ھێرۆدۆت
ھێرودوت (٤٨٤ی پێشزایین - ٤٢٥ی پێشزایین)، یەکەمین مێژوونووسی یۆنانی بووە کە نووسراوەکانی تا ئەم سەردەمە ماوەتەوە. ھێرودوت خەڵکی شارێکی بەڕەگەز یۆنانی، بەڵام بەشی پاشایەتی ئێران بووە بۆیە لە بڕێک سەرچاوەکان بە ئێرانیان ناو بردووە. ھێرودوت بە باوکی مێژوو ئەناسن بەڵام لە ڕاستیدا پێش ئەو مێژوونووسی دیکەش ھەبووە بەڵام نووسراوەکانیان بە دەستی ئێمە نەگەیشتوون، بێ گۆمان ھێرودوت خۆی لەو نووسراوانە کەڵکی وەرگرتووە. ھێرودوت گەڵێ سەفەر بۆ وڵاتەکانی رۆژھەڵاتی یۆنانی کردووە و زۆرینەی نووسراوەکانی گێڕانەوەی بەسەرھاتەکانی و ئەحواڵی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە.
نووسینەکانی ھێرودوت[دەستکاری]
نووسراوەکانی بریتین لە نۆ کتێب و ھەر بۆیە بە مێژوو لە نۆ کتێب دا ناوی دەبەن.
شێوازی نووسینەکانی ھێرودوت[دەستکاری]
ھێرودوت کات و ساتی ھێندێک لە ڕووداوە مێژوویەکانی تێکەل و پێکەڵ نووسیوە و لە بڕیک شوێندا مێژوو جێگای خۆی بە چیرۆک داوە تەنانەت ھەستی پەروەردە کردنی قارەمان لە نووسینەکانیدا بەتینە.