ھەمزاغای مەنگوڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەمزە ئاغای مەنگوڕەوە ڕەوانە کراوە)

ھەمزاغای مەنگوڕ (کوژراو لە ١٨٨١) ڕێبەری ھۆزی مەنگۆڕ و لە یارمەتیدەران و فەرماندەکانی شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری بوو.

ھەمزەی باپیر ئاغای دووھەم سەرۆکی ھۆزی مەنگوڕ، ڕێکەوتی لەدایکبوونی لە دەستدا نییە، لە دەورانی عوسمانیدا لە ئەستەمبووڵ بۆ ماوەی چەند ساڵێک زیندانی کراوە ھەروەھا لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئیرانیش لە ژێر زەخت و زۆردا بووە. بە ھۆی شوێنی ستراتێژیکی لە نێوان سنووری ئێران و دەوڵەتی عوسمانی، ھۆزی مەنگوڕ ھەمیشە لە ژێر ھەرەشە و پەلامارەکانی سپاکانی دەوڵەتی عوسمانی و شای ئێران بوو. لە کاتی بەر پا بوونی شۆرشی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری ڕۆلی بەرچاوی گێڕاوە و لەگەل ٥٠٠٠ شەڕوانی دلێری خۆی ھاتە ھانای شێخەوە و لەگەڵ شێخ عبدولقادر (کوری شێخ عوبەیدوڵڵا) وەک فەرماندەری ھێزی چەکداری کورد لە قۆلی موکریان دیاری کراوە. ھێزی چەکداری کورد نەیانتوانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان بپارێزن و بوو بەھۆی تێکشکانی ئەو ڕاپەرینە و کشانەوەی ھێزەکانیان، لە ئاکامدا ھێزەکانی شێخ عوبەیدوڵڵا بەرەرو سنورەکانی عوسمانی گەرانەوە. ھەندێک لە شەڕوانەکان خەیانەتیان کرد بە شێخ و پاڵیان دا بە ھێزەکانی دوژمنەوە. بەڵام ھەمزە ئاغا ھەتا کۆتایی لەگەڵ شێخ عوبەیدوڵڵا مایەوە. ھەمزاغاش بەھۆی فێڵی حسەن عەلی خان ناسراو بە ئەمیر نیزامی گەڕووسی لە ڕێکەوتی ٣٠-٠٧-١٨٨١ لە باغی سیسەی شاری مەھاباد شەهید کرا .

سەرچاوەکان[دەستکاری]