سەمیع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
عەبدوسسەمیع سلێمان ئیبراهیم

لەدایکبوون١٨٤٨ز - ١٢٦٤ی کۆچی
مەرگ١٨٨٩ز - ١٣٠٧ی کۆچی
شارۆچکەی بەحرە, سعودیە
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر ، مامۆستای ئایینی
ئایینئیسلام
مناڵ(ەکان)تاهیر ، عەبدوڵڵا ، حەبیبە و پیرۆز


ناوی عەبدوسسەمیعی کوڕی سەید سلێمانی کوڕی سەید برایمی کوڕی سەید ئەحمەدی گوڵەی یە، لە ساڵی ١٨٤٨ز بەرامبەر بە ١٢٦٤ی کۆچیدا لە گوندی واژەی ناوچەی سیوەیل لە باشوری کوردستان لەدایکبووە.[١] لە دوای تەواوکردنی خوێندنی ئایینی ھاتووە بۆ دێھاتی ھەمزەڵان لە ناوچەی دەشتەتاڵی سەر بە شاری بانە و پێشنوێژی کردووە و وانەی ئایینی وتووتەوە.

ڕشتەی نەسەبی دەچێتەوە سەر ساداتی بەرزنجە بەمشێوەیە: سەید عەبدوسسەمیعی، کوڕی سەید سلێمانی، کوڕی سەید برایمی، کوڕی سەید ئەحمدی گوڵەیی، کوڕی سەید عبدالله، کوڕی سەید بابکر، کوڕی سەید سادق، کوڕی سەید عبدالعزیز، کوڕی سەید حسن (پیر حەسەن) کوڕی سەید بابا ڕەسوڵی گەورەی بەرزنجیە.

لە دوای ساڵی ١٨٨٤ ڕووی کرۆتەوە بۆ دێھاتی ئەنجێنە توەڕەش ناسراو بە ئەنجێنە برایم و لە وێ ماوەتەوە. لە ئەنجێنە براییم پەیامێکی بەناوی عەقیدە بە شێوازی شیعری نووسیوە، ئەم پەیامە لەلایەن خواناسی بەناوبانگ حاجی کاک ئەحمەدی شێخی سولەیمانی بەرزنجی خوێندراوەتەوە و دانی بە باشی و لە باری ئەم ریسالەیا ناوە.

نووسەر محمد شێخ عبدالکریم سۆڵەیی لە کتێبی "گەشتنامە" کەیدا کەلەساڵی ١٩٧١ ڕووی لەناوچەی شارباژێڕکردووە و چۆتە گوندی واژە دەستنوسێکی ئەم عەقیدە کوردیەی لە کتێبخانەکەی مامۆستای شەکیبی واژەیی بینیوە و باسی کردووە.

عەقیدە دەیان جار لە کوردستانی باشوور لە چاپ دراوە.[٢] شێخ سەمیع لە ئەنجێنە وەبەرەو دێهاتی بەلوە ڕۆشتووە، لە دوای ماوەیەک لە دێهاتی بنەخوێ وەک مامۆستای ئایینی جێگیر بوە و و پێش نوێژی کردوە و وانەی دینی وتۆتەوە. لە ساڵی ١٨٨٩ دا لەسەر خەرجی یونس خان حاکمی بانە لە ڕێی عێراقەوە چووە بۆ سەفەری حەج. لە کاتی گەڕانەوەی دا لە شارۆچکەی بەحرەی سەر بە جەددە بەهۆی نەخۆشی وەبا کۆچی دوایی کردوە.

دوو کوڕ بەناوەکانی تاهیر و عەبدوڵڵا و دوو کچ بە ناوی حەبیبە و پیرۆز بەجێ ماوە .[٢]

بەشێک لە ریسالەی عەقیدە[دەستکاری]

عەقیدە ئاوا دەست پێ ئەکا : «ئەووەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا / پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیلا»

ئاواش تەواوی ئەکات : «سەمیع گونەهکار ئیلتەجا ئەکا / بۆ فاتیحایەک ئەو رەجا ئەکا» [٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ (مێژووی ناودارانی کورد-بەرگی دووهەم/بابەشێخی مەردۆخ ڕۆحانی-وەرگێڕانی:ماجدی مەردۆخ ڕۆحانی-سنە -٢٠١١ز -لاپەڕەی ٤٨٦)
  2. ^ ئ ا ب ( فارسی : جغرافیا و تاریخ بانه کردستان / محمد رئوف توکلی - انتشارات توکلی - تهران ١٣٨٧- لاپەڕەی ٢٠٤)

٣. گەشتنامە. شێخ محمد عبدالکریم سۆڵەیی. ٢٠٢٢

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]