سکووڵی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سکووڵی پەروەردەی بنەڕەتی لە ساڵی (٢٠٠٣–٢٠٠٤) دا بە ناوی سکووڵی مامۆستایان دامەزرا لە سەر داوای وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە بەر پێویستی زۆریان بە مامۆستای لێھاتوو و شارەزا لە بوارە جیاجیاکانی زانستدا. سیستمی خوێندن لە سکووڵەکەماندا لە یەکەم ساڵی خوێندن بریتی بوو لە سیستمی گشتی واتە سەرجەم خوێندکاران بابەتەکانیان وەک یەک دەخوێند. لە ساڵی (٢٠٠٤–٢٠٠٥) دا چوار بەشی زانستی لە سکووڵدا کرایەوە کە بریتی بوون لە (بەشی زمانی ئینگلیزی، بەشی ماتماتیک و کۆمپیوتەر، بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان، بەشی پەروەردەی وەرزشی) وە سیستمی خوێندن لە گشتی یەوە بوو بە وەرزی.

لە ساڵی (٢٠٠٥–٢٠٠٦) دا ناوی سکووڵەکە لە (سکووڵی مامۆستایان) ەوە گۆڕا بۆ (سکووڵی پەروەردەی بنەڕەتی) لەبەر دوو ھۆ :- ١- ئامادەکردنی مامۆستای شارەزا لە بواری زانستی نوێ یەکاندا بۆ قوتابخانە بنەڕەتی یەکان کە پۆلی(١–٩) دەگرێتەوە واتا پۆلی(١–٦) ی سەرەتایی و (١–٣) ی ناوەندی. ٢- ناوی سەرجەم کۆلێجە ھاوتاکان لە زانکۆکانی کوردستان و عێراق گۆڕدرا بۆ ھەمان ناو.

لە ساڵی (٢٠٠٦–٢٠٠٧) دا سیستمی خوێندن لەوەرزی یەوە بوو بە سیستمی ساڵانە پاش بەستنی کۆنگرەی وەزارەتی خوێندنی باڵا.

تا ئێستا (٣) خولی خوێندکاران دەرچوون لە بوارە زانستە جیاجیاکانی سکووڵ وەک مامۆستا لە قوتابخانە بنەڕەتی یەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی وەزارەتی پەروەردە دامەزراون و ئاستی زانستی و پەروەردەییان جێی رەزامەندی قوتابخانەکان بوون و ڕۆڵێکی باش دەگێرن لەسەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە بواری خوێندندا و لە پەروەردە کردنی خوێنکاراندا بە شێوەیەکی زانست پەروەرانە.

ئامانجی کردنەوەی ئەم کۆلێجە بریتیە لە:

١. ئامانجی گشتی: پێگەیاندنی مامۆستای خاوەن کەسایەتی ھاوسەنگ و ڕۆشنبیر کە بتوانێت ڕۆڵی پیشەیی و پەروەردەیی و نیشتمانی خۆی ببینێت، ئەرکی پەروەردەی نەوەیەکی ژیر و دڵسۆز و بەتوانا بخاتە ئەستۆی خۆی، بۆ مسۆگەرکردنی دواڕۆژێکی ڕووناک بۆ ووڵاتەکەمان. ٢. ئامانجی تایبەتی: پێگەیاندنی مامۆستا بۆ خوێندنگا بنەڕەتییەکان کە شیاو بن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە ڕێگای دروستکردنی بناغەیەکی ڕۆشنبیری گشتی پتەو و شارەزاییەکی باش لە بواری تایبەتمەندی خۆیان و ڕێگەدان بە پراکتیزەکردنیان پێش دەرچوونیان لە زانکۆ بۆ دڵنیابوون لە ئاستی ڕۆشنبیری خوێندکاران و توانای جێبەجێکردنی ئەم شارەزایی و زانیاریانە کە لە ماوەی چوار ساڵ یان زیاتردا وەریدەگرن.

زانکۆ[دەستکاری]

زانکۆی سلێمانی

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سکووڵی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]