ھەوێردە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەیالەوە ڕەوانە کراوە)
ھەوێردەی ئاسایی

کەڕەواڵە،[١] ھەوێردە یان کوڵەفڕه یان کەرەک (بە ئینگلیسی :Quail، بە فارسی : بلدرچین بە عەرەبی :سَمانی، ناوی زانستی :Coturnix coturnix) باڵندەیەکی بچووک و خرپنە لە تۆرەمەی قەرقاوڵان(ته زه روان) و کەمتر دەفڕێ و زۆرتر بە سەر زەویدا دەگەڕێت، پەڕوباڵی بۆر یان قاوەییە.

ھەوێردە ١٧ سم دەبێ، بە تۆی گژوگیا، مێروو و جانەوەری ورد دەژی، لە سەر بژوێن و ناو گژوگیادا ھێلانە ساز دەکا و لە فڕینی کورت و تونددا وەستایە. چەن جۆریان وەک ھەوێردەی ئاسایی و ھەوێردەی ژاپۆنی کۆچەرن و مەودای زۆر دوور ده‌پێون. لە بڕێ وڵاتاندا بۆ گۆشت و ھێلکە رایدەگرن. بەداخەوە ئەم باڵندە لە ژینگەی سرووشتی خۆیشیدا ده‌درێته‌ به‌ر پەلاماری ڕاوچییانی بەدفەڕ.

ناوەکان[دەستکاری]

بڵاوەی فراوانی ھەوێردە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بووەتە ھۆی لێکەوتنەوەی ناوی جۆراوجۆر، کە گرنگترینیان بریتییە لە:

کەرەواڵە، سەمانەک، بەتەک، فیلە گێژە، قارووتک، قورقرۆک، کوڵەفڕ، کەراک، بدبەدە، کیراسو، وەتەک، ھەیال

ھێما[دەستکاری]

وێنەی ھەوێردە

w

لە خەتی ھیرۆگلیفی میسریدا لە جیاتی پیتی و دادەنرا.

ھەوێردە لە پزیشکی کۆندا[دەستکاری]

لە پزیشکی کۆن و خۆماڵیدا خواردنی گۆشتی ھەوێردە بۆ دەرمانی بەردی گورچیلە و میزەڵدان بەسوودە. ھەروەھا لە سەر ئەو باوڕە بوون کە خواردنی ھێلکەی ھەوێردە بۆ زمان گرتن و زمان کردنه‌وه‌ باشه‌.

جۆرەکانی ھەوێردە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ «کەڕەواڵە»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٢١.