بانو بەکر حاجی ڕەشید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بانو بەکر حاجی ڕەشید لەدایکبووی شاری ھەولێر یەکێک لە قوربانیانی ھێرشەکانی ساڵی ٢٠١١ نەرویژ بووە. ئەم کچە کوردە کە لە تەمەنی ٦ ساڵیی لەگەڵ خێزانەکەی لە وڵاتی نەرویژ نیشتەجێ بوون، کاندیدی پارتی کاری نەرویژ بووە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانی شاری ئۆسلۆ.[١]

ڕۆژی ڕووداو[دەستکاری]

ڕۆژی ٢٢ی تەمموزی ساڵی ٢٠١١ لە دوورگەی ئوت ئۆیە کاتێک کە کەمپێکی لاوانی سەر بە پارتی کاری نەرویژ سەرقاڵی کۆنفرانسێک بوون، لاوێکی تەمەن ٣٢ ساڵە بە ناوی ئەندرێس برینگ بریفیک کە سەر بە پارتێکی ڕاستڕەوی مەسیحی بووە، بە جل و بەرگی پۆلیسەوە ھێرش دەکاتە سەریان و لە ئاکامدا نزیکەی ٦٨ کەس بوونە قوربانی و ٦٦ کەسی‌تر بریندار دەبن.[٢]

بانو بەکر کە ئەو کات لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا دەبێ یەکێک لە بەشداربووانی ئەم کۆنفرانسە بووە. لەپاش ھێرشەکە ژمارەک کەس کە بانو بەکر ڕەشید یەکێک لەوان بووە لە نێو زەریا دەکەون و بێ سەروشوێن دەبن. پاش پێنج ڕۆژ گەڕانی پۆلیس لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە سەعات ١٨:٣٠ خولەک بە کاتی نەرویژ تەرمی بانو ڕەشید لە ‌نێو زەریا دەدۆزرێتەوە[٣] و ڕۆژی ھەینی ڕێکەوتی ٢٩ی تەمموزی ٢٠١١ بە ئامادەبوونی یۆیناس غار ستۆری وەزیری دەرەوەی نەرویژ لە قەبرستانی نیسودن لە نزیک ئۆسلۆ بەخاک دەسپێردرێ.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

ھێرشەکانی نەرویژ (٢٠١١)

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

چەندین وێنە لە مەڕاسمی ناشتنی بانو بەکر ڕەشید

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ تەرمی کچە کوردەکەی نەرویج دۆزرایەوە - چاوگ نیوز[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  2. ^ "Politiet nedjusterer: 68 drept på Utøya"
  3. ^ نه‌رویژ؛ دوای 5 رۆژ له‌ هێرشه‌که‌ی ئۆسلۆ، ته‌رمی (بانو به‌کر) دۆزرایه‌وه‌ - ماڵپەڕی سبەی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]
  4. ^ "به‌ وێنه‌... رێوڕه‌سمی‌ به‌خاكسپاردنی‌ ئه‌و كچه‌كورده‌ی‌ له‌ نه‌رویج كوژرا - ماڵپەڕی خەندان". Archived from the original on 10ی Marchی 2016. Retrieved 29ی Julyی 2011. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)