سێپ بلاتەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بلاتەر

سێپ بلاتەر (بە سویدی:Sepp Blatter) لەدایک بووی ٨ی ئازاری ١٩٣٦ لە ووڵاتی سویسرا وە هەروەها بلاتەر لەساڵی ١٩٩٨ تاکوو ٢٠١٥ سەرۆکی فیفابوو ، ناوبراو کۆلێژی تەواو کردووە و بڕواناممەی هەیە لە ئابووری و بەڕێوەبردن لە زانکۆی لۆزان لە سویس

ژیانی بلاتەر بەپێی ساڵەکان[دەستکاری]

  • لەساڵانی ١٩٦٤-١٩٦٦ بەڕێوبەری گشتی پاراستن بوو لە یەکێتی هۆکی سەرشەختەی سویسڕی
  • ١٩٦٦-١٩٦٨ بەڕێوبەری گشتی یەکێ لە دەزگای ڕاگەیاندنە وەرزشیەکانی سویسڕا بووە
  • ١٩٧٥ چۆتە نێو ڕێکخراوی فیفا لەوێ وەک پڕۆگرامی پەرەپێدەر کاری کردووە
  • لەساڵی ١٩٨١ بەڕێوبەری گشتی پاراستن بوو لە فیفا
  • لەساڵی ١٩٩٠ بەڕێوبەری جێبەجێکردن بووە لە فیفا
  • لەساڵی ١٩٩٨-تا ئەمڕۆ سەرۆکی گشتی فیفا

گۆڕانکاری و پێشنیازکراوەکانی بۆیاری تۆپی پێ[دەستکاری]

  • لابردنی گۆڵی زێڕین لە یاری تۆپی پێ ، گۆڵی زێڕین ئەو گۆلە بوو لەکاتی ئاسایی دوو تیپ بەرامبەر دەبوون ٣٠ خوولەک زۆر دەکرا لەو کاتەش هەر تیپێ گۆڵ بکا ئەوا بێگوێدانە ماوەی ٣٠ خوولەکەکە یاری کۆتایی پێ دەهێنرا
  • لابردنی یاسای هەرتیپێک لە جامی جیھانیی فیفا ببێتە پاڵەوان بۆ پاڵەوانیەتی داهاتوو خۆکارانە بەشدار دەبێت بێ هیچ ئەنجامدانی پاڵاوتنێک