ئەلیف شەفەق

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلیف شەفەق
ئەلیف شەفەق
لەدایکبوون (١٩٧١-١٠-٢٥) ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ)
ستراسبورگ لە فەڕەنسا
پیشەنووسەر، ستوونووس
زمانتورکی، ئینگلیزی، فەڕەنسی
نەتەوەتورک
خوێندنپەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ماستەر لە جێندەر، دوکتۆرا لە زانستە سیاسییەکان
ماڵپەڕی فەرمی
www.elifshafak.com

ئەلیف شەفەق لەدایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ لە ستراسبورگ لە فەڕەنسا، کەسایەتی ئەکادیمی و نووسەر و ستوونووسی تورکە. ئەلیف تاکوو ئێستا ١٣ کتابی لە چاپ داوە و بەرھەمەکانی لە نزیکەی ٤٠ وڵاتدا بەردەستە بە ٣٠ زمانی جیا، ڕۆمانەکانی ئەلیف بە زمانی تورکی و ئینگلیزی و فەڕەنسییە. ڕۆمانی ئەشق (Aşk) بە پڕفرۆشترین ڕؤمان دادەنرێت لە تورکیا کە نووسراوی ئەلیفە و زۆرتر لە ٧٥٠ ھەزار دانەی لێفرۆشراوە. یەکەم ڕؤمانی ئەلیف بەناوی (Pinhan) بەمانای شاراوە دێت کەلەساڵی ١٩٩٨ خەڵاتی ڕوومی بردەوە. ڕۆمانی (Mahrem یان The Gaze) خەڵاتی باشترین ڕۆمانی یەکێتیی نووسەرانی تورکی بردەوە لە ساڵی ٢٠٠٠. ئەلیف پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی خوێندووە لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژھەڵاتی ناوین وە ھەڵگری بڕواننامەی ماستەرە لەسەر جێندەر و ژنان. وەھەروەھا ھەڵگری دوکتۆرایە لە زانستە سیاسییەکان.

باشترین بەرھەمەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی و سەرچاوە[دەستکاری]