ھاووڵاتی (ڕۆژنامە)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھاوڵاتی (ڕۆژنامە)ەوە ڕەوانە کراوە)
  ئەم وتارە سەبارەت بە ڕۆژنامەی ھاووڵاتی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ھاووڵاتی (ڕوونکردنەوە).
ھاووڵاتی
جۆرڕۆژنامەی ھەفتانە
خاوەنتاریق فاتیح
بڵاوکەرەوەRanj Publishing House
سەرنووسەرکەمال ڕەوف
بەشی سیاسیLeft-wing
زمانکوردی
بنکەی سەرەکیسلێمانی، کوردستانی عێراق ھەرێمی کوردستان
ماڵپەڕی فەمیوێبگەی فەرمی

ھاووڵاتی ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ و ئازاد و ئەھلییە. لە ڕێکەوتی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ ژمارە سفری کەوتە بەردەستی خوێنەرانی، کە لەو کاتەدا یەکەم ڕۆژنامەی ئەھلی بوو ھەفتەی جارێک دەردەچوو. تیراژی ھاووڵاتی لە کۆتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ گەیشتە ٢١٠٠٠ دانە. تا لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٧ ھاووڵاتی بوو بە ھەفتەی دوو جار لە ڕۆژانی یەکشەممان و چوارشەممان. بەمەش تیراژی ھاووڵاتی بۆ ١٢٠٠٠–١٥٠٠٠ دانە دابەزی.[١]

ھاووڵاتی ھەر لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونییەوە وەک مینبەرێک خۆی ناساندووە کە بەبێ لەبەرچاو گرتنی ڕەگەز و بیرو- بۆچوونی ئایینی و سیاسیی ببێتە مینبەرێکی ئازا و ئازاد بۆ ھاووڵاتیانی کوردستان. ھاووڵاتی شێوازێکی نوێی بۆ دنیای ڕۆژنامەوانی کوردی لە چەرخی تازەدا ھێناوەتە ئاراوەو بەبێ یارمەتی و پشتیوانیی حیزبە کوردییەکان و حکوومەت دەستبەکار بووە و ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدا بووە کە لەباری ئابوورییەوە خاوەن سەرچاوەیەکی سەربەخۆ بێت و یارمەتیی لە ھیچ حیزب و دەسەڵاتێک وەرنەگرێت. ھاووڵاتی لە ھەوڵی ئەوەدا بووە کە مینبەرێک بێت بۆ ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی کە بەھۆی ھەلومەرجی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە پەراوێز خراون و دەنگیان کپ کراوەتەوە، ویستویەتی پردێک بێت بۆ بەستنەوە و گەیاندنی دەنگی خەڵک بە دەسەڵات. بەردەوام بووە بۆ داکۆکیکردن لە ژیانی نالەباری ژنان و منداڵان و لاوان و دژی ھەر چەشنە ھەڵاواردنێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیی وەستاوەتەوە و لەو ڕووەشەوە تا ئێستا بەدەیان داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە. ٢٥ی شوباتی ٢٠١٦ ڕۆژنامەی ھاووڵاتی بەھۆی قەیرانی دارایییەوە ڕاگیرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Hawlati", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2020-05-02, retrieved 2021-09-09

کلیک بکە لەم لینکە بۆ چوون بۆ سایتی ھاووڵاتی[بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

بەستەر دەرەکییەکان[دەستکاری]