ئەبوو تەحسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەبو تەحسینەوە ڕەوانە کراوە)

ئەبوو تەحسین کە ناوی جەواد کازمە بە لێدانی وێنەی سەددام حوسەین لەسەر شەقامێکی شاری بەغدا بە نەعلەکەی دەستی، بووە یەکەم ھێمای ڕووخانی ڕژێمی بەعس. دەوڵەتی کوێت بڕی ٢٥٠،٠٠٠ دۆلاری دایە ئەبو تەحسین بەرانبەر تاکە نەعلەکە، بەڵام ویژدانیی نەیھێشت بیفرۆشێت بە وڵاتێکی تر، بەڵکو پێشکەشی مۆزەخانەی ھەڵەبجەی کرد و ئێستا لەو مۆزەخانەیە پارێزراوە.

ئەبو تەحسین لە ٩ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٣ لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە کاتێکدا ھێشتا سەددام و دار و دەستەکەی لە ناوچەی ئەعزەمییە تەراتێنیان بوو، لەسەر شەقامێکی شاری بەغدا بە تاکە نەعلەکەی سەر و پۆتەڵاکی وێنەیەکی سەددامی پێ دەکووتا و ھاواری دەکرد 'ئەمە چارەنووسی ھەموو خائینێکە، ئەمە ملیۆنەھای لە ئێمە کوشت'، 'ئەی خەڵکینە ئەمەیە ئازادی'.

ئەبو تەحسین ئێستا لە سلێمانی دەژی و میوانی مام جەلالە.