بەردەرکی سەرا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەردەرکی سەرا و دەوروبەری لە دروستبوونی سلێمانییەوە ناوەندی شاری سلێمانی بووە، بۆیە دوکان و بازاڕ زیاتر ئەو ناوەی گرتۆتەوە، مێجەرسۆن لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەی سلێمانی لە ساڵی ١٩٠٨ باسی (خانی عەجەم) و (خانی غەفوورئاغا) و قەیسەری وەسمان پاشا و قەیسەری نەقیب ئەکات، واتە لە پێش ھاتنی مێجەرسۆنەوە ئەم خان و قەیسەرییانە لە سلێمانی ھەبوون، ئێستا تەنیا قەیسەری نەقیب وەک خۆی ماوە بەڵام خان و قەیسەرییەکانی تر نەماون و شوێنەکانیان ئێستا دوکان و بازاڕە ، لە دوای ئەمانەوە کە سلێمانی فراوان بووە و شەقامی تیا دروستکراوە لە سەر شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەری شار و گەڕەکەکاندا بە سەدەھا دوکان و بازاڕی تیادا دروستکراوە.

مێژوو[دەستکاری]

میرەکانی بابان لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی جیگەیەکیان تەرخانکردووە بۆ بارەگای بەڕێوبردنی دەسەلاتەکەیان ناسراوە بە سەرا. پێدەچێت بیرکردنەوە لە دروستکردنی ئەم سەرایە لە ئەنجامی ئەوەوە ھاتبێت دوای دامەزراندنی حکومەتی دەوڵەتی مەلیکنشینی بۆ پێگەی ئیدارەی فەرمانگەکانی لیوای سلێمانی ئەو کاتە ئامادەکرابێت.

دروستکردن و بەکارهێنان[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٢٦- ١٩٢٨ لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دروستکراوە کە پێکھاتووە لە دوو نھۆم و ٤٣ ژوور، چەندین جار کاری چاکسازی تیادا کراوە بۆ سوود وەرگرتن لە نیشتەجێ بوون و بەڕێوبەرایەتی فەرمانگەکانی شار. پاشان تەرخانکراوە بۆ پێگەی ئیداری پۆلیس و قایمقامیەت ئێستا لەلایەن پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی شۆێنەواری سلێمانی بۆ گەڕانەوەی شێوازی ڕەسەنەکەی نۆژەنکراوەتەوە بۆ مۆزەخانەیەکی میّژوویی و سیاسی و نەتەوەیی شاری سلێمانی و شانازیەکانی ڕابردووی ئەم شارەی تێدا دەپارێزێت.

ڕووداوە گرنگەکان[دەستکاری]

  1. سازکردنی مەراسیمی دانانی یەکەم مەلیکی کوردستان شێخ مەحموودی حەفید ساڵی ١٩١٨ لە بەردەرکی سەرا کە ئەم شارە یەکەم پایتەختی حکومەتی کوردییە.
  2. ڕۆژی ٦ ئەیلولی ساڵی ١٩٣٠ خۆپیشاندانی جەماوەری لەو ڕۆژ مەزەنەدا ئەنجامدراوە .
  3. لە ڕێکەوتی (٩-١٠-١٩٥٦) خۆپیشاندانی جەماوەری شاری سلێمانی لە بەردەم سەرای سلێمانی لەکاتی ھاتنەوەی تەرمی شێخ مەحموودی حەفید.

سەرچاوەکان[دەستکاری]