بەندینخانەی ئاتیکا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەندینخانەی ئاتیکا

بەندینخانەی ئاتیکا – بەندینخانەیەکی فرە ئەمنیە لە ویلایەتی نیویۆرک لەشارۆچکەی (ئاتیکا)،دوای ئەویە بەندینخانەکە لەساڵی ١٩٣٠دا نۆژەن کراوە لەو کاتەدا چەندین تاوانباری گەورەی لەخۆگرتووە.لەم بەندینخانەیەدا سیستەمی گازی فرمێسک ڕێژ لە گشت هۆڵ و ژووری کارمەندەکان و خانەی زیندانیەکان.جۆن سەلیڤان تاکە کەسە کە تاکو ئێستا توانیویەتی لەم بەندینخانەیە هەڵبێت.

ئاژاوەرگێڕیە بەناوبانگاکە[دەستکاری]

لە بەرەبەیانی ٩ی سێپتێمبەری ساڵی ١٩٧١ ، زیندانیەک لە خانەکەی ڕێگە نەدرا بێتە دەرەوە بۆ نانی بەیانی بەهۆی ئەوەی هێرشی کردبووە سەر ئەفسەرێکی پۆلیس ، ٥ لە هاوڕێکانی ئەم زیندانیە مانیان لەبەردەم خانەکەی ئەودا گرتبوو و داوای ئەوەیان دەکرد ئەوانیش لەژوورە قوڵ بدرێن وەک پشتیوانیەک بۆ هاوڕێکەیان.بەڵام مانگرتنەکەیان سوودێکی وای نەبوو ، بۆیە ئەوان بەجۆرێک توانیان ئەو هاوڕێیان لە خانەکەی خۆی بێنە دەرەوە و بەڕێکەوتن بۆ خواردنی نانی بەیانی.دوای ئەوەی یەکێک لە پۆلیسەکان درکی بەوە کرد کە زیندانیەکە بەشێوەیەکی نائاسایی لە خانەکەی هاتۆتە دەرەوە یەکسەر بڕیارێکی دەرکرد کە ئەوڕۆژە چوون بۆ مەیدان مەبەستی پشوو نابیت بەهۆی ئەم کارە نایاساییەوە.ئەم بڕیارە بووە هۆی تووڕەکردنی زۆربەی زیندانیان ، هەربۆیەش یەکێ لە ئەفسەرکان بەمەبەستی هێوکردنەوەی دۆخەکە چووە لایان تا قسەیان لەگەڵ بکات ، بەڵام کارەکان بەمشێوەیە نەدەڕۆیشتن کە پێشبینیدەکرا و ئەفسەرەکە بەتوندی هێرشی کرایە سەر و بەمشێوەیەش ئاژاوەگێڕیەکە دەستی پێکرد.

زیندانیەکان بەشێوەیەکی خێرا دەستیانبەسەر گشت ژوورەکانی زیندانیەکەدا داگرت و نزیکەی ٤٢ ئەفسەر و کەسی مەدەنیان وەک بارمەتە گرت.هەرزوو دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە هێزەکانی پۆلیس گەیشتن بەو زیندانیە و گەمارۆیاندا.و بەیاننامەیەک کە پ پێکهاتبوو لە ٢٧ خاڵ بەمەبەستی باشترکردنی گوزەرانی زیندانیان بە نوێنەرایەتی زیندانی (فڕانک سمیث) پێشکەشی نوێنەری پارێزگا (ڕەسڵ جی ئۆسواڵد) کرا.بارەدۆخەکە ئاڵۆزتر بوو کاتێک پارێزگاری ویلایەت (نێڵسن ڕۆکفێڵەر) ڕەتی کردەوە کە خودی خۆی بێت گفتوگۆ لەگەڵ زیندانیەکان بکات.گفتوگۆکانی نێوان زیندانیەکان و (ئۆسواڵد)یش ئەوکاتە وەستا کە (ئۆسواڵد) پێی ڕاگەیاندن کە ئیدی ناتوانێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکات و دەبێت خۆیان بدەن بەدەستەوە ، هەرچەندە دوای ئەمە (ئۆسواڵد) کە نوێنەری پارێزگار بوو زۆریش لە پارێزگار (ڕۆکفێلەر) پاڕاوە تاوەکە بێت و ڕێکەوتنێک لەگەڵ زیندانیەکان بکات ، بەڵام (ڕۆکفێلەر) جگە لەوەی کە نەهات فەرمانی ئەوەشی کرد کە بەندینخانەکە بە زەبری هێز وەربگریتەوە.ئەمەش زیندانیەکانی زۆر تووڕە کرد و هەڵسان چوار لە ئەفسەرە بارمەتەکانیان هێنا سەرەوەی بەندینخانەکە بەبەرچاوی میدکانیشەوە هەڕەشەی بڕینی ملی ئەو چوار ئەفسەرەیان کرد ، و ئەمەش (ئۆسواڵد)یشی هێنا سەر ئەو بڕوایەی کە دەبێت هێز بەکاربهێندرێ.

ئەوەبوو ئەوەی لە ڕۆژی ١٣ی سێپتێمبەری ١٩٧١ ، هێزەکانی پاراستن یەکەم گازی فرمێسکڕێژیان فڕێدایە نێو زیندانەکە و دەستیان کرد بە تەقەکردنێکی بێ کۆتا لەو شوێنەی کە زیندانیە نوێنەرەکان و بارمەتەکانیشی لێبوو ، ئەمەش بووە هۆی مردنی ٤٣ کەس کە تیایدا دە کەسیان لەنێویاندا ئەفسەری بەندینانەکە بوون ، بەمشێوەیە ئاژاوەگێڕیە بەناوبانگاکەی بەندینخانەکە بەکۆتا هات.

دوای ئەم ڕووداوە پارێزگار (نێڵسن ڕۆکفێلەر) ڕووبەرووی ڕەخنەیەکی زۆر توند بۆوە لەلایان دانیشتووانی ئەمەریکا و چەندین خۆپیشاندان لەدژی ئەو بڕیارەی (ڕۆکفێلەر) ئەنجام درا ، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕۆکفێلەر گوتی " ئیدی ئەمە ژیانە "

سەرچاوەکان[دەستکاری]

1.ویکی ئینگلیزی.