دینەمۆی سادەی کارەبایی تەزووگۆڕاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دینەمۆی سادەی کارەبایی تەزووگۆڕاو (A.C)، پێک دێت لەم بەشانەی لای خوارەوە:

  1. ئارمێچەر
  2. دوو ئەڵقەی کانزایی (دوو خلیسکە ئەڵقە)
  3. دوو فڵچەی کانزایی
  4. بوارێکی موگناتیسی هەمیشەیی لەشێوە پیتی U ی ئینگلیزیدا کە کۆیلەکەی تیادا دەخولێتەوە.[١]

چۆنییەتی کارکردنەکەی[دەستکاری]

کاتێک کە کۆیلی دینەمۆکە لەناو بوارە موگناتیسییەکەی دەخولێتەوە ئەوا پاڵهێزی کارەبای موگنەکاری تێدا درووست دەبێت و ئەگەر سوڕەکە داخراو بێت ئەوا تەزووی موگنەکاری تێدا درووست دەبێ کەبەشێوەی تەژێ شەپۆل دەبن، واتە بڕو ئاڕاستەکانیان گۆڕاو دەبێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ پەڕتووکی فیزیا پۆ پۆلی دوانزدەهەمی زانستی ساڵی ٢٠١١، حکوومەتی هەرێمی کوردستان.