بێن ئافلێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بێن ئەفلێکەوە ڕەوانە کراوە)
بێن ئافلێک

Photograph of Ben Affleck wearing a Blue Jacket
ئافلێک لە کۆمیک کۆنی سان دیێگۆی ٢٠١٧
لەدایکبوون
بینجامین گیزا ئافلێک-بۆڵت

(١٩٧٢-٠٨-١٥) ١٥ی ئابی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)
بێرکڵی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
خوێندنگەزانکۆی ڤێرمۆنت
کۆلێژی ئۆکسیدێنتەڵ
پیشە
  • ئەکتەر
  • دەرھێنەر
  • بەرھەمھێنەر
  • سیناریۆنووس
چالاکبوون١٩٨١–ئێستا
ھاوسەرجێنیفەر گارنەر (ھاوسەرگیری ٢٠٠٥؛ ٢٠١٨)
یارجێنیفەر لۆپێز (٢٠٠٢–٢٠٠٤، ٢٠٢١–ئێستا)
مناڵ(ەکان)٣
خزمەکانکەیسی ئافلێک (برا)


بێن ئافلێک (لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٩٧٢) ئەکتەر، دەرھێنەر، و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە، توانیوویەتی دوو خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ باشترین نووسین بۆ فیلمی Good Will Hunting.

پیشە[دەستکاری]

ئافلێک ژیانی پیشەگەری نواندنی لە تەمەنی منداڵیدا دەستپێکرد، دوای ئەوەی لە زنجیرەی پەروەردەییی The Voyage of Mimiدا دەرکەوت، دواتر لە فیلمەکانی Dazed & Confused, Chasing Amy، و Dogma دەرکەوت. ئافلێک ناوبانگەکەی تەشەنەی کرد دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوڕێی منداڵی خۆی مات دەیمن توانیان خەڵاتێکی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب ببەنەوە بۆ فیلمی Good Will Hunting. دواتر لە ھەندێک فیلمی بەھێزی وەک Armageddon (١٩٩٨)، Pearl Harbour (٢٠٠١)، و The Sum of All Fears (٢٠٠٢) بەژداری کرد. دواتر بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ ڕۆڵی پاڵەوانی کۆمیک دێردێڤڵی گێڕا لە فیلمی Daredevil، و دواتر بەھۆی فیلمی HolywoodLand پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب. ئافلێک یەکەم کاری دەرھێنانی لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو، ئەویش بۆ فیلمی Gone Baby Gone بوو کە ھەر لە نووسینی خۆشی بوو، و بەلای ڕەخنەگرانەوە فیلمێکی سەرکەوتوو بوو. دواتر فیلمی The Townی نووسی و دەریھێنا، کە ئەویش سەرکەوتنێکی بەرچاوی ھەبوو. دواتر لە فیلمی Argo (٢٠١٢)دا بەژداریکرد، کە فیلمێکی سیاسی بوو و چیرۆکەکەشی لە ڕاستییەوە وەرگیرابوو، توانی خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب، خەڵاتێکی ئۆسکار، و خەڵاتێکی بافتاش بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرھێنەر بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٤دا، بەشداری فیلمی Gone Girlی کرد، کە ڕۆڵگێڕانەکەی بەدڵی ڕەخنەگران بوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئافلێک ڕۆڵی باتمانی گێڕاوە لە فیلمەکانی باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەری (٢٠١٣)، دەستەی خۆکوژی (٢٠١٦)، دەستەی دادپەروەری (٢٠١٧)، و دەستەی دادپەروەریی زاک سنایدەر (٢٠٢١).

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ئافلێک ئەندامی حیزبی دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، و برا بچووکەکەشی، کەیسی ئافلێک، ئەکتەرە و لە ھەردوو فیلمی Good Will Hunting و Gone Baby Goneدا پێکەوە کاریان کردووە. سەبارەت بە پەیوەندییە خۆشەویستییەکانی بێن ئافلێک، سەرەتا لەگەڵ گوێنیت پاڵترۆ پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە و دواتر جێنیفەر لۆپێز، ئافلێک لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠٠٥دا، لەگەڵ ئەکتەر جێنیفەر گاڕنەردا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و دوو منداڵیشیان بووە، دواتر لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٥دا، لە یەکتری جوودا بوونەوەتەوە. ئێستا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ جێنیفەر لۆپێزدا ھەیە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]