ئەلێن چرچیڵ سەمپڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سەمپڵ١٩١٤

ئەلێن چرچیڵ سەمپڵ(٨ی جەنیوەری١٨٦٣- ٨ی مای ١٩٣٢)، ژنە جوگرافیناسی ئەمریکایی بوو، لە لۆویسڤلی کێنتاکی لەدایک بوو و بچوکترین منداڵی ئەلکساندر بۆننەر سەمپڵ و ئەمەرین پریسە. سەمپڵ بە شێوەیەکی بەرچاو، یارمەتی بە پەرەسەندنی بەشی جوگرافیا و بەتایبەت توێژینەوەی جوگرافیای مرۆڤی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوە. ئەو پتر لە پەیوەندی لەگەڵ ئانترۆپۆجوگرافیی (Anthropogeography) و ژینگە کاری دەکرد و لەسەر زۆرکارەتی ژینگەیی (Environmental Determinism) مشتومڕی دەکرد. سەمپڵ ساڵی ١٨٨٢ز، بەکالوریۆسی مێژووی لە کۆلیجی ڤاسسار(Vassar) لە تەمەنی ١٩ ساڵان وەرگرت و هەر لەو زانکۆ بۆ بەدەست هێنانی ماستەری مێژوو، بەردەوام بوو. ئەو لە دیداری لە شاری لەندەن لەگەڵ بەرهەمەکانی فریدریش ڕاتسڵ ئاشنا و تامەزرۆی جوگرافیا دەبێ. پاشان بە دوای ڕاتزل بۆ خوێندن چوو بۆ ئاڵمانیا و لە زانکۆی لەیپزیگ گرسایەوە. ئەو وەک ژنێک، پێش لە بەشداری کردنی لە ئەزمونی زانکۆ گیرا، بەڵام توانی ئیزنی بەشداری کردن لە کلاسی وانە و وتارەکانی ڕاتزێل وەرگرێ و تەنیا ژنی بەشداربوو لە کلاسێکی پێنسەد کەسی پیاو بوو. ئەو لە کارکردن لەگەڵ ڕاتزێل بەردەوام بوو و چەند وتاری زانستیی لە کۆڤارەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بڵاو کردەوە، بەڵام قەد پلەی پێ نەبەخشرا.

سەرچاوە[دەستکاری]

https://web.archive.org/web/20161228080402/https://en.wikipedia.org/wiki/Ellen_Churchill_Semple