بزرۆکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بزرۆکە ھەشتەمین پیتەبزوێنی زمانی کوردییە کە لە ئەلفبێی کوردیی لاتینیدا(چەپچین) بە پیتی i ھێما دەکرێت بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی ئارامی(ڕاستچین)دا نابینرێت و بزرە بۆیە ناونراوە بزرۆکە. ھەندێ لەو وشانەی کە لە ڕواڵەتدا بزوێنیان تێدا نابینرێ، وەکو: (بردن، من، ژن، چل، مردن، بزن، خستن)، بەڵام لەڕاستیدا دەنگی بزوێنیان تێدایە.

نموونە:

  • بردن birdin
  • من min
  • ژن jin
  • چل çil
  • مردن mirdin
  • بزن bizin
  • خستن xistin

وشەی "مشک" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستاندا بە دوو شێوازی (mişk) و (mişik) بێژە دەکرێت، بەڵام لە ئەلفبێی کوردیی عەرەبیدا ھەر بە یەک شێواز دەنووسرێت: "مشک".

کەوا بێت ٨ەمین دەنگی بزوێنی کوردی بە ئەلفبێی عەرەبی نانووسرێت و، "بزرۆکە"یە. (i).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ڕێنووسی زمانی کوردی - زانستپەروەرانی کورد