یان ئەلیاسۆن

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
یان ئەلییاسۆن

یان ئەلییاسۆن (-Jan Eliasson (1940 دیپلۆمات و سیاسەتمەداری سوێدی، ساڵی 1965‌ لە وەزارەتی هەندەرانی سوێد دامەزرا و لەو دەمەوە چەندین پێگەی دیپلۆماسیی پێ سپێردراوە. ئەلییاسۆن ماوەیەک لە شارانی وەک پاریس، بۆن و واشینگتۆن کاری کردووە. ساڵانی 1982-83 ڕاوێژکاری سیاسی بووە لە وەزارتی هەندەران و لە نێوان 1983-87 بووە سەرۆکی هۆبەی سیاسی.


ئەلییاسۆن لە نێوان 92-1988 پێگەی باڵیۆزی سوێدی درایە لە UN‌. لەو پێگەیەدا و لە ناکۆکیی ئێران و عیراقدا ئەم نوێنەری کەسەکیی سکرتێری گشتیی UN بوو. ئەلییاسۆن لە ساڵانی 1994-2000 پێگەی یەکەم یاریدەری وەزیری هەندەرانی درایە و 05-2000 کرایە باڵیۆزی سوێد لە واشینگتۆن.


سالانی 06-2005 ئەلییاسۆن لە UN دا بووە سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی President of the United Nations General Assembly. ساڵی 2006 کرایە وەزیری هەندەرانی سوێد. ساڵانی 08-2006 ئەلییاسۆن «باڵیۆزی ڕاسپاردە» Envoyé بوو لە کێشەی دارفووردا.


ساڵی 2010 لە لایەن Ban Ki Moon ی سکرتێری گشتیی UN ـەوە ئەلییاسۆن کرایە باڵیۆزی یەک لە ئامانجەکانی فراژووتنی هەزارە [١](Millennium Development Goals (MDGs و ساڵی 2012 پێگەی جێگری سکرتێری گشتیی UN پێ سپێردرا.


پەراوێز[دەستکاری]

  1. Millennium Development Goals


سەرچاوە[دەستکاری]

Nationalencyklopedin


Kaj Falkman 94 «هەشتەوانەی دیپلۆماسی»