یووسف خەیاڵۆغڵوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یوسف خەیاڵۆغڵووەوە ڕەوانە کراوە)
یووسف خەیاڵۆغڵوو

لەدایکبوون١٩٥٣
مەرگ٢٠٠٩
نەتەوەکورد
پیشەشاعیر، نووسەر
وێبگەhttp://yusufhayaloglu.com.tr


یووسف خەیاڵۆغڵوو، شاعیر و ھونەرمەندی کورد، ساڵی ١٩٥٣ لە ناوچەی مامەکی کە ئێستا بە پارێزگای دێرسم ناودێر کراوە لە کوردستانی باکوور لە دایک‌بووە.

ژیان[دەستکاری]

ساڵی ١٩٧٢ زەماوەندی کردووە و خاوەنی سێ منداڵە. ئەو برای «گولتەن کایا» ھاوسەری ئەحمەد کایایە، ساڵی ١٩٨٦ کە ساڵی زەماوەندی «گولتەن» لەگەڵ ئەحمەد کایا بوو خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە ژیانی یۆسف‌دا. زۆربەی شێعرەکانی ئەم شاعیرە لەلایەن ئەحمەد کایا و کۆمەڵێکی تر لە گۆرانی بێژان کراوەتە گۆرانی.

کۆچی دوایی[دەستکاری]

یوسف خەیاڵۆغڵوو ٣ی مارسی ٢٠٠٩ بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سیپەلاک لە نەخۆشخانەی «ئاجی بادم باکیرکوی» لە شاری ئیستانبول کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

کتێبەکان[دەستکاری]

  • خۆکووژی چاو شینەکان/ ٢٠٠٢
  • بوەستە… ئەرێ چاوانم نەگریان؟ / ٢٠١٠

ئاڵبۆمی شێعر[دەستکاری]

  • ئیستامبووڵ مەلەکەی ژان
  • ژیانی دایک چی لێ ھاتووە * کێ دەتوانێ چاوپۆشی بکات
  • ئینجا بەجێ دێڵین
  • دووری خەڵاتەکان
  • ئەسبی سەرکێش
  • دڵی من خوێنینە * شانازی مرواری
  • کابرای سەرسوورھێنەر
  • لە کام جودایی
  • وەک خۆکوژییەک
  • خەریکە لێرە بڕۆم
  • وا ھەست دەکەم فەرامۆشم کردووە * ئاە ئۆلان ڕەزا

و …

نموونەی ھۆنراوەکانی[دەستکاری]

من ژنێکم

لە ڕۆژاوابوونەوە،

لە چاوانی خوێنینم، وێڕای ژان،

ڕۆژەکان وشکەرۆ دەبن

ھەر وەک گوڵێکی بۆن کراو، خولیاکانم پێشێل کراو

لە ئاوێنەی زەمان غوروور دەرفەتی گریان نادات،

ورد و خاش بووم لە دەروون‌دا،

ژانێکی قووڵ لە سینگم‌دا قورسایی دەکات.

من ژنێکم، من مرۆڤێکم،

لە ناخم‌دا ڕۆحێکی لەت لەت‌کراو لەگەڵ خۆما بۆلاو و ئەم لا ڕادەکێشم،

لە لایەکم ئاڵتوون، لە لایەکی تر خوێن

لە لایەکم شێعر و چیرۆک، لەم لای دیکە جل‌وبەرگی پیس و چڵکن

لە لایەکم خونچەی پشکووتوو، لە لایەکی تر وێرانی

قژە تۆز گرتووەکانم پەرێشانی بان،

بە ڕکێکی بە تین،

وەک ڕازی سەر بە مۆر، شێعرەکان بە خەتی ئاگرین،

بە دێری،

نەسرەوتوو،

گیان لەسەر لێو،

بە ھەویری دەستەکانم دەھۆنمەوە و تێپەڕ دەبم

من ژنێکم، من مرۆڤێکم

لە ناخم‌دا ڕۆحێکی لەت لەت‌کراو لەگەڵ خۆما بۆلاو و ئەم لا ڕادەکێشم،

لە لایەکم…

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپێدیای تورکی