یۆھانس برامز
| بۆهانس برامز | |
|---|---|
| لەدایکبوون | یۆهانس برامز ٧ی مایسی ١٨٣٣ هامبۆرگ، ئەڵمانیا |
| مەرگ | ٣ی ئایاری ١٨٩٧ ڤێننا، نەمسا |
| نەتەوە | ئەڵمانیی |
| ناسراو بە هۆی | هەنگارییان دانس |
یۆھانس برامز (بەئەڵمانیی: Johannes Brahms، ٧ی مایسی ١٨٣٣ - ٣ی ئایاری ١٨٩٧)، ئاوازدانەرو پیانۆژەنی ئەڵمانیی بوو، لە پێشڕەوەکانی سەردەمی رۆمانتیک بوو. گرنگترین شت کەلەسەری وترابێت ئەوەیە کە بەردەوامبوونیک بووە بۆ بیتھۆڤن یاخود ئەتوانین بڵێین کە سیمفۆنیای یەکەمی برامز، سیمفۆنیای دەیەمی بیتھۆڤنە. ھەروەھا برامز وەک رۆمانتیکییەکانی تر نەبوو، ئەو لەوە دەترسا کە ئافرەت دووری بخاتەوە لە ھوونەرەکەی.
[دەستکاری] ژیانی
یۆھان برامز لە شاری ھامبۆرگ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، باوکی ژەنیاری ئامێری کۆنترباس بوو لە ئۆرکێسترای ئۆپرا. لەمنداڵییەوە فێری ژەنینی پیانۆ بوو، لەگەنجێتیشیدا وەک یارمەتی بۆ خێزانەکەی، لە قاوەخانەکان و ئاھەنگەکاندا دەیژەنی بەڵام دانەبڕاوە لە خوێندنەوەی تیۆرەکان و زانستەکانی مۆزیک. کاتێک بوو بە بیست ساڵ، بەھرەکەی وەک ژەنیاری پیانۆ کامڵ بووبوو، بۆیە بڕیاریدا کە گەشتێک ئەنجام بدات بۆ زۆربەی شارەکانی ئەوروپا تاوەکو بەتەنھا بژەنێت لە ئاھەنگەکاندا.
لەساڵی ١٨٥٩، یەکەمین پیانۆ کۆنشێرتۆی خۆی پێشکەش کرد و بیروڕایەکی زۆر لەسەری کۆبۆوە. پاش ماوەیەک روویکردە سویسرا و دوو ساڵ لەوێ نیشەجێ بوو، لەوێ گەلێک کەسی دی کە حەزیان بە ئاوازەکانی دەکرد. لەساڵی ١٨٦٢، گەڕایەوە بۆ ڤێننا تا بۆ ھەمیشەیی تێیدا جێگیر بێت پاش ئەوەی گەلێک پێش کەوت لە کارەکانیدا و ئاستی مۆزیکیی بەرز بۆوە. برامز مرۆڤیکی سادە بوو، ھەوڵی ریکلامکردن بۆخۆ و کارەکانی و ناوبانگی نەدەدا، سروشتی خۆشدەویست و حەزی بە تێکەڵبوون و دانیشتن لەگەڵ ھاوڕێکانی دەکرد بەڵام بەمەرجێ کە کاتی نەگرن لە تێڕامان و بیرکردنەوە لەوەی کە دەینووسێت. پاشان لە ساڵی ١٨٩٧ برامز بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی جگەرەوە کۆچی دوایی کرد، لەپاش پێکدادانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەدا.
[دەستکاری] کارەکانی
کارەکانی برامز لەو جۆرەیە کە لەیەکەم جارەوە سەرسامت ناکات، بەڵام لەو جۆرەیەی کە چەند زۆرتر گوێی لێ بگیرێت، تێگەیشتن لێی و سەرسام بوون پێی زۆرتر دەبێت. گرنگترین کارەکانی، کارەکانی بۆ کۆراڵ و کارە تەنھاکان و کارەکانی بۆ ئۆرکێسترا ئەگرێتەوە کە لەسەر شیعر و سەیدەکانی گۆتە و شیللەر نووسیوویەتی، ھەروەھا چوار سیمفۆنیا و دوو کۆنشێرتۆ بۆ پیانۆ و ئۆرکێسترای نووسیوە لەگەڵ ١٩٠ گۆرانی و حەوت بوخچە لە گۆرانی میللی ئەڵمانیی کە دووبارە دایڕشتۆتەوە. بەڵام کارە زۆر ناسراوەکانی برامز بریتیین لە ٢١ دانسی ھەنگاریی کە بە جیا جیا کۆیکردونەتەوە لە کەلەپووری میللی ھەنگاریی، بەناوبانگترینی ئەو ئاوازانەش، ھەنگارییان دانسی یەک و دو و پێنجە، کە لە فیلمە کارتۆنییەکان و فیلمەکانی چارلین چاپلین دا بەکارھاتووە.