ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر
ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر (بە ئینگلیسی:٩/١١ یان Nine-Eleven)، بریتییە لە کۆمەڵێک ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەک کە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لەلایەن رێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منهاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).
لە ئەنجامدا ٢٩٧٣کەس کوژران و ٢٤ کەس وونبوون لەگەڵ هەزاران بریندار و تووشبوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی دوکەڵی ئاگر و هەڵمە ژاراوییەکاندا.
ناوەرۆک |
[دەستکاری] ڕێڕەوی ڕووداوەکان
بە پێی گێڕانەوە فەڕمی حکومەتی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١، نۆزدە کەس کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەوە هەیە، هەستان بە جێبەجێکردنی هێرشەکان بە فڕۆکەی مەدنی ڕفێنراو، و جێبەجێکەرانی پلانەکە دابەش بوون بۆ چوار بەش هەر یەکێک لەو کۆمەڵانە کەسێکی تێدابوو کە وانەی وەرگرتووە لە پەیمانگای فرینی هەوایی ئەمریکییدا، و هێرشەکە کراوە لە ڕێگەی فڕاندنی فڕۆکەی مەدنی بازرگانییەوە و پاشان ئاڕاستە کراون بە ئامانجی دیاریکراو، و یەکەم هێرشیان دەورووبەری ٨:٤٦ی بەیانی بە کاتی نیویۆرک ئەنجامدرا، کە یەکێک لە فڕۆکەکان خۆی کێشا بە تاوەری باکووری ناوەندی بازرگانی جیهانی، چەند خولەکێک دواتر، و لە دەورووبەری ٩:٠٣، فڕۆکەی دووەم خۆی کێشا بە تاوەری باشووری، و دوای زیاتر لە نیوسەعات، فڕۆکەی سێیەم خۆی کێشا بە بینای پنتاگۆندا، و فڕۆکەی چوارەم پێش ئەوەی بکاتە ئامانجەکەی شکا.
گۆڕانکارییەکی گەورە ڕوویدا لە سیاسەتی ئەمریکادا لە دوای ئەم ھێرشانە، کە شەری ڕاگەیاند لە دژی تیرۆر، و ئەم گۆڕانە بوو بە هۆی شەڕ لەسەر ئەفغانستان و ڕووخانی حوکمی بزوتنەوەی تاڵیبان و شەڕ لەسەر عێراق و ڕوخانی ڕژێمی حوکمی عێراق بە هەمان شێوە.
دوای کەمتر لە ٢٤ سەعات بەسەر ھێرشەکاندا، هاوپەیمانی ناتۆ ڕایگەیاند کە هێرش کردنە سەر هەر یەکێک لە وڵاتەکانی ئەندامی ناتۆ وەک ئەوەیە هێرش کرابێتە سەر هەر ١٩ وڵاتەکە، بەمەش وڵاتە یەکگرتووەکان پاڵپشتییەکی گەورەی وڵاتەکانی بە دەستهێنا و دوو پارتە سەرکیییەکەی ئەمریکا لە کۆنگرێس و مەجلیسی پیراندا ناکۆکییەکانی خۆیان لە بیر کرد، و لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکاندا جیاوازییەکی فراوان بوو لە نێوان ڕای حکومەتە فەڕمییەکان و خەڵکدا کە ئەو لێدانایەن بە دەستێوەردانی ئەمریکا ئەبینی لە کارووباری جیهاندا.
چەند سەعاتێک دوای ھێرشەکە، وڵاتە یەکگرتووەکان پەنجەی تۆمەتی خستە سەر ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و سەرکردەکەی ئوسامە بن لادن[١] [٢]، وهێزە ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد کە شریتێکی ڤیدیۆییان دەستکەوتوو لە ماڵێکی وێرانکراوودا لە جەلال ئاباد لە تشرینی دووەمی ٢٠٠١دا ئوسامە بن لادن قسە بۆ خالید کوری عەودە ئەکات لەسەر جێبەجێکردنی هیرشەکە، بەڵام ئەم شرێتە قبوڵکرا بە شک و گومانێکی زۆرەوە لەسەر ڕاستییەکەی[٣]. بەڵام بن لادن لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤دا دەرکەوت لە تۆمارێکی وێنەییدا و بەرپرسیاری ڕیکخراوی قاعیدەی لە هێرشەکان ڕاگەیاند[٤] ، و بە پێی نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان، محەمەد عەتتا سەید کەسی بەرپرس بوو لە لە ئاڕاستەکردنی فڕۆکەی یەکەم و هەر ئەو بە پلاندانەری سەرەکی ڕووداوەکانی تریش دانرا کە دواتر بە ١١ی سێپتەمبەر ناسرا.
[دەستکاری] ناوەندی بازرگانی جیهانی
پێکهاتنی بورجەکانی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە ڕووی بیناوە لە پێکهاتنی بینا نویکانی ئێستا بوو، و لەسەر شێوەیان دروستکرابوویەوە لە زۆر شوێنی جیاواز لە جیهاندا، و بەرزی تاوەرەکان ئەگەیشتنە ٤١٥ و ٤١٧ مەتر، و بەرزترین بینا بوون لە کاتی دروستکردنیاندا لە ساڵی ١٩٧٠، و ئەندازەی تاوەرەکان هۆکاربوو بۆ ئەوەی کە بورجەکان بۆ ماوەی سەعاتێک خۆیان بگرن لە دوای پێکدادانەکە و ئەمەش بوو بە هۆی ڕزگارکردنی هەزاران کەس لە ڕووداوەکەدا.
هەندێک ئاماژە بەوە دەدەن، کە ئەو دوو فڕۆکەیەی هێرشیان کردە سەر تاوەرەکان بێ پەنجەرە بوون ئەمەش وا ئەکات کە زۆرکەس بڕوایان وایە ئەوانە فڕۆکەی جەنگی بوون نەک مەدەنی، و لە خوارەوەی هەر یەکێکیانداڕۆکێتێک هەبوو کە لە فڕۆکەی مەدنیدا نیە، و لە فێدیۆی ڕووداوەکەدا ئەبینرێت چەند ساتێک پێش بەیەکدا کێشانەکەدا لەو شوێنەدا گڕدەسێنێت.
و پێکداکێشانی فڕۆکەی یەکەم چەند پایەیکی بیناکەی تێکشکاند و ئەمەش بوو بە هۆی لاوازکردنی پەیکەری بیناکەو دارووخانی ناوەندەکەی، تاکو ڕووخانی یەک نهۆم بەس بێت بۆ کەوتنی هەموو نهۆمەکانی سەرەوە و بەشەکانی تری بیناکە بەر لێدان ئەکەوتن لەگەڵ ڕووخانی هەر نهۆمێکدا کە ئەمەش بوو بە هۆی ڕووخانی هەموو بیناکە نهۆم لە دوای نهۆم و بەخێراییەکی زۆر و بە شێوەییەکی یەک لە دوای یەک، و بورجی دووەم کە فڕۆکەی دووەم خۆی پیاکێشا زووتر داڕما و ڕووخا لە پێش بورجی یەکەمەوە.
یەکێک لە بورجەکان ماوەی ٥٥ دەقیقە خۆی ڕاگرت لە کاتێکدا ئەوی تریان سەعاتێک و چل دەقە خۆی ڕاگرت پێش ئەوەی بڕوخێت.
[دەستکاری] بینای پنتاگۆن
لە ١١ی ئەیلوول دوو فڕۆکە بەرز بوونەوە لە فڕۆکەخانەی بۆستنەوە لە ڕێگەیاندا بۆ لوس ئەنجلوس، بەڵام یەکێکیان خۆی کێشا بە تاوەری باکووری بینای ناوەندی بازرگانی جیهانی، و دووەمیان ١٨ خولەک دوارت خۆی کێشا بە تاوەری باشووری بیناکە و پاش نزیکەی سەعاتێک فڕۆکەیەک خۆی کێشا بە لای ڕۆژئاوای بینای پنتاگون (وەزارەتی بەرگری ئەمریکی)، و فڕۆکەی چوارەم کەوتە خوارەوە لە نزیک بیتسبرج لە پەنسلڤانیا، و تەنها یەک وێنەی ئەو فڕۆکەیە نەگیرابوو کە ئەمریکا بانگەشەی ئەکرد خستویەتیە خوارەوە و وێنەی بازنەیەکی هەڵکەنراوی ڕۆکێتێکی نەزانراو نیشاندرا و تێکشکێنەرەکەی نەدۆزرایەوە بەلام وڵاتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکەیە لە ڕێگەیدا بووە بۆ پێکانی کۆشکی سپی لە واشنتۆن.
و بە پێی ئەو نهێنیانەی کە ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلوولی داپۆشیوە و کەمی شایەتەکان لەسەر خۆکێشانی فڕۆکەی مەدنی بە دیوارە بەردینە بە هیزاکانی بینای پنتاگۆن کە بە چیمەنتۆ کۆنکرێت کرابوون، و ئەو وێنانەی کە لە لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵی گیرابوون لە شوێنی پێکدادانی فڕۆکەکە لەگەڵ پنتاگۆنداپارچەی بچوکی توربینی دەرئەکەون، هەندێک لەو باوەڕەدان کە پنتاگۆن تێکنەدراوە بە فڕۆکەی مەدەنی بوینج ٧٥٧ و باوەڕداران بە بیردۆزی پیلانگێڕی بە فڕۆکەی جەنگی دادەنێن.
و لە ڕێگەی وێنەکانەوە بینرا کە تەقینەوەکانی پنتاگۆن لە ناو بیناکەوە بوو لە کاتی پێکداکێشانی فڕۆکەکە، لە دووری ٧٧ پێ لەو دیوارەی فڕۆکەکە خۆی پیا کێشا، و لە شوێنی پیاکێشانی بینای پنتاگۆندا هیچ ئاسەوارێکی پێکداکێشانی فڕۆکەی بوینج ٧٥٧ نەبوو و دەزگای زانیاریدانی ئەمریکی هەموو کامێراکانی کێشایەوە لە شوێنی ڕووداوەکە و وبیناکانی دەوروبەری هیچ فڕۆکەیەک وێنە نەگیرابوو کە بە ئاڕاستەی بێت، و تەنانەت ئەو وینانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوەدەری ئەخست کە کرانەوەی پێکداکێشانەکە ٦٥ پێ بوو لە کاتێکا پانی باڵەکانی فڕۆکەی بوینج ٧٥٧ ئەگاتە ١٦٠ پێ، و سەقفی پنتاگۆن لە شوێنی پێکداکێشانەکە نە ڕووخا تا گەیشتنی پیاوانی ئاگرکوژاندنەوە کە سەریان سوڕما لە ڕووداوەکە.
[دەستکاری] ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەر و جیهان
- ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە کارێکی تیرۆریستییان دانا.
- سەرکردە عەرەبەکان بە تیرۆریستییان دانا و یاسر عەرەفات بڕێک لە خوێنی خۆی بەخشی بە بریندارەکان
- زۆربەی موسڵمانان بە پێی دوایین ڕاپرسییەکان بە کارێکی تیرۆریستیان داناوە
- ژمارەیەکی کەم لە موسڵمانان بە تیکۆشانیان دانا، و بە بەشێک لە شەڕی چاکە بەسەر خراپەدا دایاننا کە ئەوەستن بە زۆری لە ڕیزی قاعیدە و ڕاکانیدا، و سەرکردەکەیان ئوسامە بن لادن و پیاوی دوەم ئەیمەن زەواھیری لەو ڕایەدا بوون و کە لە تۆمارکراوێکی ڤیدیۆییدا لەسەر کەناڵی جەزیرە نیشاندرا.
[دەستکاری] تێروانینی پیلانگێڕی
چەندین بیروڕا هاتنە کایەوە بە بیردۆز یان تێڕوانینی پیلانگێڕی ڕووداوەکەوە لەلایەن بڕیاردەرکانیەوە، ئەمەش دوای دەرکەوتنی چەندین ڕاستی کە بەتایبەت شاردرابوونەوە، بەم شێوەیە؛
- ڕێکخراوە بەرگرییەکان پێش دوو ساڵ هەستان بە ڕاهێنانی خەیاڵیی لێدانی بورجەکانی بازرگانی و بینای پنتاگۆن، و مناوەرەی تاقیکردنەوەی ئەو ڕێکخراوە بەرگرییە بووە لە هەمان ڕۆژی ڕوودانی هێرشەکە[٥].
- لە ئەیلوولی ٢٠٠٠ و پێش ئەوەی جۆرج بۆشی کوڕ بەڕیوەبەرایەتی وڵات بگرێتە دەست ڕاپۆرتێک دەرکەوت کە کۆمەڵێکی ئایدۆلۆژیی ئامادەیان کردبوو ئیشیان ئەکرد لە پڕۆژەی سەدەی ئەمریکی نوێ، و دیارترین یەشداربووەکانی دیک جینی و دۆناڵد ڕامسفیڵد و جیب بووس و پاول ولفووتز بوون و ئەم ڕاپۆرتە ناونرا بە دووبارە بنیتنانەوەی بەرگری ئەمریکا، و باسکرا بوو تیاییدا کە کرداری گۆڕانە داواکراوەکە زۆر خاو دەبێت بە نەبوونی ڕووداوێکی کارەساتی بە قەبارەی کارەساتی بیرل هاربر[٦][٧].
- لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، پنتاگۆن دەستی کرد بە ڕاهێنانێکی گەورە ناونرا بە ماسکال، و ڕاهێنانی خۆکێشانی فڕۆکەی بوینج ٧٥٧ی بە بینای پنتاگۆن لە خۆ دەگرت[٨][٩].
- لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠١ بە شێوەیەکی کتوپڕ بڕیارێکی نوێ دەرچوو لە سەرکردایەتی یەکە سەربازییەکانەوە، کە رێگەی ئەگرت لە هەر بەڕێوەبەرایەتی و هێزێک دەست وەربداتە حاڵەتی ڕفاندنی فڕۆکەکان بە بی ئەوەی داوایەک پێشکەش بکات بە وەزیری بەرگری کە ئەو بڕیاری کۆتایی ئەدات لەسەری[١٠].
- لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ڕەتکردنەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتەکانی دەزگای زانیاریدانی فەڕەنسی باسی لەوە دەکات کە ئوسامە بن لادن چۆتە نەخۆشخانەی ئەمریکییەوە لە دوبەی لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠١ یان دوو مانگ لە پێش ڕووداوەکە کە یەکێک لە نوێنەرەکانی دەزگای زانیاریدانی ناوەندی سەردانی کردووە، کە دوای ئەوە خێرا بانگ کرایەوە بۆ واشنتۆن[١١].
- لە ٢٤ی تەمموزی ٢٠٠١، یەکێک لە بازرگانە یەهودییەکان ناوی لاری سیلڤەر شتاین هەستا بە کرێ گرتنی بورجە بازرگانییەکانی نیویۆرک بۆ ماوەی ٩٩ ساڵ و بە گرێبەستێک کە نرخەکەی ٣.٢ ملیار دۆلار بووو گرێبەستەکە بارستەی دڵنیایی لە خۆگرتبوو بە بری ٣,٥ ملیار دۆلار ئەگەر هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر بیناکە.
و داوای دوو ئەوەندەی بڕەکەی کرد بە دانانی هێرشی هەریکێک لە فڕۆکەکان بە هێرشێکی تیرۆریستی جیا و و سیلڤەر شتاین بەردەوام بوو لە دانی کرێکەی پاش هێرشەکان و بەمەش حەقی بەرەوپێشبردنی شوێنەکە و بنیاتاننانەوەی بینای لە شوێنی تاوەرە کۆنەکاندا بە دەسهێنا[١٢].
- لە ٦سێپتەمبەری ٢٠٠١، هەموو ئەو سەگانەی ئاسەواری تەقینەوەکان ئەناسنەوە کێشرانەوە لە دوو تاوەرەکە، و پاسەوانییە توندەکان وەستێنران لەگەڵ ئەو هەموو ئاگادار کردنەوە ئاسایشییەی دووبارە ئەکرانەوە[١٣].
- لە ٦سێپتەمبەری ٢٠٠١، قەبارەی فرۆشتن و تەواوکردنی بەشی خۆیان لە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەمریکی بەرزبوویەوە بە بڕی چوارئەوەندەی فرۆشتنی ئاسایی بەشەکان، و لە ٧ی سێپتەمبەر ٢٠٠١، قەبارەی فرۆشتن و تەواوکردنی بەشی خۆیان لە کۆمپانیای بوینگی ئەمریکی گەیشتە پێنج ئەوەندەی فرۆشتنی ئاسایی خۆی. و لە ٨ی سێپتەمبەر ٢٠٠١، قەبارەی فرۆشتن و تەواوکردنی بەشی خۆیان لە کۆمپانیای ئەمەریکان ئایەرلاینز بە بری ١١ ئەوەندەی فرۆشتنی ئاسایی خۆی[١٤] .
- لە ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، ژمارەیەک لە بەرپرساکانی بینای پنتاگۆن هەستان بە هەڵوەشاندنەوەی سەفەرکانیان لە ڕۆژی ١١ی سێپتەمبەر بە شێوەیەکی کتوپڕ[١٥].
- لە ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، پارێزگاری سان فرانسیسکۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ هات کە ئامۆژگاری کرد سەردانی نیویۆرک نەکات بۆ ئامادەبوون لەو کۆبوونەوەیەی لەوێ ئەبەسترێ لە ١١ی سێپتەمبەر و ئەویش سەفەرکەی نەکرد لەسەر ئەو ئامۆژگارییەوە، و دوای ڕوون بوویەوە کە پەیوەندییەکەی لە نووسینگەی گۆندالیزا ڕایس بۆ هاتبوو[١٦]
[١٧].
- ڕاپۆرت دەرکەوتن لەسەر بینرانی ئوسامە بن لادن شەوی ١١ی سێپتەمبەر لە پاکستان لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی پاکستانی و هەموو کارمەندەکانی کرانە دەرەوە و بە کارمەندانی سوپا جێگەیان پڕ کرایەوە[١٨].
- لە ڕۆژی ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، زۆربەی جەنگاوەرەکانی ئەمریکا جوڵێنران بەرەو کەنەدا و ئالاسکا لە ڕاهێنانێکدا ناونرا بە شەری باکووری بۆ هێرش بردنە سەر کەشتیگەلی فڕۆکەوانی ڕووسی خەیاڵی، و لە ١١ی سێپتەمبەر وێنەی فڕۆکەی جەنگی خەیاڵی دەرکەوت لەسەر شاشەی ڕادارە سەربازییەکان، کە بەرگرییە هەواییەکانی شڵەژاند لەو ڕۆژەدا.
- گێڕانەوەی فەڕمی؛ فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ لە گەشتی ژمارە ٧٧ خۆی کێشا بە پنتاگۆندا، ٣٣٠ پلە بە خێرایی ٥٣٠ میل لە سەعاتێکدا سوڕایەوە و لە هەمان کاتا ٧٠٠٠ پێ دابەزی، ئەمەش لە ماوەی دوو خولەک ونیودا ڕوویدا تا بتوانێت ناو پنتاگۆن وێران بکات.
- ڕای شارەزایان؛ مەحاڵە بۆ فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ هەستێت بەو کردارە، کە ئەو کارەش نەکرێت فڕۆکەکە تووشی حاڵەتێک ئەبێت ناودەبرێت بە STALL، ئەمەش لەکارکەوتنی وەڵامدانەوەی ئایرۆداینەمیکی فڕۆکەکە ئەگرێتەوە، واتە بە شێوەیەکی تەواو دەستگرتن بەسەر جولەی فڕۆکەکە لە دەست ئەچێت و ناتوانێت ئەو کردارە جێبەجێ بکات [١٩].
- لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢، فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە بەهۆی خۆکێشانی بە پایە (عاموود)ێکی ڕووناکیدا پێش ئەوەی بگاتە فڕۆکەخانە بۆ گواستنەوەی جۆرج بۆشی باوک (سەرۆکی ئەمریکی پێشووتردا) بۆ ئیکوادۆر، کە بزوێنەرەکەی لە کار کەوت[٢٠]، بەڵام لە گێڕانەوەی ڕەسمی ڕووداوی ١١ی سێپتەمبەردا لە گەشتی ٧٧دا فڕۆکەکە توانی بەیکداکێشانەکە تێپەڕێنێت و ٥ پایەی ڕوناکی بخات بێ ئەوەی هیچ زەرەرێکی پێ بگات.
- لە سەوزایی بەردەم بینای پنتاگۆندا هیچ ئاسەوارێکی پێکداکێشان و کەوتنی فڕۆکە نەبینرا.
- هیچ پارچەیەکی گەورە و باڵەکانی فڕۆکەکەی خۆی بە بینای پنتاگۆندا کێشابێت نەبینران، گێڕانەوەی فەڕمی ئەیووت، کە گەرمی سووتانەکە فڕۆکەکەی بە هەڵم بردووە، و لەگەڵ بەهەڵم چوونی فڕۆکەکە ١٨٤ کەس لە تێکڕای ١٨٩ کەسی کوژراوی بیناکە ناسرانەوە و لەوانەش ٦٤یان لەناو ئەو فڕۆکەیە بوون کە بە هۆی گەرماوە بە هەڵم بووە، لە کاتێکدا بزوێنەرەکانی فڕۆکەکەی بە هەڵم بوو بوو ئەگەیشتە ١٢ تەن تیتانیۆم کە پلەی توانەوەکەی زۆر بەرزە.
- سێ پارچەی بچوک دۆزرایەوە وا مامەڵەی لەگەڵ کرا کە پارچەی فڕۆکەکە بێت، بەڵام هیچ کام لەو پارچانە یەکییان نەئەگرتەوە لەگەڵ پێکهاتووەکانی فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ref>ڕاپۆرتێکی هەواڵی</ref>
.
- بۆنی ماددەی کۆرۆدایت بە شێوەیەکی دیار دەرکەوت لە بینای پنتاگۆنەوە، ئەویش سوتەمەنی ڕۆکێت و قازیفەیە و بۆ سووتەمەنی فڕۆکە بەکارنایەت.
- تەنها دوو تاوەرە سەرکیەکە نەڕووخان بەڵکو چەند سەعاتێک دواتر تاوەری ژمارە حەوت کەوت کە بارەگای دەزگای سی ئای ئەی (دەزگای زانیاریدانی ئەمریکی) و خزمەتگوزارییە نهێنییەکانی لە خۆ ئەگرت، بە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لۆژیکی، و ڕوون بۆیەوە کە هەمووی موڵکی لاری سیلڤەر شتاین بوو کە تاوەرەکانی تری بە کرێ گرتبوو، بەڵام هەموو تاوەرەکانی دەوروبەری تاوەری حەوت زیانیان لێ نەکەوتبوو و تەنانەت پەنچەرەیەکیشیان نەشکا بوو، و تەفسیرە فەڕمیەکەی دەیووت کە پارچە ئاگر گەیشتووە بەو تاوەرە و زەرەری گەورەی پێ گەیاندووە و ئاگر لە ناوەوەیدا کەوتۆتەوە تا بوو بە هۆی ڕووخانی، و ئەگەر ئەم بیردۆزە ڕاست بێت ئەوا ئەوا ئەم تاوەرە، تاوەری ژمارە سێیە کە بە ئاگرکەوتنەوە بڕوخێت و دوو تاوەرەکەی تریش هەمان تاوەرە بازرگانییەکانن[٢١].
- لە بەرنامەی ڕاستەوخۆدا ئامادەکارییەکانی لاری سیلڤەر شتاین ئاشکرا کرا بۆ تەقینەوەی بورجی ٧، ئەو هەواڵەی کە پەخش کردنی ١٠ خولەکی خایاند و پێنج جار لەو ماوەیەدا تەشویشی خرایە سەر[٢٢].، لاری سیلڤەر شتاین ٨٦١ ملیۆن دۆلاری وەرگرت لە بڕی دڵنیایی ئەو بینایە کە کرێنەکەی ٣٨٦ ملیۆن دۆلار بوو، و قازانجی تەواو لێی بە باجەوە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.
- ڕزگاربووانی ڕووداوەکە ئاماژەیان بە تەقینەوە کرد لەناو بیناکەوە[٢٣]، بەڵام لێکۆڵینەوەی ڕەسمی ئەوەی پشت گوێ خست.
- ڕووخانی بورجی باشووری ١٠ چرکەی خایاند ئەو ماوەیەش بۆ کەوتنی پارچەیەکی ئازادە لە سەرەوەی بورجەکە بە بێ هیچ ڕێگر و بەرگرییەک، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت کە بەشەکانی سەرەوە بە بۆشاییدا کەوتوون و بەسەر بەشەکانی خوارەوەدا نەکەوتوون.
- دەنگی تەقینەوە تۆمارکرابوو لە بیناکانی بەرامبەرییدا[٢٤].
- پیاوانی ئاگر کوژانەوە گەیشتنە نهۆمی ٧٨ [٢٥]و توانیان ئاگرەکەی ڕابگرن لەگەڵ ئەوەی ئەو نهۆمە هەمان نهۆم بوو کە فڕۆکەکە خۆی پیا کێشا بوو[٢٦].
- دەسەڵاتە ئەمریکییەکان نەیانهیشت هیچ تۆمارێکی دەنگی دەربچێت کە دڵنیای ئەوە بکاتەوە بەڵام بە دزییەوە هەر کەوتە دەستی ڕۆژنامەنووسەکان [٢٧].
- زۆربەی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە وەسفی ڕووداوەکەیان بە تەقینەوە کرد[٢٨].
- چەند بەڵگەیەک کەوتنە بەردەست کە ئاماژەیان بە ڕوودانی تەقینەوەکرد لە ژێر زەوی دوو تاوەرەکە چەند ساتێک پێش ڕووخانیان، ئەو تەقینەوانە لەلایەن ڕوانگەی زانکۆی کۆڵۆمبیاوە[٢٩].
- ئەمریکا بن لادنی تۆمەتبار کرد بە هێرشەکان و بەڵام بن لادن قسەی کرد لەسەر ڕووداوەکە بەوەی؛ سووپاسی ئەوەی کرد ئەنجامی داوە و وتی ئەو لە ویلایەتێکی ئیسلامیدایە و بە بێ ڕەزامەندی ئیمامی ویلایەتەکە ناتوانێت هیچ شتێک جێبە جێ بکات.
- دەوروبەری وڵاتە یەکگرتووەکان و هەموو جیهان داپۆشراوە بە تۆڕیک کە جوڵەی فڕۆکەکان ئەوەستێنێت.
- پێنج ئیسرائیلی وێنەی تاوەرەکەیان ئەگرت لەسەربانی کۆمپانیاکانیان و پێ ئەکەنین و دەستگیرکران بەڵام دوای ٧٢ سەعات ئازاد کران.
- وڵاتە یەکگرتووەکان داوای ئوسامەی کرد لە حکومەتی تاڵیبان، بەڵام تاڵیبان مەرجی بۆ دانا کە بەڵگەی بداتێ لەسەرئەوەی ئوسامە ئەو کارەی ڕێکخستووە.
- بن لادن لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە حکومەتی ئەمریکی نیشانی دا و کردارەکەی گەڕاندەوە بۆ خۆی، بەڵام ئەو کەسەی قسەی کرد بن لادن نەبووە تەنانەت لەو نەچووە، و لە بەراوردکردنی ڤیدیۆیی لایەنگرانی تێڕوانی پیلانگێرییدا دەرکەوتووە کە ئوسامە مستیلەی ئاڵتونی لە دەستدایە ئەمەش لە شەریعەتی ئیسلامیدا حەرامە هەروەها لە ڤیدیۆکەدا ئوسامە بە دەستی چەپ دەنووسێت، لە کاتێکدا ئەوانەی کە ئەیناسن شایەتی ئەوەیان داوە کە ئوسامە بە دەستی راست ئەینووسی.
- ئەوەش بەڵگەدار کرا لەوانەی گرنگیان دا بە فیلمی بەڵگەنامەیی ئەمریکی Loose Change کە پەیوەندی حکومەتی ئەمریکی ڕوون کردەوە بە ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەرەوە بە شێوەیکی وێنەیی و پاڵپشت کراو بە بەڵگەنامەی فەڕمی و دیداری کەساییەتییەکان و لێکۆڵینەوەی زانستی.
[دەستکاری] سەرچاوەکان
- ↑ Bin Laden: Authentic Interview
- ↑ Osama bin Laden Denies Involvement in the 9/11/01 Attacks
- ↑ http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/south_asia/1710483.stm
- ↑ [١]
- ↑ USA Today
- ↑ دۆکۆمێنتێک لەسە شێوەی pdf
- ↑ پڕۆژە: لە پێناو سەدەی ئەمریکی لە ویکی ئینگلیزی
- ↑ Military District of Washington - News: Contingency planning Pentagon MASCAL exercise simulates scenarios in preparing for emergencies
- ↑ ڕاهێنانەکانی پنتاگۆن
- ↑ بڕیاری سەرۆکی ئەرکان- دۆکۆمێنتی pdf
- ↑ ڕۆژنامەی گاردیان
- ↑ سی ئێن ئێس نیوز
- ↑ نیوز دای
- ↑ ڕۆژنامەی شیکاگۆ تریبون
- ↑ بی تی ئینتەرنێت
- ↑ Did Condi Have Foreknowlede Of 911 And Warn SF's Brown?
- ↑ Real History and what Bush Knew
- ↑ سی بی ئێس نیوز
- ↑ شەهادەی Russ Wittenburg فڕۆکەوانی شارەزا لە فڕۆکەکانی ٧٥٧ و٧٦٧ MP3
- ↑ سی ئێن ئێن
- ↑ لێکۆڵینەوەیەکی ئەندازیاری بۆ کەوتنی سێ بورجەکە لەسەر لێکۆڵینەوە فەرمییەکان
- ↑ Silverstein, FDNY Decided to 'Pull WTC 7': An In-Depth Analysis
- ↑ the memory hole
- ↑ دەنگی تەقینەوە دوای پیاکێشانی فڕۆکە
- ↑ گاردیان
- ↑ تقرير
- ↑ تۆمارێکی دەنگی زیاتر لە ٧٠ خولەک
- ↑ جۆرج واشنگتۆن
- ↑ ڕاپۆرتێک لەسەر تەقینەوەکانی ژێر زەوی
- ووتاری گۆڤاری عیلم - مامۆستا عامر هناندە/ ئوردن (ژمارە سێپتەمبەری ٢٠٠٦)