ھایکو

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

هایکو Haiku شێوازێکی ژاپۆنییە بۆ داڕشتنی هۆنراوە، پێک دێت لە 17 «مۆرا». هایکو بەگشتی بریتییە لە دوو ڕیز و سێ دێڕ و 5+7+5 مۆرا. مۆرا واتە بڕگەدەنگ کە دەکاتەوە یەک ڤوکال (بزوێن)یان یەک ڤوکال و یەک کۆنسونانت (بێدەنگ، نەبزوێن).

لەبەر ئەوەی گشت وشە یان دەربڕینی ژاپۆنی بە ڤوکال یان بە «ن» تەواو دەبن، هونەری «قافیە» جۆرایەتی زۆری بەدەمەوە نامێنێت و لە داڕشتنی هۆنراوەدا نابێتە ئامرازێکی سوودبەخش. بەڵام داڕشتنی هۆنراوەی پێنج یان هەفت مۆرا هەم ئاوازبەخشن و هەم بۆ زمانی ئەدەبیی زارەکی، خۆشتر لەبیران دەچەسپن.


سەرچاوە[دەستکاری]

”Nationalencyklopedin”

Kaj Falkman 97 «هەشتەوانەی دیپلۆماسی»