بەکارھێنەر:Reband baway

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

شڤان عوسمان

شڤان عوسمان ناسراو بە کاپتن شڤان لە ٨ شوباتی ساڵی ١٩٩٤ لە چنارەی شارباژێر لە دایک بووە و لە سلێمانی کە دەکەویتە  هەرێمی کوردستان کە دەکەویتە باشوری عیراقەوە ژیاوە،ناوی باوکی کاری قەسابی دەکات و دایکی کە

ناوی فاتیمە محمەد ئەمینە،شڤان توانیویەتی  قۆناغی سەرەتای لە قوتابخانەی سەرنەرز و قۆناغی بنەڕەتی لە کامەران موکری تەواو کردوە پاشان لە قوتابخانەی سۆران لە بەشی زانستی کۆتای بە خوێندنی قوتابخانە هێناوە و چوەتە

کۆلێژی وەرزشی بە ناوی پاڵەوانەوە کە لە کۆی ٥٦ یاریزان توانیویەتی یەکەم بێت و لەو کۆلێژە وەر بگیرێت و دەست بەخوێندن بکات ئیستاش قۆناغی سێی پەروردەیە و لە خوێندن بەردەوامە،شڤان کاری فۆتۆ گرافی دەکات و وێنەگرێکی سەرکەوتوە کە ئاماجی کارەکەی خزمەت کردنێتی لە ڕیگەی کاری فۆتۆ گرافیەوە بە وەرزشکاران بەتایبەتی و وەرزش دۆستان بە گشتی،

ژیانی وەرزشی

شڤان عوسمان هەر لە منداڵیەوە خولیای وەرزش کردنی هەبووە،هەر بۆیە لە ٢٠ مارسی ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی یانەی پیشمەرگەی سلێمانیەوە تاکوو بتوانێت پەرە بە ئاستی خۆی بدات هەر بۆیە یاری ( کاراتێ) ی

هەڵبژارد و لە کێشی –٨٤دەستی بە یاریکردن کرد ،بەهؤی ئەو ئاستە بەرزەی لە یاری (کاراتێ) هەیبوو توانی لە ماوەیەکی کەمدا بەژدارە پاڵەوانێتی بکات و ساڵی (٢٠١٤) توانی ببێت بە یەکەمی پاڵەوانێتی عیراق و بچیتە ڕیزەکانی

هەڵبژارەدەی عێراقەوە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توانی لە هەمان ساڵدا لە وڵاتی ئوردن بەژداری پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب بکات و مەدالیای برۆنز بەدەست بهینێت ، کە یەکەم یاریزانی کورد بووە لەگەڵ هەڵبژاردەی عیراق بتوانی

ئەو نازناوە بەدەس بهێنێ،پاشان بەژداری پاڵەوانێتی ئاسیای کرد   کە لە وڵاتی مالیزیا بەڕێوەچوو کە توانی ئاستێکی زۆر باش پێش کەش بکات ، شڤان عوسمان توانی لەسەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت و ساڵەکانی (٢٠١٥ تاکو ٢٠١٨)

وەک یارێزانی هەڵبژاردەی عیراق بمێنێتەوە ، کە لەماوە ئەم ساڵانەدا چەندین پاڵەوانێتی ئەنجام داو ئەنجامی بەرچاویشی هەبووە ،یاریزان شڤان عوسمان کە ناسراو بە کاپتن شڤان بەهەمان شێوازی سەرکەوتنەکانی پێشوی توانیوێتی لە ساڵی ٢٠١٦ لە پاڵەوانێتی جیهانیدا مەدالیای برۆنز بەدەست بهێنێ کە لە وڵاتی مەغریب ئەنجام درا،

بەهۆی ئەوەی توانی لە پاڵەوانێتی مەغریبدا ئاستێکی بەرز پێش کەش بکات ناوی چووە نێو پاڵەوانێتی جیهانیەوە،     بۆ هەڵبژاردنی یاریزانان بۆ ئۆڵمپیادی ٢٠٢٢کە لە وڵاتی قەتەر ئەنجام ئەدرێت هەر چەند توانی ئاستێکی زۆر بەرز

پێشکەش بکات بەڵام نەیتوانی ببێت بە یەکێک لە هەڵبژێردراوانی ئەو پاڵەوانێتیە جیهانیە.کاپتن شڤان لە ساڵی ٢٠١٨ بەژداری لە پاڵەوانێتی ئاسیا کرد بە بەژداری ڕێژەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیهان و توانی مەدالیای برۆنز بۆ هەلبژاردەکەی بەدەست بهێنێت ، لەهەمان کاتتدا لە پاڵەوانێتی عەرەب بەژداری کرد و بە ئەنجامێکی باشەوە گەرایەوە

وڵاتەکەی کە توانیبووی دوبارە مەدالیای برۆنز بکاتە ملی و لە سەرکەوتنەکانی بەردەوام بێت ،لە دوای ئەم

سەرکەوتنانەوە کۆڵی نەداوە و دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانیوێتی لە پالەوانێتی جیهانی بەژدار بێت کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەرێوە چوو بەژدار ببێت کە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد هەر چەند نەیتوانی هیچ ئەنجامێکی هەبێت بەڵام تاکە یاریزانی کوردە کە لە یاری کاراتێ بتوانێ بەژداری پاڵەوانێتیەکی لەم جۆرە بکات ،

لەکۆی سەرجەم پاڵەوانێتیەکان کە بەژداری کردبێت کە پاڵەوانێتی ئاسیای و جیهانی کە دانپێدانراوی ئیتیحادی جیهانی بێت زیاتر لە ١٠ پاڵەوانێتی بووە کە  لە زۆربەشیاندا ئەنجامی بەرچاوی هەبووە کە هەر لە وڵاتەکانی ئێران و تورکیا و ئوردن و دوبەی و میصر و مەغریب و مالیزیا و ئیسپانیا  ئەنجام دراوە ، سەرەڕای ئەو ئاست و توانایەی لە بواری

وەرزشەکەیدا بەدی دەکرێت شڤان وەرزش کارێکی ڕەوشت بەرزە و هەموو کات هەوڵی داوە لە ڕیگەی ئاستە بەرزەکەیەوە یارمەتی کەسانی چوار دەوری بدات و هەڵەکانیان بۆ ڕاست بکاتەوە کە ئەمەش گورەی و جوانی

ئەبەخشێت بە وەرزشەکەی کە بەهۆی ئەمەوە خۆشەویستیەکی زۆری لە ناو ورزشکاران و وەرزش دۆستان پەیدا کردوە، شڤان دەیەوێت پەرە بە تواناکانی بدات تاکوو لە داهاتودا ببێت بە کەسێک کە لە ڕێگەی زانستێکەوە کە ئەویش زانستی وەرزشە خزمەت بە وەرزشکاران و وڵاتەکەی بکات.