حاجیاوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
حاجیاوا
بە عەرەبی: حاجیاوا
بە ئینگلیزی: Hajiawa
دیمەنی شارۆچکەی حاجیاوا
Map
حاجیاوا
پۆتانەکان: 36°14′09″N 44°47′41″E / 36.23579°N 44.79469°E / 36.23579; 44.79469پۆتانەکان: 36°14′09″N 44°47′41″E / 36.23579°N 44.79469°E / 36.23579; 44.79469
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی ڕاپەڕین
قەزاقەزای حاجیاوا
مەڵبەندحاجیاوا
بوون بە شارۆچکە٢٠٢٢
دەسەڵات
 • قایمقامئەزوەر جەعفەر بابەکر
بەرزایی
٨٥٥ مەتر (٢٬٨٠٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٦١،١١٥
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/


حاجیاوا یەکێکە لە شارۆچکەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندی قەزای حاجیاوایە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی بریتیە لە (٦١،١١٥)کەسە.[٣]

حاجیاوا (١٢٩کم) لە شاری سلێمانی، (٩٦کم) لە شاری ھەولێر، (١٣کم) لە شاری ڕانیە، (٦کم) لە شارۆچکەی چوارقوڕنە، (٦کم) لە شارەدێی سەروچاوە دوورە.

ناو[دەستکاری]

حاجیاوا وشەیەکی لێکدراوە لە دوو وشەی (حاجی+ئاوا)، حاجی: لە وشەی حەجی زمانی عەرەبی وەرگیراوە، کەسێک بچێت فەریزەی حەج جێبەجێبکات دوای ئەوە پێشگری وشەی حاجی وەردەگرێت و دەبێتە نازناوی. ئاوا کورتکراوەی وشەی (ئاوای یان ئاوەدان)ی زمانی کوردییە دەدرێتە پاڵ ھەندێک وشە بۆ ناونانی شوێن. گوایە حاجیاوا کاتێک درووستکراوە لەلایەن حاجییەکەوە دروستکراوە لەوەوە ناونراوە حاجیاوا.[٤]

جوگرافیا[دەستکاری]

شارۆچکەی حاجیاوا ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم شارۆچکە و شارەدێیانە:

ھەروەھا حاجیاوا بەم ھاوسنووری ئەم گوندانەیە:(ئەستریلان، گەرمکەداڵ، تاقۆڵان، گردی تلێ، کفرەدۆڵی خواروو، قوڕەبەرازە، زنگزنگە و گردجان).[٥]

مێژوو[دەستکاری]

شارۆچکەی حاجیاوا لە سەرەتادا ئۆردووگایەکی زۆرەملێ بوو بۆ ئەو گوندانە سەر سنوور کە ڕاگوێزران درووستکرا، حاجیاوا لە زەوی گوندی حاجیاوای کۆندا درووستکرا بۆیە ھەمان ناوی لێنرا.

لە دوای ڕاپەڕین، حاجیاوا وەک خۆی مایەوە و ساڵ بە ساڵ فراوانتر بوو، حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی ئیدارەی سلێمانی، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناوەندی ناحیەی حاجیاوا.

لە ٢٢/٢/٢٠٢٢ ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی کردبوو، تێیدا ڕایگەیاندبوو کە لارییان نییە لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی. بە فەرمانی ھەرێمی لە نووسراوێکدا کە واژووی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لەسەرە، بە ژمارە (١١٣) لە ٢١/٤/٢٠٢٢ بڕیاردرا بە ھێنانەکایەی قەزای حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین وە شارۆچکەی حاجیاوا بووە ناوەندی.[٦]

فەرمانگەکانی حاجیاوا[دەستکاری]

  1. بەڕێوە بەرایەتی ناحیە
  2. سەرۆکایەتی شارەوانی حاجیاوا
  3. یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا
  4. بنکەی پۆلیسی حاجیاوا
  5. بنکەی پۆلیسی ھاتووچۆ
  6. بنکەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن
  7. بنکەی پۆلیسی دارستان
  8. بنکەی پۆلیسی بەرگری شارستانی
  9. بنکەی پۆلیسی ماکۆک
  10. فەرمانگەی کارەبا
  11. فەرمانگەی دادنووس
  12. فەرمانگەی پۆستەو گەیاندن
  13. بەشی خۆراک
  14. نوسینگەی گواستنەوە
  15. فەرمانگەی ئاوی حاجیاوا
  16. کتێبخانەی گشتی حاجیاوا
  17. دارایی حاجیاوا
  18. ھۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا
  19. فەرمانگەی تاپۆ
  20. بەرێوەبەرایەتی جێبەجێکردن
  21. نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا
  22. مەڵبەندی تەندروستی شەھید حسێن بەستەستێنی
  23. بنکەی تەندروستی کانی ماران
  24. بنکەی تەندروستی خواروو
  25. بنکەی تەندروستی کفرەدۆڵ
  26. نوسینگەی زانیاری
  27. مەڵبەندی کێش کردنی حاجیاوا
  28. فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی حاجیاوا

بەڕێوە بەرایەتی ناحیە[دەستکاری]

حاجیاوا لە ٢١ی تەممووزی ١٩٩٩ بە واژۆی سەرۆکی حکوومەتی پێشوو، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی بوو بە ناحیە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ یەکەم بەرێوەبەری ناحیە بەرێز (محمد ابراھیم) دەست بەکاربووە. لە ١٧ی ئایاری ٢٠٠٤ دووەم بەریوەبەری ناحیە بەرێز (رەمک ڕەمەزان قادر) دەست بەکار بووە. لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ سێیەم بەرێوەبەری ناحیە (نەھرۆ سەردار محمد) دەست بەکار بووە، ولە سالی ٢٠١٣ و (ئەزوەر جەعفەر بابکر) بەڕێوەبەری ناحیەیە، لە ساڵی ٢٠٠٤دا خاوەن ھەشت فەرمانگە بووە، ئێستا حاجیاوا خاوەنی (٣١) سی و یەک فەرمانگەیە.

شارەوانی حاجیاوا[دەستکاری]

لە ڕێکەوتی (١٦ی ئازاری ١٩٩٧) دەستی بە کار کردووە وەکو لقێکی خزمەتگوزاری سەر بە شارەوانی ڕانیە کە تەنھا کاری پاککردنەوەی شاری لە ئەستۆ بووە، بە ڕێز (عبدالرحمان محمود) بەپرسی ئەو لقە بووە، و (سلیم بایز) ژمیریاری ئەو لقە بووە، بە فەرمانی وەزاری ژ (٢٩٧٨) شارەوانی حاجیاوا[٧] کراوە بە پلە (٢) دوای ھەڵبژاردنەکانی شارەوانی پارێزگای سلێمانی لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٠٠ (عبدالرحمان محمود) وەکو سەرۆکی شارەوانی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی ھەڵبژێردرا پاشان لەسەر داوای شارەوانی بەفەرمانی وزرای ژ (٤١٢٠) کراوە بە شارەوانی پلە (١) ئەوانی تا ئێستا سەرۆکی شارەوانیان کردووە تاکو ئێستا ساڵی (٢٠١٧) بریتییە لە (عبدالرحمن محمود حمە، خضر حاجی رسول، عباس احمد عباس، احمد علی احمد، خالید خدر ابراھیم). ناوەندی شار (قەزا) لە چەند گەڕەکێک پێک دێ کە ژمارەیان (١٥) گەڕەکە (١- تیکۆشەر ٢- دابان ٣- ڕاپەڕین ٤-پێشەوا ٥- سەردەم ٦- ئازادی ٧- شەھیدان ٨- ماکۆک ٩- دەروازە ١٠- نەمرود ١١- فەرمانبەران ١٢- چوارچرا ١٣–٥ی ئازار ١٤- کوردستان ١٥- شیشار.

گوندەکانی حاجیاوا[دەستکاری]

قەزای حاجیاوا ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانییە کەوتۆتە باکوورییەوە. لەڕووی ئیدارییەوە لە قەزای قەزای حاجیاوا و ناحیەی ناوەندی قەزای حاجیاوا(ناوەند) پێکھاتووە، لەگەڵ (٢١) گوند.[٨]

پەروەردە[دەستکاری]

لە ڕووی پەروەردەیییەوە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکانی حاجیاوا سەر بە بەرێوەبەرێتی پەروەردەی ڕانیەیە، حاجیاوا خاوەنی ٩ خوێندنگەی ئامادەیییە، ھەروەھا خاوەنی ٢٢ قوتابخانەی بنەڕەتی و ٤ باخچەی ساوایانە.

قوتابخانە بنەڕەتییەکان[دەستکاری]

  • قوتابخانەی بنەڕەتی خەرمان

قوتابخانەی بنەڕەتی خەرمان دەکەوێتەگەرەکی ئازادی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا پەخشان حسن اسماعیل بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە… سالی ١٩٨٨ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی حاجیاوا

قوتابخانەی بنەڕەتی حاجیاوا دەکەوێتە گەڕەکی سەردەم ھەروەھا م ئەحمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەرە ساڵی ١٩٨٩ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی شیشار

قوتابخانەیبنەڕەتی شیشار لە گەرەکی ئازادی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا عوسمان ڕەسول بایز بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٩٩ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی کفرەدۆڵ

قوتابخانەی بنەڕەتی کفرەدۆڵ دەکەوێتە گەرەکی چوارچرای حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ئاراس خاڵە بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٨٩دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی پێشمەرگە

قوتابخانەی بنەڕەتی پێشمەرگە لە گەرەکی شەھیدانی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ئاسۆ محمد مولان بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، سالێ ٢٠٠٣دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆژھەڵات

قوتابخانەی بنەڕەتی ڕۆژھەڵات دەکەوێتە گەرەکی شەھیدانی حاجیاوا لەگەل خوێندنگەی پێشمەرگەی بنەرەتی لەیەک بینادان، بەرێوەبەری قوتابخانەیە بەرێز مامۆستا کنێر عبداللە، سالێ ١٩٩٠ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی کۆژیر

قوتابخانەی بنەڕەتی کۆژیر دەکەوێتە گەڕەکی تێکۆشەر لە حاجیاوا، ھێمن حاجی مستەفا بەڕێوەرە، قوتابخانەکە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی سەرسیان

قوتابخانەی بنەرەتی سەرسیان دەکەوێتە گەرەکی ٥ ی ئازار سالی ١٩٨٩دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی سەرچیا

قوتابخانەی بنەڕەتی سەرچیا لە گەرەکی چوارچرا ی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا ڕزگار محمود کوێخا ئەحمد بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالێ ٢٠١٥ دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی دەروازە

قوتابخانەی بنەڕەتی دەروازە لە ناحیەی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا عبداللە محمد محموود بەرێوەبەری قوتابخانەیە، سالی ١٩٩٠دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی تێکۆشەر

قوتابخانەی بنەڕەتی تێکۆشەر دەکەوێتە گەرەکی تێکۆشەری حاجیاوا، بەرێز مامۆستا سمکۆ محمد سوارە بەرێوەبەریقوتابخانەیە، سالێ ١٩٨٨دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی ھیران

قوتابخانەی بنەڕەتی ھیران دەکەوێتە گەرەکی دابان لە حاجیاوا، بەرێوەبەری خوێندنگەکە بەرێز مامۆستا ئارام حسێن محمد، سالێ ١٩٨٩دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی کۆمار

قوتابخانەکە دەکەوێتە گەرەکی دابان لە حاجیاوا، سالی ٢٠١٧ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی بەھات

قوتابخانەی بنەڕەتی بەھات دەکەوێتە ناو بینای قوتابخانەی بنەرەتی حاجیاوا و ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی دڵزار

قوتابخانەی بنەڕەتی دڵزار دەکەوێتە گەرەکی ڕاپەرین لە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا حوێز علی حوێز بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، سالی ٢٠١٦دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی شەھید مامۆستا عوسمان

قوتابخانەی بنەڕەتی شەھید مامۆستا عوسمانی ئێواران دەکوێتە گەڕەکی تێکۆشەر لە ناو بینای ئامادەیی ھەرێمە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی گزنگی ئینگلیزی ناحکومی

قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک دەکەوێتە گەڕەکی مامۆک لە حاجیاوا م بارزان بەرێوەبەرە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک

قوتابخانەی بنەڕەتی زیرەک دەکەوێتە گەڕەکی ٥ ئازار ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە

  • قوتابخانەی بنەڕەتی قەندیل

قوتابخانەی بنەرەتی قەندیل بەرێز م ھەرێم بەرێوەبەری قوتابخانەیە دەکەوێتە گەرەکی ئازادی لە حاجیاوا ساڵی ٢٠١٢دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی پوکەی سەروو

قوتابخانەی بنەڕەتی پوکەی سەروو لە گوندی پوکەی سەربەناحیەی حاجیاوایە و بەرێز مامۆستا شوان علی محمود بەرێوەبەری خوێندنگەیە سالی ١٩٩٦ دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی کانی ماران

خوێندنگەی بنەرەتی کانی ماران دەکەوێتە گوندی کانی مارانی سەر بە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا کمال جلال عزیز بەرێوەبەری خوێندنگاکایە و ٢٠ خوێندکار دەرس وانە دەخوێنێت لە خوێندنگەکە، سالێ ١٩٥٦دامەزراوە.

  • قوتابخانەی بنەڕەتی قولەی کانی ماران

قوتابخانەی بنەڕەتی قولەی کانی ماران دەکەوێتە گوندی قولەی کانی ماران بەرێز مامۆستا کارۆخ مەجید بەرێوەبەری خوێندنگەیە ساڵی ١٩٨٠ دامەزراوە.

خوێندنگا ئامادەیییەکان[دەستکاری]

  • خوێندنگای ئامادەیی حاجیاوا

خوێندنگەی ئامادەیی حاجیاوا دەکەوێتە گەرەکی ڕاپەرین لە حاجیاوا یەکەم ئامادەیی شارەکەیە، بەرێز مامۆستا عبدالقادر عبداللە ئەحمد بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە.

  • خوێندنگای ئامادەیی ئایندە

خوێندنگای ئامادەیی ئایندە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە بەریز م ئەحمەد عبدالرحمن بەڕێوەبەرە، دەکەوێتە گەرەکی ئازادی.

  • خوێندنگای ئامادەیی ھەرێم

خوێندنگەی ئامادەیی ھەرێم دەکەوێتە گەرەکی تێکۆشەری حاجیاوا، بەرێز مامۆستا دلێر برایم سەلیم بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە.

  • خوێندنگای ئامادەیی سەردەم

ئامادەیی سەردەم لە ناحیەی حاجیاوا، بەرێز مامۆستا جەلال ئەحمد ئەمین بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە، ساڵی ٢٠٠٠ دامەزراوە.

  • خوێندنگای ئامادەیی موکریان

خوێندنگەی ئامادەیی موکریان دەکەوێتە گەرەکی چوارچرا لە حاجیاوا، بەرێز مامۆستا جەزا مەجید دەروێش بەرێوەبەری خوێندنگەکەیە…

  • خوێندنگای ئامادەیی ھەڵۆی ئێواران

خوێندنگای ئامادەیی ھەڵۆی ئێواران دەکەوێتە بینای قوتابخانەی بنەرەتی خەرمان و بەریز مامۆستا کامەران بەڕێوەبەرە سالی ٢٠١٦ دامەزراوە

  • خوێندنگای ئامادەیی کانی ماران

خوێندنگەی ئامادەیی کانی ماران لە گوندی کانی ماران ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە

  • خوێندنگای ئامادەیی زیرەک

خوێندنگای ئامادەیی زیرەکی ناحکومی دەکەوێتە گەڕەکی ٥ ی ئازار ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە

دانیشتووان[دەستکاری]

ژمارەی دانیشووانی سەنتەری حاجیاوا زیاتر لە (٦١،١١٥) ھەزار کەسە. کۆی گشتی دانیشووانی ناحیەکە بە گوندەکانییەوە (٦٢،٠٦١) ھەزار کەسە، حاجیاوا لەم گەڕەکانە پێکدێت:[٩]

  • سەردەم
  • شەھیدان
  • ماکۆک
  • فەرمانبەران
  • چوارچرا
  • ئازادی
  • دەروازە
  • پێشەوا
  • ڕاپەڕین
  • تێکۆشەر
  • دابان
  • پێنجی ئازار
  • کوردستان
  • شیشار.

پارکەکان[دەستکاری]

  • باخی گشتی حاجیاوا
  • باخچەی شەھیدان
  • باخچەی ئەندازیاران
  • باخچەی قەندیل
  • باخچەی دابان
  • باخچەی دەروازە
  • پارکی خێزانی
  • پارکی تێکۆشەر

پیشەسازی[دەستکاری]

حاجیاوا بە شێوەیەکی گشتی پیشەسازی ئەلەمنیۆم و پلاستیک و پەڕە کردن و ھەروەھا خاوەنی ناوچەیەکی گرنگە کە پیشەسازی بەرھەم ھێنانی بلۆک چەندین غەسالە و ئاسنگەری یەو پیشەسازی ھەمە جۆری تێدا ئەنجام دەدرێت.

ئاژەڵداری[دەستکاری]

- قەزای حاجیاوا خاوەنی مەیدانی ئاژەڵە، کە بووەتە ھۆی سەرچاوەی ژیانی زۆر لە دانیشتووانی ناحیەکە و زۆر لە شارو شارۆچکەکانی دەورو بەری ناحیەکە، کە ڕۆژانە بەردەوام بازرگانی ئاژەڵداری باشی تێدا ئەنجام دەدرێت.

- بۆ گرنگی دانی زیاتری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بواری ئاژەڵداری لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ ھۆبەی بەیتەرەی حاجیاوا کراوەتەوە کە سنوورێکی فراوانی بە دەستەوەیە بۆ خزمەتکردن بە بواری ڤێتێرنەری و بواری ئاژەڵداری.

ئایین[دەستکاری]

زۆرینەی دانیشتووانی حاجیاوا موسڵمانن و لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەرینە. لە حاجیاوادا ٦١ مزگەوت ھەیە.

ناوی مزگەوتەکان[دەستکاری]

  • مزگەوتی گەورەی حاجیاوامزگەوتی گەورەی شارەکەیە لەسەر ڕووبەری ٢٠٠٠ مەتر دووجا دروستکراوە، ساڵی ١٩٨٨ بەردنی بناغەی دانراوە و ساڵی ٢٠١٤ لەسەر شێوازیکی نوێ دروستکراوەتەوە، دەکەوێتە سەنتەری شارەکە و گەڕەکی ئازادیی، بەریز مامۆستا ئیبراھیم سەلیم وتار بێژ و پێشنوێژی مزگەوتە..
  • مزگەوتی شەھیدان
  • مزگەوتی دابان
  • مزگەوتی ماکۆک
  • مزگەوتی قەلاوەییان
  • مزگەوتی مەلا مەحموود
  • مزگەوتی مەلا عبدالکریمی مودەڕیس
  • مزگەوتی ئاشتی
  • مزگەوتی سەردەم
  • مزگەوتی پێشەوا
  • مزگەوتی پەڕۆیان
  • مزگەوتی زودیان
  • مزگەوتی مەدینە
  • مزگەوتی بیلالی حەبەشی
  • مزگەوتی تەقوا
  • مزگەوتی شافیعی گەورە
  • مزگەوتی شافعی گەورە ناسراو بە مزگەوتی دێلێژەییان دەکەوێتە گەرەکی ئازادی لە حاجیاوا بەرێز مامۆستا حسن ئەحمەد وتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتەکەیە، ساڵی ١٩٨٩ دروستکراوە.
  • مزگەوتی شافیعی
  • مزگەوتی خولەفاء
  • مزگەوتی پەروەردگار
  • مزگەوتی مەولەی کفرەدۆڵ
  • مزگەوتی کفرەدۆل
  • مزگەوتی بنزێرییان
  • مزگەوتی سوڵتانە دێیان
  • مزگەوتی عمری کوڕی خەتاب
  • مزگەوتی دایکی ئیمانداران
  • مزگەوتی ئاغایان
  • مزگەوتی ئەبوبەکری سەدیق
  • مزگەوتی بەلکەییان
  • مزگەوتی ئاکۆیان
  • مزگەوتی فیردەوس
  • مزگەوتی پیر خدری شاھۆ
  • مزگەوتی مەولەوی
  • مزگەوتی حاجیاوای کۆن
  • مزگەوتی دار و سەلام
  • مزگەوتی سیراجەدین
  • مزگەوتی بەردەشانیان
  • مزگەوتی حاجی ئەرسەلان بنگردی
  • مزگەوتی نور
  • مزگەوتی وەیسی قەرەنی
  • مزگەوتی شێخ مەحموود
  • مزگەوتی سەرسیان
  • مزگەوتی سەلاحەدینی ئەیوبی
  • مزگەوتی خێرخوازان

شوێنەوار[دەستکاری]

حاجیاوا لە ڕووی شوێنەوارەوە چەند شوێنێکی مێژوویی گرنگی ھەیە

  • (گردی تلێ) لە گوندی گردی تلێ.
  • (گردی نەمرود) لە گەڕەکی شەھیدان.
  • (دۆڵ ناران) لە چیای ماکۆک.

ڕێگاوبان[دەستکاری]

  • دووری نێوان حاجیاوا و سلێمانی بە ئوتومبێل ١٢٩کم.
  • دووری نێوان حاجیاوا و ھەولێر بە ئوتومبێل بە ڕێگای شەقڵاوە ١١٣کم.
  • دووری نێوان حاجیاوا و ھەولێر بە ئوتومبێل بە ڕێگای کۆیە ١٢٢کم.
  • دووری نێوان حاجیاوا و دھۆک بە ئوتومبێل ٢٤٠ کم،

وەرزش[دەستکاری]

حاجیاوا لە تۆپی پێدا خاوەنی یانەیەکی سەربەخۆیە بەناوی یانەی وەرزشی حاجیاوا - Hajiawa Sport Club کە لە خوولی پلە دووەکانی کوردستان یاریدەکات , ھەروەھا حاجیاوا خاوەنی لیژنەی تیپە میللییەکانە کە سەرپەرشتی خولەکانی ناوخۆدەکات، حاجیاوا خاوەنی یاریگایەکی گەورە و ٥ یاریگای بچووکە:

ناوی یاریگاکان[دەستکاری]

  • یاریگای گەورەی حاجیاوا
  • یاریگای تارتانی کلاسیکۆ
  • یاریگای تارتانی بڕوا
  • یاریگای تارتانی ئاسودە
  • یاریگای تارتانی ھێور
  • یاریگای داھێن کفرەدۆڵ

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  3. ^ پێشبینی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠١٩. دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧-١-٢٠٢٣.
  4. ^ https://lex.vejin.net/ck/search/?t=ئاوا
  5. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=13/36.2256/44.7765
  6. ^ https://kurdistantv.net/ku/news/167532
  7. ^ "شارەوانی حاجیاوا". Archived from the original on 2ی Juneی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. یەکە کارگێڕیەکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 2009 لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیە و ژینگە گەڕەک/گوند(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.
  9. ^ UNAMI. DEMOGRAPHIC SURVEY Kurdistan Region of Iraq(ئینگلیزی). سەردان لە ڕێکەوتی ١٥-٥-٢٠٢٣.