ھومایوون شەجەریان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھومایوون شەجەریان
لەدایکبوون٢١ی ئایاری ١٩٧٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٨ ساڵ)
تاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەمۆسیقاژەن، گۆرانیبێژ، هونەرمەندی تۆمارکردن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
خێزانMojgan Shajarian لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://delawaz.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ھومایوون شەجەریان (بە فارسی: همایون شجریان‎‎؛ لەدایکبووی ٢١ی ئایاری ١٩٧٥ لە تاران) گۆرانیبێژێکی مووزیکی میللیی ئێرانییە. لە بنەماڵەیەکی پڕ لە ھەستی مووزیک لەدایکبووە. ھومایوون کوڕی محەممەدڕەزا شەجەریانە. ھەر لە منداڵییەوە خۆشەویستی زۆری بۆ مووزیک و ڕیتم ھەبووە و دواتر لەڕێگەی باوکییەوە لەلای ناسر فەرھەنگفەر فێری تەکنیک و ناسینی ڕیتم بووە و بۆ چەندین ساڵ لای جەمشیدی مووحێبی بەردەوام بووە. لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا لەگەڵ خوشکەکانیدا لای باوکیان گۆرانییان دەستپێکرد. دواتر بۆ پسپۆڕی خۆی کەمانچەی ھەڵبژارد، و لە ھەمان کاتدا لای ئەردەشیر کامکار فێری تار و سەنتوور بوو. دواتر لە کۆنسێرتەکانی باوکیدا بەشداریی کردووە. ھومایوون یەکەم ئەلبومی سەربەخۆی خۆی بەناوی «نەسیمی وەسڵ» لە ساڵی ٢٠٠٣دا بڵاو کردەوە و خاوەنی یەک کچە بەناوی یاسەمین شەجەریان.

پیشە[دەستکاری]

ھومایوون لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢، لە کەناڵی فەرمیی خۆی لە یووتیووب دوو پارچەڤیدیۆی بە ناوەکانی «مینا» و «شیرین سەوزە» کە دوو گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردین بڵاو کردەوە و ڕۆژی دواتریش تەواوی ھەردوو گۆرانییەکەی بڵاو کردەوە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "هومایۆن شەجەریان دوو بەرهەم بە زمانی کوردی بڵاو دەکاتەوە". www.kurdsatnews.com. Retrieved 2022-08-23.


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]