ئیبن مەجووسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیبن مەجوسیەوە ڕەوانە کراوە)

عەلی بن عەبباس مەجووسی ناسراو بە ئیبن مەجووسی، یەکێک لە پزیشکە بەناوبانگەکانی دەوڵەتی عەبباسی، فارسی بوو.

ژیان[دەستکاری]

ئەو لە ئەھواز لە دایک بووە، موسڵمان بوو لە ڕەچەلەکی زەردەشتی، پزیشکی لە (أبي ماهر موسى بن سيار) فێر بووە، چووەتە بەغدا و ھەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە، خزمەتی (عَضُد الدولة)ی کردووە و کتێبێکی بۆ نووسی پێی دەگووترێ (الكتاب الملكي)، ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە وتویەتی: (کتێبێکی گرنگە چەند بەشێکی پزیشکی لەخۆدەگرێت بە زانست و کردار)، جەمالەددین قیفتی وتویەتی: (خەڵکی لەو کاتەدا گرنگیان پێ دەدا، تا کتێبەکەی ئیبن سینا دەرکەوت ئینجا گرنگیان بەودا). لە ڕۆژاوادا بە (Haly Abbas) ناسراوە.

پزیشکێکی شارەزا بوو بە پیشەسازی پزیشکی، ھەروەھا یەکێک لە گرنگترین پزیشکەکانی ئەو سەردەمی کە ڕۆژاوا ناسیویەتی.

ئیبن مەجووسی بە زۆری کارەکانی ناوبانگی دەرنەکرد، لە ڕاستی دا ئەو بەناوبانگ بوو بە کتێبی (كامل الصناعة الطبية الضرورية) کە ناسراو بوو بە (الکتاب الملکي) کە بوو بە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ پزیشکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]