یارمەتی:بەکارھێنانی پەڕەکانی لێدوان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پەڕەی لێدوان لە پەڕگە تایبەتەکانی سیستێمی ویکیپیدیایە وبۆ گفتوگۆ لە سەر ئەو بابەتە بەکاردێت کە پەڕەی لێدوانەکەی لە خۆ گرتووە,هەموو وتارێک یان بابەتێک لە زانیارینامەکەدا پەڕەی لێدوانی تایبەت بە خۆی هەیە.ئەتوانرێ لە پەڕەی لێدوان بنووسرێ بە کرتە کردن لە سەر دوگمەی "لێدوان" کە لە سەرەوەی هەموو وتارێکەوە هەیە,دوای ئەوە دەتوانی تێبینیەکانت,پرسیارەکانت,تێڕووانینەکانت لە پەڕەی دەستکارییدا بنووسیت,دوای کرتە لە سەر پاشەکەوتکردنی پەڕە بکە لە خوارووی پەڕە.


بەکارهێنانەکانی[دەستکاری]

پەڕەی لێدوان ناوەندێکە بۆ پێشخستن وچاککردنی وتارەکان.بەڵام لە بیرت بێت کە پەڕەی لێدوان تەنها بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر وتارەکە(بابەتە نووسراوەکە نەک هیچی تر) نەک لە سەر بابەتەکە بە گشتی. پێشنیارەکان وڕاکان وپرسیارەکان وبەرەنگاربوونەوەی زانیاریەکانی وتارەکە لە پەڕەی لێدوان دەبێت.هەروەها پەڕەی لێدوان یەکەم هەنگاوە بۆ چارەسەرکردنی ململانێ وناکۆکی دەربارەی وتاری مەبەست.

قسەی بەکارهێنەر[دەستکاری]

هەموو بەکارهێنەرێک پەڕەیەکی لێدوانی تایبەت بە خۆی هەیە.ئەم پەڕەیەش خەسڵەتی تایبەتی هەیە,بۆ نموونە,بەستەرێک هەیە کە لە تەنیشتی ناو بەکارهێنەرەکە دەردەچێت کە ڕاستەوخۆ دەتگوێزێتەوە بۆ پەڕەی ڵێدوانی بەکارهێنەرەکە ئەگەر هەژماری درووست کردبێت,هەروەها دەقی (پەیامێکی نوێت هەیە) لە سەرووی پەڕەوە دەردەچێت ئەگەر کەسێک نامەیەکی بۆت بەجێ هێشتبێت لە پەڕەی لێدوانەکەت,ئەم پەڕەیە دەگونجێت بۆ گفتوگۆ لە نێوان بەکارهێنەراندا بەکاربهێنرێت,بەڵام لە بیرت بێت کە ئەم پەڕەیە پەڕەیەکی گشتییە,لەبەر ئەوە باشتر وایە سوود لە پۆستی ئەلەکترۆنی وەربگری گەر ویستت لە گەڵ بەکارهێنەرەکەدا بە شێوەیەکی تایبەت قسە بکەی.

رێککردن[دەستکاری]

بۆ ڕێککردنی پەڕەی لێدوان پرۆگرامی میدیاویکی بەکاردەهێنرێت. دوو خاڵی سەروو ":" بەکاردەهێنرێت لە سەرەتای ڕستەکەوە بۆ زیادکردنی کۆمێنتێک.

نموونە:

ڕاتان چییە بە وتاری هەڵبژێردراو؟----~~~~
:زۆر چاکە!! --~~~~
::خراپ نییە. --~~~~
وتووێژەکە ئەگوێزمەوە بۆ [[وتووێژی ویکیپیدیا:وتاری هەڵبژێردراو]]..--~~~~

ئەنجام:

ڕاتان چییە بە وتاری هەڵبژێردراو؟--marmzok

زۆر چاکە!! --broosk
خراپ نییە. --aza

وتووێژەکە ئەگوێزمەوە بۆ وتووێژی ویکیپیدیا:وتاری هەڵبژێردراو..--marmzok

سەیری ئەمانەش بکە[دەستکاری]

ویکیپیدیا:ئیمزا

ویکیپیدیا:ڕێساکانی وتووێژ