BMI
پێشه‌كی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و خوێنبه‌ره‌ره‌كان، ده‌بنه هۆی مه‌رگی ناوه‌خت. به شێوازی جۆربه‌جۆر ده‌کرێ بزانرێ ئاستی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییانه تا چ ڕاده‌یه‌که. (BMI) یه‌کێک له‌و شێوازانه‌یه.
(BMI) کورته‌ی ده‌سته‌واژه‌ی (Body Mass Index)ه، واته: "نوانه‌ی بارسته‌ی له‌ش"، که پێوه‌ندیی نێوان (کێش = وه‌زن = weight) و (به‌رزی، باڵا height) پیشان ده‌دات. هه‌رچی "کێش"ی مرۆڤ بچێته سه‌ره‌وه (BMI)ش به‌رزتر ده‌بێته‌وه و به‌و جۆره مرۆڤ زیاتر ده‌که‌وێته بازنه‌ی مه‌رگه‌ی زووڕهسهوه. به‌ده‌ستهێنانی (BMI) زۆر ئاسانه، (کێش) دابه‌ش ده‌که‌ینه سه‌ر (به‌رزی * به‌رزی). به‌ڵام به مه‌رجێ که کێشه‌که به کیلۆگرام و بهرزیییهکه به مه‌تر بێت نه‌ک به سانتیمه‌تر. ئه‌و ژماردنه به‌گوێره‌ی خواره‌وه ده‌توانین بنووسین ئه‌گه‌ر له چه‌په‌وه بۆ ڕاست بخوێنرێته‌وه: (به‌رزی * به‌رزی) / کێش = BMI واته:
www.zkurd.org
كه كوردییه‌كه‌ی ئاوایه:
www.zkurd.org
نموونه: ئه‌گه‌ر كه‌سێك كێشی ٩٧ كیلۆگرام و باڵای ١٧٤ سانتیمه‌تر بێت، له پێشدا ده‌بێ بزانین باڵاكه‌ی به مه‌تر ده‌بێته چه‌ند، كه ئه‌ویش دوو بۆر (كۆما) له ژماره‌كه ده‌چینه دواوه، كه لێره‌دا ده‌كاته ١,٧٤ مه‌تر. (BMI)ه‌که‌ی ئاوا ده‌ژمێرین:
www.zkurd.org
یان به‌م شێوه‌یه له چه‌په‌وه بۆ ڕاست دهیژمێرین: ٣٢ = (١,٧٤ * ١,٧٤) / ٩٧ = BgeditMI
واته (BMI)ه‌که‌ی ده‌بێته (٣٢). به‌گوێره‌ی خشته‌ی خواره‌وه ده‌زانین که ئه‌و که‌سه ده‌که‌وێته خانه‌ی "زۆرقهڵهو obese"، كه پزیشكه‌كان وه‌كوو نه‌خۆشییه‌ك چاوی لێ ده‌كه‌ن و گه‌ر مرۆڤێ بكه‌وێته ئه‌و بازنه‌یه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی ژیانی لێ ده‌کرێت و ده‌بێ بیرێ بۆ قه‌ڵه‌وییه‌که‌ی بکاته‌وه. خشته‌ی خواره‌وه که له ساڵی (١٩٨٥) له‌لایه‌ن "WHO"، )ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی World Health Organization) بڵاو بۆته‌وه، نرخه سنوورییه‌کانی (BMI) پیشان ده‌دات:
www.zkurd.org
ئاوارته ئه‌م شێوازه بۆ ئه‌و كه‌سانه نابێت كه وه‌رزشوانن و كێشیان له جیاتیی به‌ز و چه‌وری به ماسوولكه چووه‌ته سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها بۆ منداڵی كه‌مته‌مه‌ن و بۆ مرۆڤێ كه باڵای له‌ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رز بێت نابێت. پوخته (BMI) شێوازێکه بۆ پیشاندانی پێوه‌ندیی نێوان کێش و باڵای مرۆڤ. هه‌رچی (BMI) زیاتر بێت مرۆڤ زیاتر تووشی نه‌خۆشیی خوێنبه‌ره‌کان و نه‌خۆشیی دڵ ده‌بێت که ده‌بێته هۆی مه‌رگی ناوه‌خت. بۆیه مرۆڤ ده‌بێ هه‌وڵ بدات که (BMI)ی لاشه‌ی له ئاستێکی ئاسایی‌دا ڕاگرێت، که ئه‌ویش له‌ڕێی خۆراکی له‌بار و وه‌رزش و جموجووڵ به‌ده‌ست دێت.