامی لە بەرھەمەکانی خۆیدا بە ئاڕاستەیەکی جیاواز و لە دەرەوەی دەستەوتاقمەکاندا ھەنگاوی ناوە و خۆی لە ھاودەنگیی کردن لەگەڵ ھونەری دەسەڵات، قەراخ بێوەیی و دروشمدەر پاراستووە.

شارام لە دوای دەرکەوتنی زۆرەملی لە ئێران لە ساڵی ٢٠١٠ نیشتەجێی ئاڵمان بووە و ھەنووکەش لەوێ ئەژیت. لە ساڵی ٢٠١٧ یەکەمین ڕۆمانی ئاڵمانی ئەو بە ناوی "Brücke des Tanzes" لەلایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی "Tasten und Typen" بڵاوکرایەوە و پاش ماوەیێکەوە بۆخۆی ئەم ڕۆمانەی وەرگێڕایەوە سەر زمانی کوردیی. نوێترین بەرھەمی ئەم نووسەرە ڕۆمانی "ڕۆژاوا" یە. ئەو ئەم ڕۆمانەی ھاوکات بە ھەر دوو زمانەکانی کوردیی و ئەڵمانی نووسیوە. وەرگێڕاوی فارسی ئەم بەرھەمە لە ئێراندا چاوەڕوانی وەرگرتنی ڕێگەپێدان بۆ بڵاوبوونەوەیە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • مێژووییترین زامی دایکم (کۆمەڵە چیرۆک)
  • سوەیلا (ڕۆمان)
  • بیربا (ڕۆمان)
  • پاڵتاو شۆڕ (رۆمان)
  • شاری دەستە و تاقمەکان، ڕەخنە لە ڕۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکانی بەختیار عەلی
  • بەرزایییەکانی بەربا (وەرگێڕانی ھاوبەشی ڤوودرینگ ھایتز)
  • تەنیا خەریکی پیر بوونین (کۆمەڵە شێعر)
  • Brücke des Tanzes، بە کوردی «پردی دیلان»
  • ڕوژئاوا (رومان)


سەرچاوەکان[دەستکاری]

1- http://www.amazhe.com/tag/شهرام-قوامی/

2- https://wantedbypeople.wordpress.com/2007/01/18/شهرام-قوامی-با-قید-ضمانت-آزاد-شد/

3- http://ketab.org.ir/BookList.aspx?Type=Authorid&Code=62171

4- http://opac.nlai.ir/opac-prod/search/briefListSearch.do?command=FULL_VIEW&id=701222&pageStatus=1&sortKeyValue1=sortkey_title&sortKeyValue2=sortkey_author

5- http://opac.nlai.ir/opac-prod/search/briefListSearch.do?command=FULL_VIEW&id=7304161&pageStatus=1&sortKeyValue1=sortkey_title&sortKeyValue2=sortkey_author

6-http://opac.nlai.ir/opac-prod/search/briefListSearch.do?command=FULL_VIEW&id=1017672&pageStatus=1&sortKeyValue1=sortkey_title&sortKeyValue2=sortkey_author

7- http://opac.nlai.ir/opac-prod/search/briefListSearch.do?command=FULL_VIEW&id=1173919&pageStatus=1&sortKeyValue1=sortkey_title&sortKeyValue2=sortkey_author

8- https://www.amazon.com/Brucke-Tanzes-German-Sharam-Qawami/dp/3945605229

پۆل و پۆرتاڵەکان[دەستکاری]