ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

لە بیرکاریدا، ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان وێنەیەک لە ھێڵێکی ڕاستە کە ھەر کام لە خاڵەکانی سەری ھاوتایە لەگەڵ یەک ژمارەی ڕاستەقینە و ھەر ژمارەی ڕاستەقینەش ھاوتایە لەگەڵ یەک خاڵی سەر ئەو ھێڵە. زۆرتر ژمارە تەواوەکان وەکوو خاڵگەلێک بە نیشانەیەکی تایبەتەوە لە سەر ھێڵەکە دیاریدەکرێن.

ھێڵی ژمارە ڕاستەقینەکان

ھەرچەن ئەم وێنەیە تەنیا ژمارە تەواوەکان لە −٩ تا ٩ نیشان دەدات، بەڵام ھێڵەکە داگری ھەموو ژمارە ڕاستەقینەکانە و لە ھەر بارێکەوە بێ‌بڕانەوە بەردەوام دەبێت، ھەروەھا داگری ھەموو ژمارەکانی نێوان ژمارە تەواوەکانە کە لێرە بە نیشانەیەکی تایبەت دیارینەکراون.

ژمارەی سیفر دەستپێکی ھێڵەکەیە کە دابەشی دەکات بە دوو نیوەی دەقاودەق.