جۆن ئەبرەھام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆن ئەبرەھام

لەدایکبوون
فەرحان ئەبرەھام

(١٩٧٢-١٢-١٧) ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
نەتەوەھیندی
پیشەئەکتەر, بەرھەمھێنەری فیلم، , نمایشکاری جلووبەرگ
چالاکبوون١٩٩٧-تاکوو ئێستا
ئایینمەسیحی[١]
ھاوسەرپریا ڕونچال
باوان(ەکان)ئەبرەھام جۆن
فیرۆزا ئیرانی
خزمەکانسوزی ماتیو (ئامۆزا)
ئالان (برای بچووک)
وێبگەwww.johnabraham.com


جۆن ئەبرەھام لەدایکبووی ١٧ی کانوونی یەکەمی (١٢)ی ١٩٧٢. جۆن ئەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمی بۆلیوودە. پێشتر نمایشکاری جلووبەرگ بووە. خێزانی جۆن ئەبرەھام لەبەنڕەتدا زەردەشتی-ئێرانیینە. لەساڵی ٢٠٠٣ لەیەکەمین فیلمیدا بەناوی (Jism) لەگەڵ خانمەئەکتەری دیاری بۆلیوود بیپاشا باسو دەردەکەوێت بەھۆی ئەو فیلەمەیەوە، جۆن پاڵێورا بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی فیلم فەیر بۆیەکەمین دەرکەوتن بەڵام نەیبردەوە. ھەر لەھەمان ساڵدا واتە ساڵی ٢٠٠٣ لەفیلمێکی دیکەیدا بەناوی (Saaya) لەبەرامبەر تارا شارما دەردەکەوێت

بۆساڵی ٢٠٠٤ لەفیلمێک بەناوی دووم بەشداریدەکات و ئەو فیلمە دەبێتە یەکەمین کاری سەرکەوتووی جۆن ئەبرەھام کەداھاتی فیلمەکە گەیشتە ١٢ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەوکاتەی ١٫٧ میلیۆن دۆلار تێچووی فیلمەکەبوو. لەساڵی ٢٠٠٥یش بەشداری لەفیلمێک دەکات بەناوی ئاو (Water) کە لەم فیلمەیدا پێشوازییەکی باشی ڕەخنەگرانی بەدەستھێنا. دوای ئەم فیلمانە لەچەندین فیلمی دی سەرکەوتوو بەشداربووە کە پەیامی ڕەخنەیی کۆمەڵگای تێدابووە لەوانە دۆستانە (Dostana) لەساڵی ٢٠٠٨ وە نیوۆرک (New York) لەساڵی ٢٠٠٩ وە فیلمی ھێز (Force) لەساڵی ٢٠١١ وە ساڵی ٢٠١٣ەش لەفیلمەکانی (Madras Cafe) وە (Shootout at Wadala) سەرکەوتنی باشی بەدەستھێنا.

لەساڵی ٢٠١٢ یەکەمین فیلمی بەرھەمدەھێنێت بەناوی (Vicky Donor) ئەم فیلمە وە ساڵی ٢٠١٣ش دووەمین فیلمی بەرھەمھێنا ئەویش فیلمی (Madras Cafe) بوو کەخۆشی وەک ئەکتەر ڕۆڵی تێدابینیبوو. وە قەرار وایە چەندفیلمێکی دیکەش بەرھەمبھێنێت لەوانە Rocky Handsome و بەشی دووەمی فیلمی ھێز Force 2.

سەرچاوەکان[دەستکاری]