ھێلکاری پەستان-قەبارە
هێلکاری پەستان - قەبارە P/v Diagram بریتیە لە هێلکاری گۆڕان لە پەستان و لە قەبارەی سیستەمێکی گازی لەسەر روتەختی پۆوتان ، کە تەوەرەی Y بریتیە لە گۆڕان لە پەستان وە تەوەرەی x بریتیە لە گۆران لە قەبارە.ئەم هێکاریە سوودی هەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئیشەی کە سیستەمەکە ئەنجامی ئەدات..
پێرست |
[دەستکاری] پەیوەندی نێوان پەستان و قەبارە
ئەگەر سیستەمەکە گازی بێت ئەوا ، دەتوانین یاسای گازی نموونەیی لەسەر ئەنجام بدەین ، کە گۆراوەکانی بریتین لە هەر یەکە لە پەستان و قەبارەو ژمارەی مۆڵی گازەکەو پلەی گەرمیەکەی و کە بە نەگۆری گازەکان بە یەکەوە بەستراون بۆ زانیاری زیاتر سەیی یاسای گشتی گازەکان بکە.. یاساکە بە کورتی بەم شێوەیەیە (قەبارە X پەستان = نەگۆری گازەکان X ژمارەی مۆڵ X پلەی گەرمی) (pv=nrt) لەم یاسایە دەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە پەیوەندی نێوان قەبارەو پەستان پەیوەندیەکی پێچەوانەیە واتا گەر یەکێکیان زیاد بکات ئەو تریان لە بەرانبەر کەم دەکات ، گەر سیستەمێک قەبارەو پەستانی گۆرا ، بۆ نموونە پیستۆنی سەیارە لە بزوێنەری سووتانی ناوەکی دا ئەوا دەتوانین هێلکاریەکمان بەدەست بکەوێت ، وە ئەگەر بێت و رووبەری داخراو بەم هێلکاریە بدۆزینەوە ، ئەوا دەتوانین ئیشی ئەنجامدراو لەلایەن ئەم سیستەمە بدۆزینەوە.
[دەستکاری] ئیش لە ثێرمۆداینامیک دا
سەیری ئیش بکە.
لە زانستی فیزیادا ئیش دەکاتە

گەر بێت و ئێمە لولەکێکمان هەبێت کە لاناویدا پیستۆنێک هاتوو چون بکات وەکو ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە ، ئەوا دەتوانین
بە گۆران لە تەوەرەی y حساب بکەین ، وە هەمووشمان یاسای پەستان ئەزانین کە دەڵێ

لێرەدا رووبەر بریتیە لە رووبەی رووی پیستۆنەکە ، گەر ئەم یاسایە لە f ی یاسای ئیش دابنێینەوە ئەوا ،

لەمەوە ئەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە

کەواتا یاسای ئیش لە ثێرمۆداینامیک دەکاتە:-


یان بە سوود وەرگرتن لە یاسای گازی نموونەیی


بە دانانەوە لە هاوکێشەی سەرەوە:-

ئەگەر بێت و کردارەکەمان ئایزۆسێرمەڵ بێت ئەوا هەریەکە
ناگۆرێن
کەواتا دەمێنێتەوە

کە ئەمی دواییشیان دەکاتە:- 
[دەستکاری] سووری بازنەیی
سوری بازنەیی ئەو سورانەن لە زانستی کیمیای گەرمی دا کە سیستەمەکە لە چ خاڵێک دەت پێدەکات دوای جەند کردارێکی فیزیایی دەگەرێتەوە هەمان دۆخ و باەی جارانی ، بۆ نموونە لە بزوێنەری سەیارەدا ، ئەم بزوێنەرانە بە سوور کار دەکەن ، بۆ نموونە یەک سوور ئەوەیە کە پستۆنەکە تێکەلەکەی دێتە ناوەوەو دەسوتێت و تا دەچیت دەرەوە ئەمەیان یەک سوورە ، ئەم سوورانە لەسەر هێلکاری پەستان قەبارە رووبەرێکی داخراو دروست دەکەن.
[دەستکاری] هێلکاریەکە
گەر بێت و پەستان و قەبارەی سیستەمێکمان چاودێری کردوو زانیاریەکانمان لەلای خۆمان تۆمار کردوو دواتر لە رووتەختێک هێلکاریمان بۆ کرد ئەوا هێلکاری پەستان قەبارەمان دەست دەکەوێت ئەگەر بیت و رووبەری ئەم نەخشەیەی کە دەستمان کەوتووە بدۆزینەوە ئەوا ئەو رووبەرە بریتیە لەو ئیشەی کە ئەم سیستەمە ئەنجامی داوەو بە جووڵ دەپێورێت. بۆ نموونە سەیری ئەم وێنەیە بکەن ، وای دابنێن ئەمە هێلکاری سسورێکی بازنەییە کە باسمان کرد ئەوا هێلکاریەکەی وەکوو روبەرێکی داخراو بەدەر دەکەوێت ، گەر رووبەرە داخراوەکە بدۆزینەوە ئەوا ئیشی یەک سوورمان دەست کەوتووە.ئەم وێنەیە تەنیا بۆ روون کردنەوەیە ، لە راستیدا زۆر لەمە ئاڵۆز ترن