حسێن نازم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حسێن نازمی مێژوونووس‌ و ڕۆژنامەنووس، کوڕی‌ (عەبدولفەتاح کوڕی‌ وەستا ئەحمەدی‌ خەیات) بووە، برازای‌ (ئەمین موفتی‌) شاعیر بووە، ساڵی‌ ١٨٧٠ لە شاری سلێمانی لەگەڕەکی‌ گۆیژھ‌ لەدایکبووە.

لەتەمەنی‌ شەش ساڵیدا لای‌ (خواجە ئەفەندی‌) خراوەتە بەر خوێندن. لە ‌شوباتی‌ ١٩٢١ دا کراوە بە بەڕێوەبەری‌ ناحیەی‌ مەرگھ‌، پاشان گوێزراوەتەوە بۆ (ماوەت) و بووە بە بەڕێوەبەری‌ ناحیە، لە ٢٠/ ٩/ ١٩٢٣ کە

لە ‌شاری‌ سلێمانی‌ رۆژنامەی‌ (ئومێدی‌ ئیستقلال) دەرکرد ، ((لەژمارە ١٥)وە ھەتا دوا ژمارەی‌ کە ‌(ژمارە ٢٥)بوو حسێن نازم سەرنووسەر و بەڕێوەبەری‌ بووە. کتێبخانە گەورەکەی‌ حسێن نازم رۆڵی‌ گەورەی‌ بینیوە لە ڕۆشنبیرکردن‌ و پێگەیاندنی دەیان نووسەرو رووناکبیردا، بۆ نموونە‌ رەشید نەجیب ھەر لەڕێی‌ خوێندنەوە‌ی ئەو کتێبخانەیەوە شارەزاییەکی‌ تەواوی‌ لەزمانەکانی‌ عەرەبی، فارسی، کوردی‌ و ئینگلیزی‌ دا پەیداکردووە.

لە ‌کۆتایی‌ ساڵی‌ ١٩٢٩ دا بووە سەرنووسەری‌ رۆژنامەی‌ (ژیان) ھەتاوەکو ئەو دەمەی‌ لە ٦\٥\١٩٣٢ دا کۆچیدوایی‌ کرد.


سەرچاوەکان[دەستکاری]