ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ

ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ لەدایکبووی ٤ی تەمموزی ١٩٢٦ لە بۆینس ئایرسی ئارجەنتین، کەسایەتی یاریکەر و ڕاھێنەری تۆپی پێ ی ئارجەنتینی بوو. ئالفرێدۆ یەکێکە لەباشترین یایکەرانی جیھان[١][٢][٣][٤] بەتایبەتی لەکاتی یاریکردنی بۆ یانەی ڕیال مەدرید، ستیڤانۆ لەگەڵ سێ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیش یاریکردووە ئەوانیش ئارجەنتین و کۆڵۆمبیا و ئیسپانیان ئەوەش دوای ئەوە ڕەگەزنامەی وڵاتانی کۆڵۆمبیا و ئیسپانیای پێبەخشرابوو، بۆ یانەکانیش لەڕیزی یانەکانی ڕیڤەرپلێت و ھوراکان و میلیوناریۆس و ڕیالمەدرید و ئیسپانیۆڵ کردووە و لەکاتی پۆستی ڕاھێنەرایەتی ڕاھێنەرایەتی چەندین یانەی کردووە لەوانە ڕیال مەدرید و ڤاڵێنسا و ڕایۆڤالیکانۆ لەئیسپانیا و بۆکاجۆنیوز و ڕیڤەرپلێت لە ئارجەنتین و سپۆڕتینگ لیسبۆنای پۆرتوگالی، ستیفانۆ لەکۆی ٣٢٩ یاری لە خولی ئیسپانیا ٢٢٨ گۆڵی تۆمارکردووە لە ساڵی ١٩٨٩ خەڵاتی سوپەر باڵۆندۆرـی پێدراوە بۆ باشترین یاریزان لەماوەی ٣٠ساڵ دا .

لە 07.07.2014 لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە مەدرید کۆچی دوایی کرد

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ^ IFFHS' Century Elections. Rsssf.com (30 January 2000). Retrieved on 31 March 2013.
  2. ^ "The Best of The Best". Rsssf.com (19 June 2009). Retrieved on 31 March 2013.
  3. ^ Alfredo Di Stéfano: The greatest footballer of all time?. Bleacher Report. Retrieved on 31 March 2013.
  4. ^ Football's Greatest – Alfredo Di Stefano. youtube.com