ھایکوو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھایکو Haiku شێوازێکی ژاپۆنییە بۆ داڕشتنی ھۆنراوە، پێک دێت لە ١٧ «مۆرا». ھایکو بەگشتی بریتییە لە دوو ڕیز و سێ دێڕ و ٥+٧+٥ مۆرا. مۆرا واتە بڕگەدەنگ کە دەکاتەوە یەک ڤوکال (بزوێن) یان یەک ڤوکال و یەک کۆنسونانت (بێدەنگ، نەبزوێن).

لەبەر ئەوەی گشت وشە یان دەربڕینی ژاپۆنی بە ڤوکال یان بە «ن» تەواو دەبن، ھونەری «قافیە» جۆرایەتی زۆری بەدەمەوە نامێنێت و لە داڕشتنی ھۆنراوەدا نابێتە ئامرازێکی سوودبەخش. بەڵام داڕشتنی ھۆنراوەی پێنج یان ھەفت مۆرا ھەم ئاوازبەخشن و ھەم بۆ زمانی ئەدەبیی زارەکی، خۆشتر لەبیران دەچەسپن. ((ماتسۆ باشۆ)) کە ھۆنەرێکی دیاری ژاپۆنییە و چەندان ھایکۆی بەنرخی لە دوای خۆی بەجێھایشتووە لە ھایکۆیەکی دا دەڵێت: ئەوکەسەی کە لە جگەرگۆشەکەی توڕەدەبێت بێگومان ھێشتا گوڵی نەناسیوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]