خالید جوتیار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خالید مەولود ئەحمەد (١٩٥٣-٢٠٠٩) ناسراو بە خالید جووتیار نووسەر و رۆژنامەنوسی کورد لە سالێ ١٩٥٣ لە دەڤەری کەندێناوەی دەشتی ھەولێر لە دایکبوو. ساڵی ١٩٧٦ بروانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی وەرگرتووە لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا. لە ساڵی ١٩٧٢ یەکەمین بەرھەمی لە ھاوکاری بڵاو کردۆتەوە پاشان بە دەیان بابەتی ھۆنراوە و لێکۆلینەوەی ئەدەبی و فولکلۆری لە گۆڤار و رۆژنامەکان نووسیوە. خالید جووتیار خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەری گۆڤاری میتۆلۆژیا بوو کە بایەخ بە لێکۆلینەوەی زانستی ئەفسانەکان دەدات ھەروەھا ڕاوێژکاری کلتووری بوو لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. دواین بەرھەمی گۆڤاری (میتۆلۆژیا) بوو کە بەرلەوەی چاپ بکرێت و بێتە نیو بازارەکان لە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی ١٢ی ٢٠٠٩ بە نەخۆشیەکی کتوپڕ کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمە چاپ کراوەکان[دەستکاری]

  • بەرەو فۆلکلۆر - ١٩٨٤
  • فلکلۆر – بەشی یەکەم – ھاوبەش – ١٩٨٤
  • فۆلکلۆر – بەشی دووەم – ١٩٨٥
  • فۆلکلۆر – بەشی سێیەم – ١٩٩٠
  • حەیران و مەرگی غەریبیان – ١٩٩٠
  • پیاسەی ئێوارانی ھەولێر -١٩٩٨
  • تراژیدیای کەرایەتی – ١٩٩٩
  • قەلای دم دم – ٢٠٠٠
  • تارمایی ئەفسانەی کوردی – ٢٠٠٠
  • دەشتی ھەولێر – پەند و زاری شیرین – ٢٠٠٦
  • دێو – حکایەتی ئەفسانەیی – ٢٠٠٧