دەیڤد ھێربێرت لۆرێنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەیڤد هێربێرت لۆرێنس (د.هـ.لۆرێنس)

لەدایکبوون١١ ی سێپتەمبەری ١٨٨٥.
مەرگ٢ ی مارسی ١٩٣٠.
نەتەوەئینگلیز
پیشەنووسەر، رۆماننووس
چالاکبوون١٩٠٧ - ١٩٣٠

دەیڤد ھێربێرت ریچاردس لۆرێنس (١١ سێپتەمبەر ١٨٨٥ - ٢ مارس ١٩٣٠)، یەکێکە لەگرنگترین رۆشنبیران و وێژەناسانی بەریتانیا لە سەدەی بیستەمدا. بوارەکانی داھێنانی چەندجارە بۆتەوە ھەر لە رۆمانی درێژ تا چیرۆکی کورت و شانۆگەریی و قەسیدەی شیعری و نووسراوی رەخنەگرانە. لەبەناوبانگترین کارەکانی: خۆشەویستەکەی خانم چاتێرلییە. لە ئەدەبی گەشتکردندا نووسینی ھەیە و بڕێکی زۆری لە کاری تر لە فەرەنسییەوە وەرگێڕاوە بۆ ئینگلیزیی، ھەروەھا چەند تابلۆیەکی کێشراویشی ھەیە. کاریگەریی نێگەتڤی شارستانییەتی نوێ لەسەر گەلێک لایەنی مرۆڤایەتی و ژیان و سەرلێشێواندنی ژیان و تێکدانی لەگۆشەنیگای مرۆڤایەتییەوە تەوەرەی زۆرترین کارەکانی ئەم ئەدیبە بووە. ھەندێک لەرەخنەگران پێیان وایە کە زۆر پشتی بە گرتە سێکسییەکان بەستووە بۆ گەیاندنی بیرەکانی.

کورتەیەک لە ژیانی[دەستکاری]

دەیڤد لە گووندی ئێستوود لە کەرتی تۆتنگھام شایر لەناوچەی ناوەڕاستیی ئینگلتەرا لەدایک بووە، لەخێزانێکی ئیشکەری ئاست مامناوەند، باوکی لە کرێکارانی کانی بەرد و خەڵوز بووە، و دایکی سەرقاڵی فێرکردن و رۆشنبیریی بووە کە باوکیشی پێشتر خەریکی خویندبووە، بەڵام دواتر کە باوکی خەریکی ئیشکردنی کانی بەردوخەڵووز بووە، بەباشی زانیووە کە منداڵەکانی بداتە بەر خوێندن تا وەکو دوایی وەک خۆییان لێ نەیەت، لەپێناوی ئەمەشدا قوربانییەکی زۆری داوە. پاش ململانێیەکی زۆر دایکی لە باوکی جیا بۆوە، دەیڤد ئەم رووداوانە زۆر بە وێنەیەکی ئەدەبییانە لە رۆمانی مناڵان و عاشقان باس دەکات کە تێیدا تێکەڵی کردووە بە دوودڵییەکی سۆزداری کە تووشی مناڵەکان دەبێت و پاشتر ئەمە تووشی پچڕان دەبێت لەنێو ململانێکانی نێو ماڵەکە. دەیڤد خۆشەویستی دایکی بۆ برا گەورەکەی کاتێک کە مرد زۆر کاری تێکرد، بۆیە پێوەی لکا و لێ دانبڕا و ئەمەش دواتر کاردانەوەیەکی گەورەی ھەبوو لەسەر ژیانی، دواتر لەنێو خۆشەویستی دایکیدا کە نەیدەتوانی دەستی لێ ھەڵبگرێت و خۆشەوستی زۆری بۆ ئەو کچۆڵە بچووکەی کە دەیویست بیھێنێت و دەرەنجامیش بۆ دایکی شکایەوە، تووشی پچڕاندن و مەینەتێکی زۆر بوو، ھەروەھا ئەم رووداوەشی لە بەشی کۆتایی رۆمانی مناڵان و عاشقاندا باس کردووە.

دواتر لەکۆتاییدا لەتەمەنی بیست و شەش ساڵیدا و لەدوای مردنی دایکی، چووە ژیانی ھاوسەرێتییەوە لەگەڵ کچێکی ئەڵمانیدا بەناوی فریدا و ژیانییان لەگواستنەوەدا بوو لەنێوان ئیتاڵیا و ئەڵمانیا لەنێوان ساڵانی ١٩١٢ - ١٩١٤، پاشان گەڕایەوە بۆ ئینگلتەرا لەدەوروبەری ساڵانی جەنگی جیھانی یەکەم، ھەروەھا خۆشەویستیش نەبوو لەنێو خەڵکدا بەھۆی ئەوەی کە کەس لەنووسینەکانی و لە پەڕتووکەکانی ناگات.