سکووڵی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فاکەڵتی ئەندازیاری (faculty of Engineering) لە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ کراوەتەوە و لەو کاتەی کە زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەم جار دامەزرا، سکووڵی ئەندازیاری لە سەرەتاوە بە بەشی ئەندازیاری شارستانی دەستی پێکرد و (٤٤) خوێندکاری لە یەکەم ساڵی خوێندنی (١٩٦٨-١٩٦٩) وەرگرت، لە ساڵی خوێندنی (١٩٧٤-١٩٧٥) بەشی ئەندازیاری کارەبا کرایەوە لەم سکووڵەدا، و بە بەردەوامی ژمارەی خوێنداکاران لە زیادبوندابووە تا لە ساڵی ١٩٨١ ژمارەی دەرچوانی سکووڵی ئەندازیاری بریتیبووە لە (١٤٥١) ئەندازیارو لە ھەمان ساڵدا زانکۆی سلێمانی لەلایەن رژێمی سەدامەوە داخراو گواسترایەوە بۆ ەولێر و ناوەکەی گۆڕا بە زانکۆی سەڵاحەدین. لەکاتێکدا زانکۆی سلێمانی سەر لەنوێ لە ساڵی (١٩٩٢) دا کرایەوە، سکووڵی ئەدازیاری لە ساڵی (١٩٩٥)دا کرایەوە لە سەرەتادا بە بەشی ئاودێری دەستیپێکردو، پاشان لە ساڵی (١٩٩٦)، بەشی ئەندازیاری بیناکاری کرایەوە و لە ساڵی (١٩٩٩)دا بەشی تەلارسازی یش کراوەتەوە، دوا بەش کە لە سکووڵی ئەندازیاریدا کراوەتەوە بریتیە لە بەشی ئەندازیاری کارەبا کە لە ساڵی (٢٠٠٤)دا کراوەتەوە. وە دواتر ئەندازیاری بیناکاری ناوەکەی گۆڕا بۆ ئەندازیاری شارستانی.