ھێلێن کێلەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێلێن کێلەر

لەدایکبوون٢٧ی حوزەیرانی ١٨٨٠
مەرگ١ی حوزەیرانی ١٩٦٨
پیشەنووسەر ، چالاکوانی سیاسی ، مامۆستا

ھێلێن ئادامز کلێر (٢٧ی حوزەیرانی ١٨٨ – ١ی حوزەیرانی ١٩٦٨) نووسەر، چالاکی سیاسی و یەکەمی کەسی کەڕ و کوێری ئامریکایی بوو کە توانی بڕوانامەی باچلۆر لە ھونردا بە دەست بھێنێت.[١][٢] ھێلێن کلێر بە ھۆی ئەوەی کە ھاوکات ھەم کوێر و ھەم کەڕ بوو لەگەڵ دژواریەکی زۆر بۆ فێربوون ڕووبەڕوو دەبووەوە؛ بەڵام لە تەمەنی حەوت ساڵدا مامۆستاکەی بە شێوازگەلێکی تایبەت توانی ھێلێن فێری قسە کردن بکات.لەساڵی ٢٠٠٥ لە فیلمێکی بۆلیوود دا بەناوی ڕەش (Black) فیلمێک لەسەر ژیانی هێلێن کێلەر وەشێنرا ئەو فیلمە لەسەرەتای ژیانی هێلێن تاکوو کۆتایی هێنان بە خوێندنی باسدەکات و ئەکتەری هیندی ڕانی موکرجینی ڕۆڵی هێلین کێلەری تێدا بینی.

ژیان[دەستکاری]

ھێلێن کێلەرلە ٢٧ حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٠ لەویلایەتی ئالابامای ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەدایک بووە، موحازەرەی وتۆتەوە و ئەدیب و چالاکوانێکی ئەمریکی بووە، بەیەکێک لە نیشانەکانی بڕوابەخۆبونی مرۆڤایەتی دەژمێردرێت، چونکە سەرەڕای چالاکیەکانی بیستن و بینینی لە دەستدابوو، بەڵام توانیوێتی بەسەر کەڕی و گۆێری خۆیدا زاڵ بێت ھەر بۆیە نازناوی موعجیزەی مرۆڤایەتیان لێناوە.

خاتوو ھێلێن کاتێک لەدایک بووە چاوی بینیوێتی و گۆێیشی کەڕ نەبووە، بەڵام کاتێک تەمەنی گەیشتۆتە ١٩ مانگان دووچاری نەخۆشیەک بۆتەوە و بۆتە ھۆی کەڕ بون و کوێربوونی، سەرەڕای کەڕ بوون و کۆێربوونی توانیوێتی بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی بەدەستبھێنێت، پاشان ئان سۆلیڤانی ھەڵبژارد وەکو مامۆستای خۆی و ئەویش دوای ئەوەی داوای یارمەتی لەماڵ باوکی کردووە بردوێتی بۆ شوێنێکی دوور لەماڵی خۆیان و لەڕێگای ناو لەپێوە فێری ئەوەی کردووە ھەست بەشتەکان بکات، دوای تێپەڕبوونی ساڵێک ٩٠٠ ووشە فێربووە و زانستی ڕوەکەکانی خوێندووە.

خاتوو ھێلێن کاتێک تەمەنی گەیشتۆتە ١٠ ساڵان بەتەواوەتی توانیوێتی ئەو پیتانە بخوێنێتەوە کە تایبەتە بە کەڕ و کوێرەکان، ساڵی ١٨٩١ داوای لە مامۆستاکەی کرد فێری قسەکردنی بکات ئەویش لە ڕێگای دەستھێنان بەقوڕگ و لێوی قسەکەر و نوسینی پیتەکان لەناو لەپی فێری قسەکردنی کرد، ھێلێنیش نەک بەتەنھا بەزمانی ئینگلیزی بەڵکو بەزمانەکانی ئەڵمانی و لاتینی و فەرەنسی و یۆنانی توانیوێتی شت بخۆێنێتەوە.

خاتوو ھێلێن کۆڵی نەدا و لەدوای چەند ساڵ ماندوبون و ھەوڵدان توانی بەباشی قسەبکات و بنوسێت و خاوەن دەست و خەتێکی جوان و ڕێک و پێک بووە، ساڵی ١٩٠٤ لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانست و فەلسەفە بەدەستھێناوە و ناوبانگی دەرکردووە و داوای لێکراوە موحازەرە بڵێتەوە و لەگۆڤار و ڕۆژنامەکاندا ووتار بنوسێت، ھەروەھا فێری چنین و دوورمان و مەلەکردن و سواری ئەسپیش بووە، پاشان بڕوانامەی دکتۆرای لە زانست و لەفەلسەفە بەدەستھێناوە، دواتر بۆتە نووسەرێکی بەناوبانگی جیھانی، ساڵی ١٩١٥ ڕێکخراوی ھێلێن کیلەری نێودەوڵەتی دامەزراندووە و نزیکەی ١٨ کتێبی بڵاوکردۆتەوە و کتێبەکانی بۆ ٥٠ زمان وەرگێڕدراون.

لەیەکێک لەووتە بەناوبانگەکانی دەڵێت: (( کاتێک کە دەرگایەکی خۆشیمان لێ دادەخرێت دەرگایەکی ترمان بۆ دەکرێتەوە، بەڵام ئێمە ھەر چاومان لەسەر دەرگا داخراوەکانە ھەر بۆیە درک بەو دەرگایانە ناکەین کە بۆمان کراوەتەوە))

خاتوو ھێلێن کێلەر لە ١ یۆنیۆی ساڵی ١٩٦٨ لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 7ی Juneی 2007. Retrieved 22ی Januaryی 2009. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ http://www.perkins.org/vision-loss/helen-keller

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپیدیای عەرەبی