ھاندان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاندان (ئینگلیزی: Catalysis) کردەی خێراکردنی کاردانەوەی کیمیایییە، بە کاری ھاندەرێک.

ھاندەر[دەستکاری]

ھاندەر یان کارای یاریدەدەر (Catalyst) ماددەیەکە، خێراییی کاردانەوەی کیمیایی دەگۆڕێت، بێ ئەوەی خۆی لە کاردانەوەکەدا کاربکرێت و بێ ئەوەی بە شێوەیەکی ھەستپێکراو بگۆڕدرێت.

ھاندەری چوونیەک[دەستکاری]

ھاندەری چوونیەک (Homogeneous catalyst) ھاندەرێکە، کە لە ھەمان باری فیزیاییی کارلێککردووەکاندایە. بۆ نمونە: ھاندەری H2O2 لە کاردانەوەیەکی شلیدا.

ھاندەری ناچوونیەک[دەستکاری]

ھاندەری ناچوونیەک (Heterogeneous catalyst) ھاندەرێکە، لە بارێکی فیزیاییی جیاواز لەگەڵ باری فیزیاییی ماددە کارلێککردووەکاندایە. بۆ نمونە: ھاندەری ZnO لە کاردانەوەیەکی غازیدا.

شێوازی ھاندان لە ھاندەردا[دەستکاری]

بە زیادکردنی ھاندەر لە کاردانەوەیەکی کیمیاییدا، شێوازی بەڕێوەچوونی کاردانەوەکە دەگۆڕدرێت واتە لە ڕێگایەکەوە کاردانەوەکە دێتە کایەوە کە پێویستی بە وزەی چالاککردنی کەمتر ببێت.

سەرچاوە[دەستکاری]

  • پەرتووکی کیمیا ١٢، چاپی سێیەم - ٢٠١٢، «وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان».