ھەفت تەن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەفتەن یان ھەفت تەن ھەفت کەسایەتیی گەورەی یارسانن کە بە باوەڕی یارسانیەکان ھەفت فریشتەی پاکن کە لە ھەر دەورەی ڕاستیدا لە جەستەی ھەفت کەسایەتی سوڕانەوەیان کردووە. لە سەردەمی سوڵتان سەھاک ئەم ھەفت فریشتە لە جەستەی ھەفت یاری سوڵتان بە ناوەکانی پیر بنیامین٬ داو کەوسوار٬ پیر مووسی٬ مستەفا داوان٬ ڕەزبار٬ شائیبراھیم و بابەیادیگار سوڕاونەتەوە.[١]

باوەرەکانی یارسان[دەستکاری]

ھەفت تەن لە باوەری یارسان لە جەوھەری خوان. ئەوانە پارێزکەرانی ئاسمان و مانگ و خۆر و ئەستێرەکان و با و ھەوا و زەوی و ئاو و گیا و ئاگر و کانزان. ھەفت تەن لە سەردەمانی دێرین لە جەستەی پێغەمبەرەکان و مرۆڤە ھەلبژاردەکان سوڕانەوەیان کردووە و خەڵکیان بەرەو پاکی و ڕاستی ڕینمونی کردووە. لە بیر و باوەری یارسانیەکان ھەفت تەن بە دەوری یەک خاڵ دەگەڕێنەوە و لە دەورەی سوڵتان سەھاکدا ئەو خاڵە سوڵتان بووە.[٢]

ھەفت تەن لە سەردەمی سوڵتان سەھاک[دەستکاری]

لە سەردەمی سوڵتان سەھاک ھەفت تەن لە جەستەی پیر بنیامین٬ داو کەوسوار٬ پیر مووسی٬ مستەفا داوان٬ ڕەزبار٬ شائیبراھیم و بابەیادیگار سوڕانەوەیان کردووە. بە چوار کەسی ھەوەڵ چوار فریشتە دەڵێن. ڕەزباریش دایکی سوڵتان بووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئازادی، عەلی موحەممد، ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اهل حق در استان کرمانشاه)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی٬ ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاه: مؤسسۀ فرهنگی، هنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ۱۳۸۲ی کۆچی ھەتاوی، پ ١٣٧.
  2. ^ ئازادی، عەلی موحەممد، ئاشنابوون لەگەڵ بیرەباوەرەکان و دابونەرێتی ئەھلی حەق لە پارێزگەی کرماشان (آشنایی با عقاید و آداب و رسوم دینی اهل حق در استان کرمانشاه)، کرماشان: دامەزراوەی چاندی٬ ھۆنەری و سینەماییی کەوسەر (کرمانشاه: مؤسسۀ فرهنگی، هنری و سینمایی کوثر)، (بە زمانی فارسی)، چاپی دووەم: ۱۳۸۲ی کۆچی ھەتاوی، پ ١٣٧.