یارمەتی:ڕێدۆزی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Help:Contentsیارمەتی:ناوەڕۆک
Help:Contents
یارمەتی:ناوەڕۆک
دۆزینەوەی وتارەکان و تواناکانی ماڵپەڕ

ڕێپیشاندەریی سەرەتایی لە ویکیپیدیا[دەستکاری]

چۆنیەتیی ڕێپیشاندەری[دەستکاری]

ھەموو وتارەکانی ویکیپیدیا بەستەریان ھەیە بۆ یەک، واتە ڕێگەیان ھەیە بۆ یەکتری. کاتێ دەقێک وەک ئەمە دەبینی بەو مانایە ئەوە بەستەرێکە بۆ وتارێکی دیکە یان لاپەڕەیەکی ویکیپیدیا کە زانیاریی زیاتری تێدایە سەبارەت بەوە. ئەگەر مشکەکەت لەسەر بەستەرەکە ڕاگری پەیامێک دێت کە پێت دەڵێ ئەو بەستەرە بۆ کوێت‌ دەبا. ئەوە بەو مانایە کە ھەمیشە تاکە یەک کرتە دووریت لە وەرگرتنی زانیاریی زیاتر سەبارەت بەوەی بەستەری دراوە.

لە کۆتایی ھەر وتارێکدا چەن بەستەرێک ھەیە کە ڕەوانەت دەکات بۆ وتاری پەیوەندیدار بەم وتارە، یان ماڵپەڕی دەرەکی یان سەرچاوەکانی زانیاریی دیکە. ھەروا لە کۆتایی ھەر وتارێکدا چەن پۆل ھەیە کە ئەم وتارەش بەشێکە لەو پۆلانە؛ بەوانە دەتوانی بگەیتە سەرجەم ئەو وتارانەی لەم بوارەدا نووسراون.

ھێندێ لە وتارەکان لە دامێندا لەوانەیە بەستەریان ھەبێ بۆ پڕۆژەکانی دیکەی ویکی، وەک ویکی-وتە یان ویکیپەرتووک یان تەنانەت ھەر ئەو وتارە لە زمانەکانی دیکە.

گەر بەستەرێکی دیکە دەزانیت و پێتوایە پەیوەندی ھەیە بەو وتارەوە، زیادی بکە سەر وتارەکە، ئەوە ڕێگەیەکی ھاوبەشیکردنە.

پەڕەی سەرەکی[دەستکاری]

لە سەرەوەی لاپەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیا، بەشێک ھەیە کە لەوێدا دەتوانی بەستەر بۆ پۆلە گرینگەکان ببینیت. ھەرکام لەو پۆلانە لیستێکە لە ژێرپۆلەکانی یا ئەگەر ژێرپۆلی نەبێت، لیستی وتارەکانی. بەدواچوونی ھەر پۆلێک دەتبا بۆ سەرجەم وتارەکان لەو بوارەدا، بۆیە دەتوانی ئەرخەیان بیت ئەوەی بۆی دەگەڕی لەوێدا ھەیە؛ ھەر بەوشێوە سەبارەت بە دەروازەکان.

گەڕان لە ناوەڕۆک و پێرستدا[دەستکاری]

ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر زانیاری لە خۆ گرتووە، بەڵام ھەموو ئەو زانیارییە لە چەن پۆلی جیاوازدا بەش دەکرێن: سیاسەت، زانست، مێژوو، مۆسیقا، جوگرافیا، ئایین، فەرھەنگی گشتی و وەرزش کە ھەمووشت لەخۆ دەگرن.

بۆ یارمەتیدانت بۆ دۆزینەوەی ڕێگەکەت لە زەریای زانستدا، ویکیپیدیا چەن پەڕەی ھەیە بۆ ڕیزکردنی ناوەڕۆکەکان. ئەم لیست و پێرستانە بەستەر دەدەن بۆ وتارەکان کە بە پێی بابەت یان ئەلفبێ ڕیزکراون.

بەخێربێن بۆ ویکیپیدیا،

زانستنامەیەکی ئازاد کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات.

٥٤٬٨٩٣ وتار بە زمانی کوردی (سۆرانی)

(نزیک بە ٧٠٠ وتاری سۆرانیش لە ویکی کورمانجی ھێنراوە)

گەڕان لە ناو پۆلەکان[دەستکاری]

لە دامێنی ھەر وتارێکدا زنجیرەیەک لە گرینگترین پۆلەکانی وا ئەم وتارە بەشێکە لەوان، ھاتووە. بۆ نموونە وتاری "ئەلبەرت ئاینشتاین" لەم پۆلانەیە:

لەدایکبوانی ١٨٧٩ | کۆچی دوایی کردوو ١٩٥٥ | زانیارەکانی ئەڵمانی | خەڵاتبەرانی فیزیکی نۆبێل

لە ھەرکام لەم پۆلانە دەتوانی بگەڕێیت، خۆیان لەوانەیە بەستەر درابێتن بە پۆلی پەیوەندی‌دار یا زنجیرەیەک پۆلی دیکە کە دەستگەیشتنی زانیارییەکانت بۆ ئاسان دەکاتەوە.

دەتوانی ھەر ئێستا گەڕانێک بکەیت لە نێوان چەن پۆلی جیاوازدا:

ژیاننامە | فەرھەنگ و ھونەر | جوگرافیا | مێژوو | بیرکاری | فەلسەفە | زانست | کۆمەڵگا | تەکنۆلۆژیا | ئایین | کوردستان

دوگمە و قاپە بەسوودەکان[دەستکاری]

گەڕانی ویکیپیدیا

بەرپاڵ (لەلای ڕاستەوە)[دەستکاری]

لە لای ڕاستی ھەر وتارێک، قاپێکی ستانداردی ھەڵبژاردنت ھەیە کە بەستەرەکانی ڕێنومایی، ئامرازەکان و لە ھێندێ لە وتارەکان، وتارەکە بە زمانەکانی دیکە.

ھەڵبژاردەکانی ڕێنۆمایی:

ھەڵبژاردەکانی ئامرازەکان:

  • بەسراوەکان بە ئێرەوە: بۆ ئەوەی دەبێ بزانی کام پەڕەی لە ویکیپیدیا بەستەری داوە بەو وتارە
  • گۆڕانکارییە پەیوەندی‌دارەکان: گۆڕانکاری لەو لاپەڕانەی بە پێی پۆلەکان پەیوەندیان ھەیە بەم وتارە
  • پەڕگەیەک بار بکە: بۆ بارکردنی وێنە یان پەڕگەکانی دیکە بۆ سەر ویکیپیدیا
  • پەڕە تایبەتەکان: پێرستی زۆرینەی لاپەڕە تایبەتەکان، لاپەڕەکانی تایبەتی بەڕێوبەر
  • وەشانی ئامادەی چاپ: وەشانی ئەم وتارە کە بۆ لەچاپدان ئامادەکراوە
  • بەستەری ھەمیشەیی: بەستەری ئەم وتارە کە ناگۆڕێ

زمانەکانی دیکە: ئەگەر وتارێک ھەر لەسەر ئەم بابەتە، لە ویکی بە زمانەکانی دیکە ھەبێ، لێرەدا دەیبینیت.

تابی سەرەوە (سەرەوەی وتار)[دەستکاری]

ھەر لاپەڕەیەک لە ویکیپیدیادا لاپەڕەی وتار و لێدوانی لەخۆ گرتووە.

لەسەرەوە دەتوانی ئەمانە ببینی: «پەڕە» و لەلای ڕاستیەوە «دەستکاری»؛ لە ویکیپیدیا دا ئەمانە وەک دوو لاپەڕەی جودا لەبەرچاو دەگیرێن، بەڵام بۆ ئاسانکردنەوەی کاری بەکارھێنان لەپاڵ‌یەکەوە دانراون.

لە ھەرکوێیەک ‌بیت، لە لاپەڕەی وتار، یان لاپەڕەی لێدوانی، دوکمەیەک دەبینی کە نووسراوە «دەستکاری»، لەوانەیە «بەشی نوێ»ش ببینی و ھەروا دوکمەکانی «چاودێری‌کردن» یا «لابردنی چاودێری».

  • دەستکاری - ھەنگاوی یەکەمی ھاوکاریکردنی ویکیپیدیایە. کاتێ لەسەر دوکمەی دەستکاری لێ ئەدەی لە دیتنی و خوێندنەوەی وتار بارەکەت دەگۆڕێ بۆ ھەبوونی توانای دەستکاریکردنی وتارەکە بۆ چاکسازی، لێدوان یا نووسینی بیر و ڕای خۆت.
جاربەجارە بڕێک لە لاپەڕە گرینگەکان یان ئەوانی زۆر خراپکاریان تێدا دەکرێ، دادەخرێن. لەو کاتەدا دۆکمە «دەستکاری» دەگۆڕێ بە «دیتنی کۆدی سەرچاوە»، کە بەو مانایە ناتوانی دەستکاری ئەو وتارە بکەیت.
دەستکاریکردن لە ویکیپیدیادا زۆر ئاسانە و ئەگەر ھەڵەیەکت کرد ئەوە ناتوانێت ویکی تووشی کێشە بکات، لەبەر ئەوەی ھەموو گۆڕانکارییەکان دەتوانرێ بگەڕێتەوە. ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی ویکیپیدیا بۆ بەرگری لە خراپکاری.

بەشی نوێ - زیادکردنی بەشێکی نوێ بە لاپەڕەی لێدوان، بێ ئەوەی لە نووسراوەکانی پێشوودا گۆڕانێک ڕوو بدات.

مێژوو - ھەموو لاپەڕەیەک لە ویکیپیدیادا کە توانای دەستکاریکردنی ھەبێ، لاپەڕەیەکی مێژووی ھەیە کە تێیدا ھەموو دەستکارییەکانی وا لە ساتی دانانی ئەو لاپەڕە کراوە، تێدا ھاتووە. بە ناوی دەستکاریکەر (ناوی بەکارھێنەر یان ناونیشانی ئای-پی) و ھەروا کاتی دەستکاریکردن (بە کاتی ناوەندی UTC)

چاودێری \ لابردنی چاودێری - بۆ زیادکردنی یا لابردنی لاپەڕەیەک بۆ سەر لیستی چاودێرییەکانت، ئەو لاپەڕانەی پێت‌خۆشە بزانی چی تێدا ڕوو ئەدات. دەتوانی «چاودێرییەکانت» لە ھەڵبژاردەکانی بەکارھێنەر لە سەرەوە لای چەپ ببینیتەوە.

ھەلبژاردەکانی بەکارەێنەر (سەرەوەی لای چەپ) - ئەمە بۆ بەدەستگرتنی ھەژمارەکەتە. بۆ درووست‌کردنی ھەژمارە تەنھا پێویستە ناوی بەکارھێنەریەک ھەڵبژێری و وشەی تێپەڕبوونێک. ھەروا ناونیشانی ئیمەیل کە دڵخوازە و تەنھا بۆ وەبیرھێنانەوەی وشەی‌تێپەڕبوون بەکاردێت.

تاکوو ھەژمارەت نەبێت، ناتوانی ھەڵبژاردەکانی ویکیپیدیا بە دڵخوازی خۆت بگۆڕی. زیاتری بەکارھێنەرە چالاکەکان ھەژمارەیان ھەیە بۆ نیشاندانی بەرپرسیارەتی خۆیان.

ھەڵبژاردەکانی بەکارھێنەر ھەروا بۆ دیتنی سەرجەم ھاوبەشیەکانت بەکار دێت.