یۆھان سباستیان باخ

لە ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە یۆهان سباستیان باخ ەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
باخ (بە دەستی Haussmann لە ساڵی ١٧٤٨ کێشراوە)

یۆهان سباستییان باخ (بەئینگلیزی:Johann Sebastian Bach)(٣١ ئازار ١٦٥٨ - ٢٨ تەمموز ١٧٥٠) و یەکێکە لە ئاواز دانەرەکانى ئۆرگانى ئەڵمانى گەورە و سکۆلاریزم، زۆربەی کارەکانی بەشێوەی سۆلۆ و ئۆرکێسترایی نووسراون.

[دەستکاری] ژیانی

لەشارى ئایزناخ لەدایکبووە و لەهەمان شوێن فێربوونى مۆزیکی پەرەى سەند و بناغەى دانا. باخ بەگشتى لە باوکییەوە یۆهان ئامبروزیس (کەمانچەژەن) ـەوە فێرى مۆسیقا بووە. پاش کۆچى دوایی باوکى باخ بەردەوام بوو لەگەڵ فێربوونى و ژەنینى کلافان و ئۆرگان لەگەڵ براکەى کە لەخۆى گەورەتربوو یۆهان کریستوف.

لەساڵى ١٧٠٣ دا بۆماوەیەکى کورت کارى کردووە وەک کەمانچەژەن لە ئۆرکێستراى دوف فایمر و پاش چەند مانگێکى کەم بووە ئۆرگانژەنى کەنیسەى ئارنتات، لەوکاتەدا هەستا بە نووسینى یەکەم ئاوازە ئاینییەکانى. لەساڵى ١٧٠٧ دا کۆچى کرد بۆ شارى مولهاوزن وەک ئۆرگان ژەنێک لە کڵێسادا، پاش گەڕانەوەى بۆ فایمار یەکەم کارەکانى خۆى لێرەدا بە ئەنجام گەیاند وەک تۆکاتا، فیوگە، کۆراڵ و پرەڵیود. پاشان لەساڵى ١٧١٦ دا ئۆرکێستراى فایماری بەجێ هێشت و بووە سەرۆکى ئۆرکسترا لەلاى میر لیوبۆلد لەشارى ئەفهالت-کوتن, لەکاتێکدا میر لیوبۆلد خۆشى یەکێک بوو لەو کەسانەى کە لە ئۆرکێستراکەدا ئامێریان دەژەن بەسەرۆکایەتى یۆهان سباستییان باخ. لەساڵى ١٧٢٣ ز بەتەواوى لەشارى لایبزیغ دامەزرا بۆماوەى چارەکە سەدەیەک (٢٥ ساڵ)، چەندین گەشتى هوونەرى ئەنجام دا لەنێو شارەکانى ئەڵمانیا کە لەوماوەیەدا بەناوبانگترین ئاوازدانەران و گەورە مۆسیقارەکانى ناسیووە. لە کۆتاییەکانى ژیانى، باخ ووردەووردە هەستى بینینى بەرەو کز بوون دەڕۆیشت تا واى لێهات پێش مردنى تاڕادەیەکى زۆر نابینا بوو. باخ کۆچى دوایی کرد و لە کڵێسای پایەدار یوحەننا نێژرا پاشان لەساڵى ١٨٩٤ وەک ڕێزلێنانێک لێی گوێزرایەوە بۆ کڵێسای سان تۆماس.

[دەستکاری] کارەکانی

باخ لەهەموو جۆر و شێوازە ناسراوەکانى مۆسیقاى ئەوسەردەمەى خۆى هەڵچنیوە، تەنها ئۆپێرا نەبێت. مەزهەبی باخ بریتی بوو لە مەزهەبیی پرۆتێستانتی ئەڵمانى کە بۆ زۆربەى کارەکانى کارى پێدەکرد و بۆى دەگەڕایەوە و بناغەی هەندێکیان بوو. باخ بە سەدان کارى جۆراوجۆر و بەشێوەى جیاوازى هەیە. باخ گرنگییەکی تایبەتی بە ئۆرگان دەدا، بەشێوەیەک کەزۆرى ئاواز بۆ ئەو ئامێرە داناوە لەجۆرەکانى (فانتازى و پرەڵیود و سۆناتا و هتد...). هەروەها باخ گرنگى داوە بە کۆنشێرتۆ و کۆمەڵێک کۆنشێرتۆی نووسیوە کەژمارەیان حەوت دانەیە و گرنگترین و بەناوبانگترینیان بریتییە لە کۆنشێرتۆی ژمارە یەک و کۆنشێرتۆی ژمارە حەوت .

مۆسیقا و کارەکانى باخ لە سەدەى هەژدەهەمدا بە ئاڵۆز و کۆن دادەنرا بەجیاوازى لەگەڵ شێوە مۆسیقا نوێیەکانى ئەوانى تر. بەڵام درووستى و باشى کار ئەگەڕێتەوە بۆ مێندڵسن کە ساڵى ١٨٢٩ زیرەکى بێ پایانى باخى دۆزییەوە لە نووسراوى (دەوڵەتان وەک خۆى لەلاى پایەبەرز مەتتا) کە پێش سەدەیەک لەوکاتەوە نووسرابوو. هەربۆیە و لێرەوە هەموو مۆسیقارەکان بەرزنرخاندیان و بوو بەهۆى ئەوەى کۆمەڵێک کۆمەڵگەی مۆزیکی دابمەزرێت لەوانە دامەزراوەى باخ لە لەندەن لە ساڵى ١٨٧٠.

ئامڕازە تاکەکەسییەکان

شێوەزارەکان
شوێنناوەکان
کردارەکان
ڕێدۆزی
ئامرازدان
بە زمانەکانی تر