بێشە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بێشە یەکێکە لە گوندەکانى ناحیەی سمیلان سەربە قەزاى چۆمان لە پارێزگاى هەولێر.

بێشە بە مانای لانەی شێر دێت، لە ساڵی ١٩٣٧ لە لایەن قادراغای بێشە دروست کراوە. کەوتۆتە بەشی باکوری ڕۆژھەڵاتی شاری سۆران لە نێوان چیای حەسەن بەگ و نزاری بێشە. لە ئێستادا ٨٥ خێزان نیشتەجێی ئەم گوندەن. لە زستانان کەشیکی زۆر ساردی ھەیە، ھەندێک جار پلەی گەرمی دەگاتە ٧ پلە ژێر سفری سەدی. لە بەھار و ھاوین و پایزدا دا کەشیکی فێنک و دیمەنێکی جوان و دڵرفێنی ھەیە. بەشێک لە دانیشتوانی ئەم گوندە سەرقاڵی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین. بەڵام بە ھۆی کەمبوونی ڕێژەی خواست لە سەر بەرھەمی کشتوکاڵێ و ئاژەڵداری، بەشیکی زۆری دانیشتوانەکەی روویان لە شارەکان کردووە بۆ باشتر کردنی گوزەرانیان.